بەکارهێنانی خاوەندارێتیی هزری و مۆڵەتەکانی Meta

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
Meta بڕێکی بەرچاو سەرچاوە تەرخان دەکات بۆ پەرەپێدان، پاراستن و بەکارهێنانی شیاوی خاوەندارێتییە هزرییەکانی. ئەم سیاسەتە یارمەتیدەرە بۆ دڵنیاییدان لەوەی خاوەندارێتییە هزرییەکانی Meta بە شێوەی نایاسایی، بەبێ مۆڵەتی نووسراوی پێشوەختە، بەکار نەهێنن، یان بەشێوەیەک کە ناکۆک بێت لەگەڵ ناوەندی سەرچاوەی براندی ئێمە.
ئەو ناوەڕۆکە پۆست مەکە کە:
  • بەکارهێنانی براند:
    • مافی لەبەرگرتنەوە یان نیشانە بازرگانییەکانی Meta بەکار دەهێنێت، بەبێ وەرگرتنی ڕێگەپێدانی نووسراوی پێشوەختە یان بە شێوەیەک کە قەدەغە کراوە لە ناوەندی سەرچاوەی براندی Meta.
    • نوێنەری یەکێک لە براندەکانی Meta بێت بە شێوەیەک کە بیکات بە جیاوازترین یان دەستباڵاترین تایبەتمەندیی بابەتی ڕیکلامەکە.
    • بە هەر جۆرێک بێت سامانەکانی براندی Meta دەستکاری بکات، وەک گۆڕینی دیزاین یان ڕەنگ، یان بەکارهێنانیان لە ئیفێکت و ئەنیمەیشنی تایبەتدا.
  • پشتیوانیی براند:
    • هەر جۆرە پشتیوانی یان هاوبەشییەک لەگەڵ هەریەکێک لە براندەکانی Metaـدا بگرێتەوە، بەبێ ڕێگەپێدانی نووسراوی پێشوەختەی Meta.
    • هەر جۆرە پشتیوانی یان هاوبەشییەک لەگەڵ تەکنەلۆژیا یان پڕۆگرامی هەریەکێک لە براندەکانی Metaدا بگرێتەوە، بەبێ ڕێگەپێدانی نووسراوی پێشوەختەی Meta (وەک فەیسبووک، ئینستاگرام یان وەتسئاپ).
  • ڕووکاری بەکارهێنەری هەر بەرهەمێک پێشان بدات بە شێوەیەک کە:
    • پیشاندانێکی نادروستی دەرکەوتە، تایبەتمەندی و کارکردی ئێستای بەرهەمەکانە.
    • بە هەر شێوازێک ڕووکاری بەکارهێنەرەکە بگونجێنێت، وەک زیادکردنی ئیفێکتی تایبەت، ناوبەندکاری یان ئەنیمەیشن.
    • ئەندامی ڕووکاری بەکارهێنەرەکە بە جیاکراوەیی یان بە تاک تاک بەکار دەهێنێت
    • ڕووکاری بەکارهێنەر لە سیاقی ئامێرێکی پەیوەندیداری وەک مۆبایل یان دێسکتۆپدا پێشان نادات.
  • موزیک یان ناوەڕۆکی دیکە بە شێوەیەک بەکار دەهێنێت کە ڕێکەوتنەکانی ڕیگەپێدانی موزیکی Meta پێشێل دەکات.
  • ناوەڕۆکێک پەخش دەکات کە بە تەنها Meta خاوەنداریی دەکات یاخود بەتەنها هیی Watchـی فەیسبووکە، بەبێ هەبوونی ڕەزامەندیی نووسراوی پێشوەختە.
  • مافی خاوەندارێتیی هزریی Meta بەکار دەهێنێت بەبێ ڕێپێدانی نووسراوی پێشوەختە.
  • نیشانەی وەها بەکار دەهێنێت لە بە شێوەیەکی سەرلێشێوێن هاوشێوەی نیشانە بازرگانییەکانی Metaـن.
ئێمە ئەمانە لادەبەین:
  • ئەو هەژمارانەی چەندبارە بەشداری دەکەن لە پێشێلکردنی ئەم سیاسەتەدا، ئەمە بە دروستکردنی هەژماریشەوە پاش لابردن.
ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکێک دەدەین کە مافی خاوەندارێتیی هزری یان مۆڵەتی لە Metaوە بێت بە جۆرێک کە:
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە بۆ بەکارهێنانی خاوەندارێتیی هزری و مۆڵەتەکانی Meta
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە