ناوەڕۆکی توندوتیژ و بێزراو

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
ئێمە ئەوە دەزانین کە خەڵکی خاوەنی هەستیاریی جیاوازن پەیوەست بە بابەتی وێنەیی توندوتیژ و بێزراوەوە. بۆ پاراستنی خەڵک لەم جۆرە ناوەڕۆکانە، ئێمە جارشکەرترین ناوەڕۆکەکان لادەبەین و نیشانەی ئاگاداری دادەنێین لەسەر ناوەڕۆکەکانی دیکە تاکو خەڵک بزانن دەکرێت هەستیار بن بەر لەوەی کرتەی لەسەر بکەن. ئێمە توانای بەکارهێنەرانی گەنج سنووردار دەکەین بۆ بینینی ناوەڕۆکێک کە دەکرێت نەشیاو یان لە ڕووی تەمەنەوە نەگونجاو بێت بۆیان. بە ئەنجامدانی ئەمە، مەبەستمانە ئەزموونێکی شیاوی بەکارهێنەر پێشکەش بکەین، هاوکاتیش بەردەوام بین لە دابینکردنی مەودا بۆ بەکارهێنەران تاکو گوزارشت لە خۆیان بکەن.
ئێمە دەزانین کە خەڵک دەکرێت ناوەيۆک هاوبەش بکەن بۆ تیشکخستنە سەر یان تاوانبارکردنی کردارەکان، وەک پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ یان ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانە. سیاسەتەکانمان لەبەرچاوی دەگرن کاتێک ناوەڕۆکێک لەم سیاقەدا هاوبەش دەکرێت و بەو پێیە جێگە بۆ گفتوگۆ و زیادکردنی هۆشیاری دەهێڵینەوە.
بۆ ڕیکلامکردن بە پارە، ئێمە پاراستنی زیاتر دابین دەکەین. بۆ نموونە، ناوەڕۆکێک کە بە هەستیار لە قەڵەم درابێت، گونجاو نییە تا لە ڕیکلامەکاندا بڕوات. هەروەها قەدەغەی دەکەین ڕیکلامەکان وێنە یان ڤیدیۆی وەهایان تێدا بێت کە شۆکهێنەر، قێزەوەن یان هەستبزوێن بن. بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە ڕاوێژ لەگەڵ پێوەرەکانی ڕیکلامکردنمان بکە.
ئەمانە پۆست مەکە:
بابەتی وێنەیی خەڵک
ڤیدیۆی خەڵکی، بە زیندوویی یان مردوویی، لە ژینگەیەکی ناپزیشکیدا، ئەگەر ئەمانە پێشان بدات:
  • پارچەپارچەکردن.
  • ناوەوەی بە بینراوی تێدا بێت، وەک ئەندام، ئێسک، یان ماسوولکەی دیاری کەسانی زیندوو یان کۆچکردوو.
  • کەسانێک کە دەسووتێن یان هەڵپڕوکاون؛ یان
  • قوڕگبڕین.
پەخشی ڕاستەوخۆی سزای لە سێدارەدان.
ئاماژە سادیستەکان
ئاماژەی سادیستی بریتییە لە نووسینی بۆچوون - وەک سەرباس یان سەرنج - بۆ گوزارشتکردن لە خۆشحاڵی یان چێژ لە ئازار یان سووکایەتی بە خەڵک یان ئاژەڵ.
ئێمە ئەمانە لادەبەین
  • ئاماژە سادیستەکان بۆ بابەتە وێنەییەکان (ڤیدیۆ و وێنەی وەستاویش) کە بە پێچەوانەوە شاشەیەکی هۆشداریدانی پێ دەگات بەپێی ئەم سیاسەتە و ڕێنمایی خەڵک دەکات کە دەشێت ناوەڕۆکەکە هەستیار بێت؛ مەگەر بابەتە وێنەییەکە کردارێکی بەرگریکردن لە خود پێشان بدات (بۆ نموونە، ڤیدیۆی کەسێک کە بەرگری لە خۆی دەکات لە دزییەکی چەکدارانە) یان لە ژینگەیەکی تەندروستیدا بێت (بۆ نموونە، وێنەی پسپۆڕانی پزیشکی لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەریدا).
  • ئاماژەی سادیستانەی ڕوون و ئاشکرا بەرامبەر ئاژەڵی ئازارچەشتوو کە لە بابەتی وێنەییەدا پێشان دەدرێت، هەروەها بابەتی وێنەیی کە ئاژەڵ پێشان بدات کە زیندوون و دواتر دەمرن.
  • پێشکەشکردن یان داواکردنی بابەتی وێنەیی کە بەپێی ئەم سیاسەتە سڕدراوەتەوە یان پەیامی ئاگادارکردنەوە وەردەگرێت، کاتێک ئاماژەی سادیستیی لەگەڵدا بێت.
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە پەیامی ئاگادارکردنەوە دادەنێین تا خەڵکی ئاگادار بن کە ناوەڕۆکەکە ڕەنگە هەستیار بێت. ئێمە توانای بینین سنووردار دەکەین بۆ کەسانی گەورەساڵان، تەمەنی 18 و بەرەوژوور:
بابەتی وێنەیی خەڵک
ڤیدیۆی خەڵکی، بە زیندوویی یان مردوویی، لە ژینگەیەکی پزیشکیدا، ئەگەر ئەمانە پێشان بدات:
  • پارچەپارچەکردن.
  • ناوەوەی بە بینراوی تێدا بێت، وەک ئەندام، ئێسک، یان ماسوولکەی دیاری کەسانی زیندوو یان کۆچکردوو.
  • سووتان یان پووکانەوەی خەڵک، لە نێویدا لە کاتی سووتاندنی تەرمدا؛ یان
  • قوڕگبڕین.
وێنەی خەڵکی، بە زیندوویی یان مردوویی، ئەگەر ئەمانە پێشان بدات:
  • پارچەپارچەکردن.
  • ناوەوەی بە بینراوی تێدا بێت، وەک ئەندام، ئێسک، یان ماسوولکەی دیاری کەسانی زیندوو یان کۆچکردوو.
  • کەسانێک کە دەسووتێن یان هەڵپڕوکاون؛ یان
  • قوڕگبڕین.
بابەتی وێنەیی (ڤیدیۆ و وێنەی وەستاویش) کە مردنی توندوتیژانەی کەسێک پێشان دەدات (لە نێویاندا ساتی مردنەکە یان پاشهاتەکەی) یان کەسێک لە کاتی ڕووداوێکی زۆر مەترسیداردا (وەک پێکران لە لایەن ئۆتۆمبێلێکەوە، کەوتنەخوارەوە لە بەرزییەکەوە، یان ئەزموونکردنی برینداریی جەستەیی کە دەکرێت کوشندە بێت).
بابەتی وێنەیی کە سزای لەسێدارەدانی کەسێک پێشان دەدات (بەدەر لە پەخشە ڕاستەوخۆکان).
بابەتی وێنەیی کە کردەی دڕندانە پێشان بدات (بۆ نموونە، توندوتیژی یان هەڕەشەی کوشندە لەسەر بەرکارێک کە بە زۆر بەستراوەتەوە) کە لە دژی کەسێک یان گرووپێک خەڵک ئەنجام درابێت.
بابەتی وێنەیی کە شتومەکی نامۆ بە جەستە و نا پزیشکی پێشان بدات (بۆ نموونە، چەقۆ، بزمار، یان شتومەکی دیکەی ئاسن) کە پێست کون دەکەن.
بابەتی وێنەیی کە ددانی شکاو و خوێناویی کەسێک، ددانی لابراو کە هێشتا خوێنی لێ بێت، پێشان بدات؛ یان تێخستنی شتومەکی نامۆ بۆ ناو ددان یان پووک.
بابەتی وێنەیی کۆرپەلە و منداڵ لە دەرەوەی منداڵداندا کە مردوون، مەگەر ئەوەی کەسێکی دیکە لە وێنەکەدا ئامادە بێت، پێشان بدات.
بابەتی وێنەیی ئاژەڵ
هەر بابەتێکی وێنەیی ئاژەڵان، لە ژیاندا بێت یان مردوو، - پێشاندانی پارچەپارچەکردن، ئەندامی هەناویی بینراو، سووتاندن یان پووکاندنەوە، یان بە زیندوویی کوڵاندن.
بابەتی وێنەیی ئاژەڵان کە لە زیندووییەوە دەچن بۆ مردوویی.
بابەتی وێنەیی مرۆڤ لە کاتی ئەنجامدانی کردەکانی دڕندەیی لەسەر ئاژەڵی زیندوو (بۆ نموونە: لێدان، خنکاندن، یان لێکردنەوەی پەڕ).
بۆ ئەم ناوەڕۆکانەی خوارەوە، ئێمە توانای بینینیانمان سنووردار کردووە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی 18 ساڵ و سەرووترن.
بابەتی وێنەیی خەڵک
بابەتی وێنە کە مرۆڤی کۆچکردوو پێشان بدات کە بەشێکی داپۆشرابێت یان هیچ دانەپۆشرابێت، تەنانەت ئەگەر هیچ ئاماژەیەکی بینراو بۆ مردنێکی توندوتیژ لە ئارادا نەبێت.
بابەتی وێنەیی کە کۆرپەلە و منداڵ لە دەرەوەی منداڵداندا کە مردوون پێشان بدات، کاتێک کەسێکی دیکە لە وێنەکەدا ئامادە بێت.
بابەتی وێنە کە پێستی کەسێک کون بکەن بەدەر لە سیاقی ڤاکسینکردن، دەرزیئاشن، دەرزیکاریی وشک، تاتۆکردن یان سمین.
بابەتی وێنەیی پێشاندەری خەڵکی بریندار لە سیاقی پزیشکیدا کاتێک وا دیارە لە ئازار یان ناڕەحەتیدان، شینبوونەوەیان پێوەیە، یان کە بۆریی پزیشکی بە ڕووخسار و/یان دەستیانەوەیە.
بابەتی وێنە کە پاشەڕۆی مرۆیی و شلەی جەستە پێشان بدات (بۆ نموونە، پیسایی، میز، ڕشانەوە، چڵکی گوێ، چڵم، پاشەڕۆی دەرهێنراو لە پێست، یان خوێن).
بابەتی وێنە کە ئۆتۆمبێل پێشان بدات کاتێک دەسووتێن یان دەتەقنەوە، یان چرکەسات یاخود ئەنجامی پێکدرانی ئۆتۆمبێلی خێرا لەگەڵ شتومەکدا کە ئۆتۆمبێلەکە لەسەر ڕاڕەوی خۆی دەرچووە، یان شوێنی شۆفێر یان سەرنشین بە سەختی زیانیان پێگەیشتووە.
بابەتی وێنەیی ئاژەڵ
بابەتی وێنەیی پێشاندەری ئاژەڵان، چ زیندوو یان مردوو، کاتێک خوێنی بیرنراو ئامادەیە.
بابەتی وێنە کە ئاژەڵان لە سیاقی زاییندا پێشان بدات (بۆ نموونە، خوێن هەبێت یان ئەندامی ناوەوە دیار بێت).
بابەتی وێنەیی پێشاندەری ئاژەڵان، چ زیندوو یان مردوو، کاتێک مێروو دەبیندرێت کە لێیانەوە دێتە دەرەوە (بۆ نموونە، کرمەلیقە و کرم).
بابەتی وێنەیی پێشاندەری ئاژەڵانی بریندار لە کاتی ئازارچەشتندا.
بابەتی وێنەیی خەیاڵکرد
بابەتی وێنەیی پێشاندەری خەڵکانی خەیاڵکرد لەم سیاقانەدا:
  • پارچەپارچەکردن؛
  • ناوەوەی بە بینراوی تێدا بێت، وەک ئەندام، ئێسک، یان ماسوولکەی دیار؛
  • کەسانێک کە دەسووتێن یان هەڵپڕوکاون؛
  • قوڕگبڕین؛ یان
  • مردنی توندوتیژانە یان ڕووداوێک کە هەڕەشە لە ژیان بکات.
بابەتی وێنەیی کە کەسانی خەیاڵکرد کە فۆتۆڕیالیستین پێشان بدات ( کاتێک بابەتە وێنەییەکە لە وێنە یاخود ڤیدیۆی کەسێکی ڕاستەقینە بچێت یان لێوەی نزیک بێت) لەم سیاقانەی خوارەوەدا:
  • شتومەکی ناپزیشکیی نامۆ بە جەستە (چەقۆ، بزمار، یان شتومەکی دیکەی ئاسن) کە پێست کون دەکەن؛
  • پاشەڕۆی مرۆیی و شلەی جەستە (بۆ نموونە، پیسایی، میز، ڕشانەوە، چڵکی گوێ، چڵم، پاشەڕۆی دەرهێنراو لە پێست)، جگە لە خوێن؛
  • منداڵ و کۆرپەلەی مردوو لە دەرەوەی منداڵدان؛
بابەتی وێنە کە ئاژەڵانی خەیاڵی بەڵام وەک فۆتۆ ڕاستەقینە پێشان بدات، لەم سیاقانەدا:
  • پارچەپارچەکردن؛
  • ناوەوەی بە بینراوی تێدا بێت، وەک ئەندام، ئێسک، یان ماسوولکەی دیار؛
  • ئاژەڵانێک کە دەسووتێن یان هەڵپڕوکاون؛
  • ئاژەڵانێک کە بە زیندووی دەکوڵێنرێن؛
  • خوێن هەبێت؛
  • ئاژەڵان کە لە زیندووییەوە دەچن بۆ مردوویی؛
  • خەڵک کاتێک کردەی دڕندانە ئەنجام دەدەن (وەک، وەک، لێدان، خنکاندن، یان لێکردنەوە پەڕ) لەسەر ئاژەڵانی زیندوو؛
  • ئاژەڵی بریندار لە کاتی ئازارچەشتندا
  • ئاژەڵان کاتێک مێروو لە ناویانەوە دێنە دەرەوە (وەک، کرمەلیقە یان کرم).
بۆ ئەم پێوەرانەی کۆمەڵگە، ئێمە زانیاری و/یان سیاقی دیکەمان دەوێت تا بیسەپێنین:
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
بابەتی وێنەیی یان دەنگی مردنی توندوتیژانەی کەسێک کاتێک مردنی کەسەکە پشتڕاستکرابێتەوە لە ڕێی تۆماری یاسایی فەرمی، بەڵگەنامەی مردن، ڕاپۆرتی لایەنێکی خاوەن متمانە، یان ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی و ئەندامێکی خێزانی کۆچکردووەکە داوای لابردنەکەی کردبێت.
ڤیدیۆی مرۆڤی سووتاو یان پووکاوە لە سیاقی خۆسووتاندندا وەک کردەیەکی دەربڕینی ناڕەزایی.
ڕەنگە ئێمە ڕێگە بدەین بە:
بابەتی وێنەیی مردنی توندوتیژانەی کەسێک یان ڕووداوێک کە ژیان دەخاتە مەترسییەوە کاتێک پێشاندانەکە لاوەکییە
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
داتا
نوێترین ڕاپۆرتی سەپاندنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمان ببینە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە پەیوەست بە ناوەڕۆکی توندوتیژ و بێزراو
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە