خۆکوژی، خۆبریندارکردن و، ناڕێکیی خواردن

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
ئێمە گرنگییەکی تەواو دەدەین بە سەلامەتیی ئەو کەسانەی ئەپەکانمان بەکار دەهێنن. ئێمە ناوەناوە ڕاوێژ بە پسپۆڕانی بواری خۆکوژی، خۆبریندارکردن و ناڕێکیی خواردن دەکەین تا هاوکار بن لە دەوڵەمەندکردنی سیاسەتەکان و ڕێکاری سەپاندنماندا، هەروەها ئێمە لەگەڵ ڕێکخراوە جیهانییەکاندا کار دەکەین تا هاوکاری بۆ ئەو کەسانە تەرخان بکەین کە لە تەنگانەدان.
لە کاتێکدا ئێمە ڕێگە نادەین خەڵکی بە مەبەست و بێ مەبەست برەو بە خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردن بدەن یان خۆشیی بۆ دەرببڕن، ڕێگە بەوە دەدەین خەڵکی گەنگەشەی ئەم مژارانە بکەن چونکە دەمانەوێت خزمەتگوزارییەکانمان ببنە پانتاییەک کە تێیدا خەڵکی بتوانن ئەزموونەکانیان هاوبەش بکەن، هۆشیاری دەربارەی ئەم مژارانە بەرز بکەنەوە، هەروەها پاڵپشتی لە یەکتر بخوازن. هەروەها ڕەنگە ئێمە توانای بینینی ئەم ناوەڕۆکە سنووردار بکەین بۆ کەسانی گەورەساڵانی تەمەنی 18 و بەرەوژوور.
ئێمە هەر ناوەڕۆکێک لادەبەین کە هانی خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردن دەدات، لەوانە ناوەڕۆکە خەیاڵکردەکانی وەک میم یان وێنەسازی یان هەر ناوەڕۆکێکی خۆبریندارکردن کە تۆقێنەرە، ئیتر لە هەر سیاقێکدا بێت. ئێمە ناوەڕۆکێک دەسڕینەوە کە ڕێنماییەکان لەخۆ دەگرێت بۆ هەڵسوکەوتی دابەزاندنی توندی کێش. ئێمە ئەو ناوەڕۆکەش لادەبەین کە گاڵتە بە قوربانیان و ڕزگاربوانی خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردن دەکەن، هەروەها پێشاندانی هەمانکاتی خۆکوژی یان خۆبریندارکردن. ئەو ناوەڕۆکانەی دەربارەی چاکبوونەوە لە خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردنن و ڕێگەپێدراون بەڵام ڕەنگە بابەتی وێنەییان تێدا بێت کە بکرێت نیگەرانکەر بن، وەک برینێکی چاکبووەوە، دەخرێنە پشت شاشەی هۆشداریی هەستیارییەوە و ئێمە توانای بینینی ناوەڕۆکەکە سنووردار دەکەین بۆ کەسانی گەورەساڵانی تەمەنی 18 و بەرەوژوور:
کاتێک خەڵکی ناوەڕۆکی پەیوەندیدار بە خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردنەوە پۆست دەکەن یان بۆی دەگەڕێن، ئێمە ئاڕاستەیان دەکەین بۆ ئەو ڕێکخراوە ناوچەییانەی دەتوانن پاڵپشتی دابین بکەن و ئەگەر تیمی چالاکییەکانی کۆمەڵگە نیگەران بوو دەربارەی زیانی دەستبەجێ ئەوا پەیوەندی دەکات بە خزمەتگوزارییە فریاگوزارییە ناوچییەکانەوە تا هاوکارییان بۆ بەدەست بهێنێت. بۆ زانیاریی زیاتر، سەردانی ناوەندی سەلامەتیی فەیسبووک بکە.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕاستەوخۆ، پسپۆڕەکان پێیان ڕاگەیاندووین کە ئەگەر کەسێک لە پەخشێکی ڕاستەوخۆدا بڵێت کە مەبەستی هەوڵدان بۆ خۆکوژی هەیە، دەبێت ئێمە هێندەی دەکرێت بەردەوامی بدەین بە ناوەڕۆکەکە، چونکە تا زیاتر کەسێک قسە بۆ کامێرایەک بکات، دەرفەتی زیاتر دەبێت بۆ هاوڕێیەک یان ئەندامێکی خێزان تا پەیوەندیی بە خزمەتگوزارییەکانی باری لەناکاوەوە بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی کاریگەربوونی نەرێنیی ئەوانی تر بە بینینی ئەم ناوەڕۆکە، ئێمە لەو خاڵەدا کە هەڕەشەکە دەگۆڕێت بۆ هەوڵدان پەخشە ڕاستەوخۆکە دەوەستێنین. وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێ کراوە، لە هەر حاڵەتێکدا، ئێمە پەیوەندی بە خزمەتگوزارییەکانی باری لەناکاو دەکەین ئەگەر بۆمان دەرکەوت کەسێک لە مەترسیی دەستبەجێدایە بۆ زیانگەیاندن بە خۆی.
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
  • ناوەڕۆکێک کە بوار دەدات بە برەوپێدان، هاندان، هەماهەنگیکردن، یان پێدانی ڕێنمایی بۆ خۆکوژی، خۆبریندارکردن، یان ناڕێکیی خواردن.
  • ناوەڕۆکێک کە خۆکوژیی بێپەردە، خۆبریندارکردن یان بابەتی وێنەیی ناڕێکیی خواردن پێشان دەدات
  • ناوەڕۆکێک کە کەسێک پێشان دەدات کە بەشداربووە لە هەوڵی خۆکوژی یان مردن بە هۆی خۆکوژییەوە
  • بابەتی وێنەیی خەڵکی کاتێک پێکەوە هاوبەش دەکرێن لەگەڵ زاراوەکانی پەیوەست بە ناڕێکیی خواردنەوە
  • ناوەڕۆکێک کە تیشک دەخاتە سەر پێشاندانی پەراسووەکان، ئێسکی چەڵەمە، چاڵییەکانی ڕان، کڵۆت، گەدەی قووپاو، بڕبڕە یان ئێسکی شانی دەرپەڕیو، ئێسکی بینراوی قۆڵ یان لاق یان ڕوومەتی کون لە سیاقی چاکبوونەوەدا پێشان دەدات، کاتێک پێکەوە هاوبەش دەکرێن لەگەڵ زاراوەکانی پەیوەست بە ناڕێکیی خواردنەوە
  • ناوەڕۆکێک کە ڕێنماییەکان لەخۆ دەگرێت بۆ هەڵسوکەوتی دابەزاندنی قورسی کێش
  • ناوەڕۆکێک کە دان دەنێت بە هەڵسوکەوتی دابەزاندنی توند یان ناتەندروستی کێش کاتێک پێکەوە هاوبەش دەکرێن لەگەڵ زاراوەکانی پەیوەست بە ناڕێکیی خواردنەوە
  • ناوەڕۆکێک کە ڕێنمایی تێدایە بۆ ڕژێمی خواردنی سنووردارکەر کاتێک پێکەوە هاوبەش دەکرێن لەگەڵ زاراوەکانی پەیوەست بە ناڕێکیی خواردنەوە
  • ناوەڕۆکێک کە گاڵتە دەکات بە قوربانیان یان ڕزگاربوانی خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردن یان کە بە ئاشکرا یان ناڕستەوخۆ دەزانرێت کە ئەزموونی خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردنیان هەیە یان هەبووە
  • بابەتی وێنەیی پێشاندەری گۆڕانکاریی جەستەیی (وەک تاتۆ، سمین، نەشتەرلێدان، قامچیلەخۆدان، هتد.) کاتێک لە سیاقێکی خۆکوژی یان خۆبریندارکردندا هاوبەش کراوە
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە پەیامی ئاگادارکردنەوە دادەنێین تا خەڵکی ئاگادار بن کە ناوەڕۆکەکە ڕەنگە هەستیار بێت. ئێمە توانای بینین سنووردار دەکەین بۆ کەسانی گەورەساڵان، تەمەنی 18 و بەرەوژوور:
  • ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی کەسێک پێشان دەدەن کە بەشدار بووە لە کوشتنی بەبەزەییانە/خۆکوژیی هاوکاریکراو لە ژینگەیەکی پزیشکیدا.
  • ناوەڕۆکێک کە ڕووداوە کۆنەکانی خۆبریندارکردن پێشان دەدات وەک برینە ساڕێژبووەکان یان بابەتی وێنەیی ناترسناک لە سیاقی خۆبریندارکردن، خۆکوژی یان چاکبوونەوەدا پێشان دەدات.
  • ناوەڕۆکێک کە پەراسووەکان، ئێسکی چەڵەمە، چاڵییەکانی ڕان، کڵۆت، گەدەی قووپاو، بڕبڕە یان ئێسکی شانی دەرپەڕیو، ئێسکی بینراوی قۆڵ یان لاق یان ڕوومەتی کون لە سیاقی چاکبوونەوەدا پێشان دەدات.
بۆ ئەم ناوەڕۆکانەی خوارەوە، ئێمە سەرچاوەکان بۆ خەڵکی دابین دەکەین توانای بینین سنووردار دەکەین بۆ کەسانی گەورەساڵان، تەمەنی 18 و بەرەوژوور:
  • دانپێدانانی نووسراو یان دەمی بە خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردن.
  • لێدوان یان ئاماژەی ناڕوون و بەئەگەر خۆکوژانە (لەوانە میم یان بابەتی وێنەیی ئامادە دەربارەی باری دەروونی خراپ یان خەمۆکی، خستنەڕووی مەرگ وەک دەرچەیەک، یان ناوەڕۆک لە کلتووری بەربڵاوەوە بە جەختکردنەوە لەسەر بیرکردنەوەی تاریک و خەمۆککەر) لە سیاقی خۆکوژی یان خۆبریندارکردندا.
بۆ ئەم ناوەڕۆکانەی خوارەوە، ئێمە توانای بینین سنووردار دەکەین بۆ کەسانی گەورەساڵانی تەمەنی 18 و بەرەوژوور:
  • گاڵتەکردن یان بەهەندوەرنەگرتنێکی چەمکی خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردن
  • هەر گێڕانەوەیەک کە بەو وردەکارییەکەوە باسی خۆکوژی دەکات کە تەنها ناوهێنان یان ئاماژەدان بە کردەکە یان پاشماوەکەی تێدەپەڕێنێت
  • دانپێدانان بە هەڵسوکەوتی توندی دابەزاندنی کێش
بۆ ئەم پێوەرانەی کۆمەڵگە، ئێمە زانیاری و/یان سیاقی دیکەمان دەوێت تا بیسەپێنین:
  • ڕەنگە ئێمە هۆشدارنامەکانی خۆکوژی لابەرین کاتێک پشتڕاستکردنەوەمان هەیە بۆ خۆکوژی یان هەوڵێکی خۆکوژی. ئێمە هەوڵ دەدەین هۆشدارنامەکانی خۆکوژی بناسێنین بە بەکارهێنانی چەند فاکتەرێک، لە نێویاندا، کە شتی دیکەش دەگرێتەوە:
    • داواکارییەکانی خێزان یان نوێنەری یاسایی،
    • هەواڵلێدانەکان لە لایەن میدیا، لایەنی سەپێنەری یاسا، یان سەرچاوەکانی دیکەی لایەنی سێیەم (دەزگاکانی حکومەت، ڕێکخراوە ناحکومییەکان) یان فۆڕمی پەیوەندیکردنی ناوەڕۆکی خۆکوژیخواز یان فۆڕمی پەیوەندیکردنی ئینستاگرام.
    • لەوانەیە ئێمە ئاماژەکانی دەرەوەی پلاتفۆرم بۆ دانپێدانان یان برەودان بە خۆکوژی، خۆبریندارکردن، ناڕێکیی خواردن یان ڕەفتاری دابەزاندنی توندی کێش لەلایەن بەکارهێنەرێکەوە لەبەرچاو بگرین بۆ هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە ئایا ناوەڕۆکی تایبەت کە لەلایەن ئەوانەوە لە پلاتفۆرمی Meta بڵاو دەکرێتەوە دەتوانێت مەترسی بۆ کەسانی دیکە بخاتە ڕوو.
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
داتا
نوێترین ڕاپۆرتی سەپاندنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمان ببینە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە بۆ خۆکوژی و خۆبریندارکردن و، ناڕێکیی خواردن
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە