بەیادگاریکردن

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
کاتێک کەسێک کۆچی دوایی دەکات، خێزان و هاوڕێیان دەتوانن داوا بکەن ئێمە هەژمارەکەی بکەین بە یادگاری. هەر کە بەیادگاری کرا، وشەی «یادکردنەوە» لە سەروو ناوی پەڕەی کەسیی کەسەکەوە دەردەکەوێت کە بە واتای ئەوە دێت لە ئێستادا هەژمارەکە شوێنی یادکردنەوەیە. هەژمارەکانی بەیادگاریکردن هاوکارە لە دروستکردنی پانتاییەک بۆ یادکردنەوەی خۆشەویستان و پارێزگاری دەکات دژی هەوڵەکانی چوونەژوورەوە و چالاکیی فریودەرانە. بۆ ڕێزگرتن لەو بژاردانەی کەسێک بە زیندوێتی هەڵی بژاردوون، ئێمە ئامانجمانە کە هەژمارەکەیان بەبێ گۆڕانکاری بهێڵینەوە پاش ئەوەی کۆچی دوایی دەکەن.
لەسەر فەیسبووک، ئێمە وامان کردووە خەڵک بتوانن هەژماری میراتگر دیاری بکەن تاکو ئاگای لە هەژمارەکەیان بێت پاش کۆچی دواییان. بۆ پاڵپشتیکردنی لایەنی ماتەمبار، لە هەندێک حاڵەتدا، ڕەنگە ئێمە ناوەڕۆکی دیاریکراو لابەرین یان بیگۆڕین کاتێک هەژماری میراتگر یان ئەندامانی خێزان داوا دەکەن.
داخوازییەکان بۆ بەیادگاریکردنی هەژمارەکانی فەیسبووک یان ئینستاگرام کە هیی کەسانێکن کۆچی دواییان کردووە، دەکرێت بە زانیارییە پێویستەکان ئەنجام بدرێت لەم ڕێگەیەوە:
  • هاوڕێیانی فەیسبووک
  • شوێنکەوتوانی ئینستاگرام
  • ئەندامانی خێزان بە بەڵگەنامەی پێویستەوە
بۆ قوربانیانی کوشتن و خۆکوژی ئێمە ئەم ناوەڕۆکانە لادەبەین لە فەیسبووک و ئینستاگرام ئەگەر لەسەر وێنەی پەڕەی کەسی، وێنەی بەرگ، یان لە پۆستە نوێکانی کەسی کۆچکردوودا دەربکەوێت کاتێک لە لایەن ئەندامی خێزانی کۆچکردووەوە داوا دەکرێت: هەروەها دەکرێت ئەم ناوەڕۆکە لاببەین لەسەر فەیسبووک کاتێک لە لایەن هەژماری میراتگری فەیسبووکەوە داوا دەکرێت:
  • ناوەڕۆکی پەیوەندیدار بە مەرگی کۆچکردووەوە
  • ستایش یان پاڵپشتی بۆ مردن، نەخۆشی، یان زیانگەیاندن بە کەسی کۆچکردوو
  • پێشاندانی بینراوێتی ئەو شتەی بەکار هاتووە لە مەرگی کۆچکردووەکەدا.
  • بابەتی وێنەیی بکوژی حوکمدراو یان گریمانەکراوی کۆچکردوو.
  • دۆخی پەیوەندی یان دۆخی هاوڕێیەتیی بکوژی حوکمدراو یان گریمانەکراوی کۆچکردوو
بۆ ئەم پێوەرانەی کۆمەڵگە، ئێمە زانیاری و/یان سیاقی دیکەمان دەوێت تا ئەم گۆڕانکارییانەی خوارەوە ئەنجام بدەین کاتێک لەلایەن نوێنەری ڕێگەپێدراوی کۆچکردووەوە داوا دەکرێت و تەنیا لەسەر فەیسبووک لە لایەن هەژماری میراتگرەوە:
  • سڕینەوەی سەرنجە پێشێلکارەکان لە پەڕەیەکی کەسیی بەیادگاریکراودا، کە خۆی بە گشتی پێویستی بە خودی کەسەکەیە تا هەواڵی لێ بدات تا بزانین سەرنجەکان نەخوازراون.
  • گۆڕینی ڕێکخستنی تایبەتمەندێتی کەسیی کۆچکردوو لە گشتییەوە بۆ تەنها-هاوڕێیان تەنها کاتێک کە ناوەڕۆکی زیانبەخش لەسەر پەڕە کەسییەکە هەیە
  • گۆڕینی ناوی سەر پەڕەی کەسی ئەگەر ناوەکە پێوەرەکانی کۆمەڵگەی ئێمەی پێشێل کرد، بە گوێرەی سیاسەتی ناوی ڕەسەنی ئێمە
  • زیادکردنی هاوڕێ یان شوێنکەوانی پەڕە کەسییەکە ئەگەر پاش کۆچی دوایی کۆچکردوو لابرابوون
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە پەیوەست بە بەیادگاریکردن
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە