ڕێخۆشکردن بۆ کاری سێکسیی گەورەساڵان و زمانی سێکسیی ئاشکرا

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
وەک ئەوەی ئاماژەی پێ دراوە لە (چەوساندنەوەی سێکسیی کەسانی گەورەساڵان)، خەڵک فەیسبووک بەکار دەهێنن بۆ گەنگەشەکردن و ڕاکێشانی سەرنج بۆ چەوساندنەوە و توندوتیژیی سێکسی. ئێمە گرنگیی ئەم گەنگەشەکردنە دەزانین و ڕێگەی پێ دەدەین. هەروەها ئێمە ڕێگەش دەدەین بە گەنگەشەکردنی لایەنگیریکردنی مافەکانی کارکەرانی سێکس و ڕێکخستنی کارکردنی سێکس. لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە سنوورێک دادەنێین، لەگەڵ ئەوەشدا، کاتێک ناوەڕۆکێک هەڵدەستێت بە ئاسانکاریکردن بۆ خزمەتگوزاریی بازرگانیی سێکسی لە نێوان کەسانی گەورەساڵاندا یان کاتێک ناوەڕۆکێک ناوەڕۆکی پۆرنۆگرافی یان سێکسیی داوا دەکات یان بەردەست دەخات. ئێمە ئەمە دەکەین بۆ بەدووربوون لە ئاسانکاریکردنی ئەو مامەڵانەی کە بازرگانیکردن، زۆرلێکردن و کردەی سێکسیی ناڕەزامەندیان تێدایە.
هەروەها ئێمە زمانی لەڕووی-سێکسییەوە-ئاشکرا سنووردار دەکەین کە ڕەنگە ببێتە هۆی ڕێخۆشکردن بۆ کاری سێکسی چونکە بەشێکی جەماوەر لە کۆمەڵگە جیهانییەکەماندا ڕەنگە هەستیار بن بەم جۆرە ناوەڕۆکانە، ڕەنگە بشبێتە هۆی لاوازکردنی توانای خەڵکی بۆ پەیوەندیگرتن لەگەڵ هاوڕێیان و کۆمەڵگە فراوانترەکەدا.
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ناوەڕۆکێک کە ڕێگاکانی پەیوەندیکردنی لەشفرۆشی بەردەست دەخات، داوای دەکات یان دابین دەکات، کە پێناسە کراوە بە داواکردنی یان بەردەستخستنی خودی کەسێک بۆ پێکەوەبوونی سێکسی لە بەرامبەر پارە یان هەر شتێکی بەهاداردا لە ڕێگەی:
  • پێشنیارکردن یان داواکردنی پێکەوەبوونی سێکسی (بۆ نموونە، خزمەتگوزارییەکانی ڕێکخستن، نامەی سێکسی/ئیرۆتیکی، گفتوگۆ/چاتی سێکسی، خزمەتگوزارییەکانی دابینکردنی خولیای سێکسی/باڵادەستیی سێکسی)
  • بەکارهێنانی زاراوە نەشیاوەکان بۆ لەشفرۆشی پێکەوە لەگەڵ داواکردن یان پێشنیارکردنێکدا بۆ بەردەستبوون، نرخ، یان هەر ئاماژەیەکی گواستنەوەی پارە یان شتێکی بەهادار، شوێن، یان زانیارییەکانی پەیوەندیکردن
  • بەشداری لە ڕێخۆشکردن بۆ کاری سێکسی هاوکات لەگەڵ نرخ یان هەر ئاماژەیەکی گواستنەوەی پارە یان شتێکی بەهادار
  • پێشاندان یان ناوهێنانی پێکەوەبوون یان هاوبەشی سێکسی لەگەڵ نرخ یان هەر ئاماژەیەکی گواستنەوەی پارەیی یان هاوشێوە.
  • دامەزراندن یان پێشنیارکردنی خەڵکانی دیکە بۆ کاری سێکسیی بازرگانیی لایەنی سێیەم لە سیاسەتی چەوساندنەوەی مرۆڤدا خراوەتە ڕوو.
ناوەڕۆکێک کە بەشدارە لە ڕێخۆشکردن بۆ کاری سێکسیی لە ڕێگەی، پێشنیارکردن یان داواکردنی ڕێگاکانی پەیوەندیکردن بۆ پێکەوەبوونی سێکسی وەک:
  • سەرجێیی سێکسی یان ورووژاندن
  • سێکسی دەمی
  • خولیا سێکسییەکان
  • چات یان گفتوگۆی سێکس
  • نامەی سێکسی یان ئیرۆتیکی
  • سەمای سێکسی یان خۆڕووتکردنەوە
  • هاوبەشکردنی بابەتی وێنەیی ڕووت (وەک وێنەی ڕووت، ڤیدیۆی سێکس)
ناوەڕۆکێک کە ڕێگاکانی پەیوەندیکردن بۆ دەستخستنی بابەتی پۆڕنۆگرافی داوا دەکات، پێشکەش دەکات یان دابین دەکات، یان ناوی بەکارهێنەر یان بەستەری تێدایە بۆ ماڵپەڕە پۆڕنۆگرافییەکان.
زمانی لە ڕووی سێکسییەوە ئاشكرا کە وردەکاریی بینراو یان ئاشکرا بەکار دەهێنێت دەربارەی:
  • ئەندامەکانی زاوزێ،
  • دۆخەکانی ورووژانی سێکسی (بۆ نموونە، تەڕبوون یان ڕەپبوون)
  • پێکەوەبوونی سێکسی
  • ئەوەی سەرەوە ئەو ناوەڕۆکانە ناگرێتەوە کە لە سیاقی گاڵتەئامێز، تەنزئامێز یان وەک جنێوێکی سێکسی هاوبەش کراون
ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکێک دەدەین کە بە شێوەی دیکە لە لایەن ئەم سیاسەتەوە باس کراوە کاتێک لە سیاقەکانی سەرکۆنەکردن، پەروەردە، بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یان ڕاپۆرتی هەواڵیدا پۆست کراوە. هەروەها ئێمە گەنگەشەکردنی کردە سێکسییەکان بەپێی ئەم سیاسەتە قەدەغە ناکەین. لەگەڵ ئەوەشدا، دەکرێت ئەمانە سنووردار بکرێن بۆ کەسانی پێگەیشتووی سەروو 18 ساڵ بەپێی سیاسەتی تەندروستی و لەشساغی بۆ ئاسانکاریکردن بۆ دابینکردنی ئەزموونی گونجاو بەپێی تەمە بۆ کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو.
بۆ ئەم ناوەڕۆکانەی خوارەوە، ئێمە توانای بینین سنووردار دەکەین بۆ کەسانی گەورەساڵان، تەمەنی 18 و بەرەوژوور:
  • ئەو ناوەڕۆکانەی گەنگەشەی کردە و ئەزموونە سێکسییەکان دەکەن
  • ئەو ناوەڕۆکانەی کە ناوی بەکارهێنەر، بەستەر بۆ یان لۆگۆی ماڵپەڕی بەشداریکردنی گەورەساڵانی تێدایە
  • زمانی سێکسیی ئاشکرا لە سیاقی گاڵتەئامێز یان تەنزئامێزدا، لەوانە مێتافۆڕە سێکسییەکان
  • زمانی پێشنیارکاری سێکسی کە ئاماژە بۆ پێکەوەبوونی سێکسی دەکات
بۆ ئەم پێوەرانەی کۆمەڵگە، ئێمە زانیاری و/یان سیاقی دیکەمان دەوێت تا بیسەپێنین:
  • لە هەندێک حاڵەتدا، ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکێک دەدەین کە ڕەنگە بە پێچەوانەوە پێوەرەکانی کۆمەڵگە پێشێل بکات کاتێک ئەوە دیاری کراوە کە ناوەڕۆکەکە تەنزئامێزە. تەنها ئەو کاتە ناوەڕۆکێک ڕێگەی پێ دەدرێت کە پێکهاتە پێشێلکارەکانی ناوەڕۆکەکە گاڵتەی پێ کراوە یان دراوەتە پاڵ کەسێک یان شتێکی دیکە بۆ ئەوەی گاڵتەی پێ بکرێت یان ڕەخنەی لێ بگیرێت.
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە بۆ ڕێخۆشکردن بۆ کاری سێکسیی گەورەساڵان و زمانی سێکسیی ئاشکرا
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە