توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
ئێمە ئامانجمانە کە ڕێگری لە ئەگەری توندوتیژیی دەرهێڵ بکەین کە ڕەنگە پەیوەندیدار بێت بە ناوەڕۆکی سەر پلاتفۆڕمەکانمانەوە. لە کاتێکدا ئێمە تێدەگەین کە خەڵکی بە شێوەیەکی باو بەهیچدانان و ناسازی لە ڕێگەی هەڕەشەکردن یان بانگەشەکردن بۆ توندوتیژی بە شێوەی هاکەزایی و ناجدی دەردەبڕن، ئێمە ئەو شێوازە زمانە لادەبەین کە هانی توندوتیژیی مەترسیدار دەدات یان ئاسانکاریی بۆ دەکات بەرامبەر بە سەلامەتیی گشتی یان کەسی. ئەمە قسەی تەندوتیژیش لەخۆ دەگرێت کە ئەمانجەکەی کەسێک یان گرووپێک خەڵکە لەسەر بنەمای خەسڵەتە پارێزراوەکانیان یان دۆخی کۆچبەرییان. ئێمە ناوەڕۆک لادەبەین، هەژمار ناكارا دەکەین و لەگەڵ ڕێکاری سەپاندنی یاسادا کار دەکەین کاتێک پێمان وایە مەترسییەکی ڕاستەقینەی زیانگەیاندنی جەستەیی یان هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەلامەتیی گشتی لە ئارادایە. هەروەها هەوڵیش دەدەین زمان و سیاق لەبەرچاو بگرین لەپێناو جیاکردنەوەی وتەی بەڕێکەوت یان بەرزکردنەوەی هۆشیاری لەو ناوەڕۆکانەی کە دەبنە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر سەلامەتی گشتی یان کەسی. لە دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا هەڕەشەیەک ڕاستەقینەیە، ڕەنگە ئێمە زانیاریی دیکەی وەک دەرکەوتوویی گشتیی کەسێک یان مەترسییەکانی سەر سەلامەتی جەستەیی لەبەرچاو بگرین.
لە هەندێک حاڵەتدا، هەڕەشەی هیواخوازانە یان مەرجداری توندوتیژی دەبینین، بە دەربڕینەکانی ئومێدیشەوە بۆ ئەنجامدانی تەندوتیژی، بە ئاراستەی تیرۆرستان یان بکەرانی دیکەی تودوتیژیدا (بۆ نموونە، "تیرۆرستان شایەنی ئەوەن بکوژرێن"، "هیوادارم تیرۆرستەکان بکوژن"). ئەو بەڵگە بێبنەما و نائامادانە بە پێچەوانەوە مەحکووم دەکەین.
ئێمە ئەمانە لادەبەین:
ئێمە هەڕەشەکانی توندوتیژی دژی ئامانجە جۆراوجۆرەکان لادەبەین. هەڕەشەکانی توندوتیژی، ڕاگەیاندن یان وێنەن، کە نییەت، خواست یان بانگێک بۆ توندوتیژی دەنوێنن دژ بە ئامانجێک، هەروەها هەڕەشەکان دەکرێت بە ڕستەی ڕاگەیاندنی جیاجیا دەرببڕدرێن، وەک درکەکانی نیازداری، بانگ بۆ کردار، پشتگیری، دەربڕینی هیوا، درکەکانی ئومێد و درکە مەرجدارەکان.
ئێمە هەڕەشەکان قەدەغە ناکەین ئەگەر لە سیاقی بەرزکردنەوەی هۆشیاری یان مەحکوومکردندا هاوبەش بکرێن، کاتێک هەڕەشەی کەمتر مەترسیدار دەکرێن لە سیاقی وەرزشی پەیوەندییەکان، یان هەڕەشەی دیاریکراو دژ بە بکەرانی توندوتیژی، وەک گرووپە تیرۆریستییەکان.
پارێزگاریی جیهانی بۆ هەمووان
هەمووان پارێزراون لەم هەڕەشانەی خوارەوە:
  • هەڕەشەکانی توندوتیژی کە دەکرێت سەر بکێشن بۆ مردن (یان شێوەکانی دیکەی توندوتیژیی مەترسیدار)
  • هەڕەشەکانی توندوتیژی کە دەکرێت سەر بکێشن بۆ برینی مەترسیدار (توندوتیژیی تاڕادەیەک مەترسیدار). ئێمە ئەم هەڕەشانە دژی کەسانی ناودار و ئەو گرووپانەی لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە پارێزراوەکان نین لادەبەین کاتێک هەڕەشەکە باوەڕپێکراوە، هەروەها ئێمە هەڕەکانیش لا دەبەین کاتێک دژی هەر ئامانجێکی دیکەن (لە نێویاندا ئەو گرووپانەی لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە پارێزراوەکانن) بەبێ لەبەرچاوگرتنی باوەڕپێکراویی هەڕەشەکە.
  • دانپێدانانەکان بە ئەنجامدانی توندوتیژیی زۆر مەترسیدار یان توندوتیژیی تاڕادەیەک مەترسیداردا (بە شێوەی نووسراو یان زارەکی، یان پێشاندراو بە شێوەی بینراو لەلایەن تاوانکار یان هاوپەیوەستێکەوە) جگە لەو کاتەی لە سیاقی ئازادکردن، بەرگری لەخۆکردن، وەرزشی ڕووبەڕوودان (تاڕادەیەک یان کەمتر مەترسیدار)، یان کاتێک لەلایەن لایەنی سەپێنەری یاسا، یاخود لەلایەن کارمەندی ئاسایشی دەوڵەت یان سوپاوە ئەنجام دراون
  • هەڕەشەکان یان پێشاندانەکانی ڕفاندن یان بردن، مەگەر ئەوەی کە ڕوون بێت کە ناوەڕۆکەکە لەلایەن قوربانی یان خێزانەکەیەوە بە مەبەستی داواکردنی یارمەتی هاوبەش کراوە، یان بۆ مەبەستەکانی زانیاریپێدان، سەرکۆنەکردن یان بەرزکردنەوەی هۆشیاری هاوبەش کراوە
پارێزگاریی زیاتر بۆ پێگەیشتوانی تایبەت، هەموو منداڵان، کەسانی مەترسی بەرز، کەسان و گرووپەکان لەسەر بنەمای خەسڵەتە پارێزگاریلێکراوەکانیان:
لە پاڵ پارێزگارییە جیهانییەکاندا بۆ هەمووان، هەموو پێگەیشتووانی تایبەت (کاتێک خۆیان هەواڵ لە خۆیان دەدەن)، منداڵان یان کەسەکان یان گرووپەکانی خەڵک کە لەسەر بنەمای خەسڵەتە پارێزگاریلێکراوەکانیان بەئامانج دەگیرێن، دەپارێزرێن لەو هەڕەشانەی ئاستی مەترسییان نزمە.
توندوتیژیی دیکە
لە پاڵ ئەو پارێزگارییانەدا کە لە سەرەوە هاتوون، ئێمە ئەمانە لادەبەین:
  • ناوەڕۆکێک کە داواکردن، دابینکردن، یان داننان بە دابینکردنی توندوتیژیی مەترسیداری تێدایە (بۆ نموونە، بکوژی بەکرێگیراو، چەکداری بەکرێگیراو، ڕەشەکوژ، خەتەنەکردنی ژنان) یان لایەنگیریی بەکارهێنانی ئەو خزمەتگوزارییانە دەکات.
  • ڕێنماییەکان دەربارەی چۆنیەتی یان بەکارهێنانی چەک کاتێک زمانەکە بە ئاشکرا ئامانجی بریندارکردنی سەخت یان کوشتنی خەڵکی دەردەبڕێت، یان بابەتی وێنەیی کە دەرئەنجامی کۆتایی پێشان دەدات یان لاسای دەکاتەوە، مەگەر لە سیاقێکدا کە ناوەڕۆکەکە بۆ مەبەستێکی ناتوندوتیژە وەک بەرگریلەخۆکردنی فێرکاریانە (بۆ نموونە، ڕاهێنانی بەرەنگاربوونەوە، هونەرەکانی جەنگ) و ڕاهێنانی سەربازی
  • ڕێنماییەکان دەربارەی چۆنیەتی دروستکردن یان بەکارهێنانی تەقەمەنییەکان، مەگەر بە سیاقی ئەوەوە کە ناوەڕۆکەکە بۆ مەبەستی ناتوندوتیژە وەک بەکارهێنانەکان بۆ کاتبەسەربردن (بۆ نموونە، یارییە ئاگرینەکان و یارییە ڤدیۆییە بازرگانییەکان، ڕاوەماسی)
  • هەڕەشەکان بۆ هەڵگرتنی چەک یان بۆ هێنانی چەک بۆ شوێنێک یان چوونەناو شوێنێکەوە بەزۆر (لەوانە، بەڵام سنووردار نەکراوە بۆ ئەمانە، شوێنەکانی پەرستش، خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان، شوێنەکانی دەنگدان یان ئەو شوێنانەی بۆ ژماردنی دەنگەکان یان بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێک بەکار دێن)، یان ئەو شوێنانەی کە تێیاندا ئاماژەی کاتی لە ئارادایە بۆ مەترسیی توندبووەوەی توندوتیژیی یان زیانگەیاندن.
  • هەڕەشەکانی توندوتیژیی پەیوەندیدار بە دەنگدان، تۆمارکردنی دەنگدەر، یان بەڕێوەبردن یان دەرئەنجامی دەنگدانێکەوە، تەنانەت گەر بەئامانجگیراوێکیش نەبێت.
  • پیاهەڵدانی توندوتیژیی جێندەر-بنەما کە یان توندوتیژیی هاوبەشی سۆزدارییە یان توندوتیژیی لەسەر بنەمای ئابڕووە.
بۆ ئەم پێوەرانەی کۆمەڵگە، ئێمە زانیاری و/یان سیاقی دیکەمان دەوێت تا بیسەپێنین:
ئێمە ئەمانە لادەبەین:
  • هەڕەشەکان دژی ئەفسەرانی لایەنی سەپێنەری یاسا یان بەرپرسانی هەڵبژاردن، بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێگەی کەسیایەتی ناوداریان یان باوەڕپێکراویی هەڕەشەکە.
  • لێدوانی ڕازدار کە تێیدا شێوازی توندوتیژی بە ڕوونی دەرنەبڕدراوە، بەڵام هەڕەشەکە پەردەپۆش کراوە یان نائاشکرایە، وەک ئەوەی دەخرێتە ڕوو لە لایەن کۆبوونەوەی هەردوو ئاماژەی هەڕەشە و ئاماژەی سیاق لەم لیستەی خوارەوە.
    • هەڕەشە: لێدوانێکی ڕازدارە کە یەکێکە لەمانەی خوارەوە:
      • هاوبەشکراو لە سیاقێکی تۆڵەسێنەرانەدا (بۆ نموونە، دەربڕینەکانی خواستی بەشداربوون لە شتێکی توندوتیژدا دژی ئەوانی تر وەک وەڵامدانەوەی نیگەرانی یان هەڕەشەیەک کە ڕەنگە ڕاستی، وێناکراو یان چاوەڕوانکراو بێت)
      • ئاماژەدانەکان بۆ ڕووداوە مێژوویی یان خەیاڵییەکانی توندوتیژی (بۆ نموونە، ناوەڕۆکێک کە هەڕەشە لە کەسانی تر دەکات لە ڕێگەی ئاماژەدان بە ڕووداوە زانراوە مێژوویەکانی توندوتیژی کە لە مێژوودا یان لە ژینگەیەکی خەیاڵیدا ئەنجام دراون)
      • وەک بانگەوازێکی هەڕەشەئامێز بۆ ئەنجامدانی کارێک ڕۆڵ دەگێڕێت (بۆ نموونە، ناوەڕۆکێک کەسانی تر بانگ بکات یان هان بدات بۆ ئەنجامدانی کردەی توندوتیژ یان بوون بە بەشێک لە ئەنجامدانی کردەی توندوتیژ)
      • ئاماژە بە زانیارییەک بدات یان زانیارییەکی هەستیار هاوبەش بکات کە بکرێت کەسانی تر بخاتە بەردەم توندتویژی (بۆ نموونە، ناوەڕۆکێک کە تێبینی دەربارەی یاخود ئاگاداربوون دەربارەی زانیاریی کەسیی دەخاتە ڕوو کە ڕەنگە وا بکات مەترسیی توندوتیژیی زیاتر بێت. ئەمە ئاماژەدان بە زانینی ناونیشانی نیشتەجێبوون، شوێنی کارکردن یان خوێندن، ڕێگای هاتوچۆکردن یان شوێنی ئێستای کەسێک دەگرێتەوە)
    • سیاق
      • سیاق یان پسپۆڕی ناوچەیی ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە لێدوانی جێپرسیار دەکرێت سەر بکێشێت بۆ ئەگەری ڕوودانی خێرای توندوتیژی.
      • بەئامانجگیراوی ناوەڕۆکەکە یاخود نوێنەرێکی ڕێگەپێداراو لای ئێمە هەواڵ لە ناوەڕۆکەکە دەدات.
      • ئامانجەکە منداڵێکە.
  • هەڕەشەی نائاشکرا بۆ هێنانی چەکەمەنی بۆ شوێنەکان لەوانە، بەڵام سنووردار نەکراوە بۆ ئەمانە، شوێنەکانی پەرستش، خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکان، شوێنەکانی دەنگدان یان ئەو شوێنانەی بۆ ژماردنی دەنگەکان یان بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنێک بەکار دێن (یان هاندانی خەڵکی بۆ ئەنجامدانی هەمان شت) یان ئەو شوێنانی تێیاندا ئاماژەی کاتی لە ئارادایە بۆ مەترسیی توندبووەوەی توندوتیژی.
  • بانگەشە یان خەمڵاندن دەربارەی گەندەڵی، ناڕێکی، یان لایەنداری پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنەوە کاتێک ئاماژەیەکیشی تێدایە بەوەی کە ناوەڕۆکەکە توندوتیژیی هەڕەشەئامێزە (وەک، هەڕەشە بۆ هەڵگرتن یان هێنانی چەک، پێشاندانی بینراوی چەکێک، ئاماژەپێکردن بە ئاگرتێبەردان، دزی، کاولکاری)، لە نێویاندا:
    • بەئامانجگرتنی کەسەکان
    • بەئامانجگرتنی شوێنێکی دیاریکراو (ویلایەت یان بچووکتر)
    • کاتێک ئامانجەکە ئاشکرا نییە
  • ئاماژەدانەکان بە گردبوونەوە یان بۆنەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنەوە کاتێک ئاماژەیەکیشی تێدایە بەوەی کە ناوەڕۆکەکە توندوتیژیی هەڕەشەئامێزە (وەک، هەڕەشە بۆ هەڵگرتن یان هێنانی چەک، پێشاندانی بینراوی چەکێک، ئاماژەپێکردن بە ئاگرتێبەردان، دزی، کاولکاری).
  • هەڕەشەی توندوتیژیی مەترسیدار یان تاڕادەیەک مەترسیدار لە بەرگریکردن لە خود یان کەسێکی دیکە کاتێک ئەم پێوەرانەی خوارەوەی تێدا بن.
    • دژ بە کەسێک (بەدەر لەو کەسانەی بە ناو یان ڕووخسار دەناسرێنەوە، ئەو کەسانەی لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە پارێزراوەکانیان بە ئامانج دەگیرێن، هەروەها منداڵان)
    • لە سیاقی چوونەسەر ماڵ یان توندوتیژیی نێوان کەسەکان کە یەکانگیرە لەگەڵ ئەو توندوتیژییەی وەڵامی دراوەتەوە و هەڕەشەیەکی دەستبەجێیە
    • کاریگەرییە ئەگەرییەکان لەسەر دەنگ لە مەترسییەکانی توندوتیژیی دەستبەجێ زیاترە
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
داتا
نوێترین ڕاپۆرتی سەپاندنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمان ببینە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە پەیوەست بە توندوتیژی و ئاژاوەگێڕی
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە