داخوازییەکانی بەکارهێنەر

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
Meta وەڵامی داخوازییەکان بۆ لابردنی هەژمار دەداتەوە بەپێی یاسا بەرکارەکان و مەرجەکانی خزمەتگوزاریمان. هەر داواکارییەک و هەموو داواکارییەکان کە بە دەستمان دەگات بە وریاییەوە پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و ڕەنگە ڕەتی بکەینەوە یان داوای ڕوونکردنەوەی زیاتر بکەین بۆ هەندێک داواکاریی تایبەت.
ئێمە پابەند دەبین بە داواکارییەکانی لابردنی:
  • هەژمارەکان، کاتێک داخوازییەکە لە لایەن خاوەنی هەژمارەکەوە بێت
  • ئەو هەژمارانەی دەگەڕێنەوە بۆ کەسێکی لە ڕووی تەندروستییەوە دەستبەستراو کاتێک داخوازییەکە لە لایەن نوێنەرێکی ڕێگەپێدراوەوە بێت و بەڵگەیەکی هەبوونی دەسەڵاتی هەبێت لەگەڵ بەڵگەنامەی پزیشکی کە دەیسەلمێنێت کەسەکە لە ڕووی تەندروستییەوە دەستبەستراوە
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە پەیوەست بە داواکارییەکانی بەکارهێنەر
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە