ئەو ناوەڕۆک، بەرهەم یان خزمەتگوزارییانەی لە ناوخۆدا نایاسایین

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
کاتێک پەیڕەوکەرانی یاسا یان کیانە حکومییەکان باوەڕیان وایە ناوەڕۆکێک لەسەر خزمەتگوزارییەکانی ئێمە پێچەوانەی یاسای ناوخۆییە، دەکرێت داوای سنووردارکردنی ناوەڕۆکەکە بکەن. کیانە ناحکومییەکان و ئەندامانی ڕای گشتیش دەکرێت هەواڵ بدەن کە گوایە ناوەڕۆکێک نایاساییە. هەروەها دەکرێت فرمانی دادگاشمان پێ بگات.
کاتێک ئێمە فرمان یان هەواڵلێدانێکمان پێ دەگات، سەرەتا بەرامبەر بە پێوەرەکانی کۆمەڵگە پێداچوونەوەی بۆ دەکەین. ئەگەر بۆمان دەرکەوت ناوەڕۆکەکە پێچەوانەی سیاسەتەکانمانە، لای دەبەین. ئەگەر ناوەڕۆکەکە پێچەوانەی سیاسەتەکانمان نەبوو، پابەند بوو بە پابەندییەکانمان وەک ئەندامێکی دەستپێشخەریی تۆڕی جیهانی و سیاسەتی مافەکانی مرۆڤ بۆ کۆمپانیاکانی ئێمە، پێداچوونەوەیەک ئەنجام دەدەین بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو ئاخۆ هەواڵلێدانەکە دروستە.
لەو حاڵەتانەدا کە باوەڕمان وایە هەواڵلێدانەکان لە ڕووی یاساییەوە دروست نین، زۆر گشتگیرن، یان لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ یەک ناگرێتەوە، ڕەنگە داوای ڕوونکردنەوە بکەین یان هیچ ڕێکارێک نەگرینە بەر.
کاتێک ئێمە دژ بە ناوەڕۆکی بەکارهێنەرێک ڕێکار دەگرینەبەر بەپێی یاسای ناوخۆیی نەک پێوەرەکانی کۆمەڵگەمان، هەوڵ دەدەین دەستگەیشتن بەو ناوەڕۆکە تەنیا لەو شوێنە سنووردار بکەین کە تێیدا گوایە ناوەڕۆکەکە نایاساییە و هیچ سزایەک یان سنووردارکردنی تایبەتمەندی ناسەپێنین. هەروەها ئێمە ئەو بەکارهێنەرەی کاریگەر دەبێت بە بڕیارەکە، ئاگادار دەکەینەوە.
هەروەها ئێمە ڕاپۆست بڵاو دەکەینەوە کە تێیدا وردەکاریی ئەوە هەیە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو هەواڵلێدانانە دەکەین کە سەبارەت بە ناوەڕۆکێکن یاسای ناوخۆیی پێشێل دەکات و ئەو کاتانەش کە ئێمە دەستڕاگەیشتنمان بە وەها ناوەڕۆکێک سنووردار کردووە. لێرە بەردەستە.
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
هاوکاری بەدەست بهێنە بۆ ناوەڕۆک، بەرهەم، یان خزمەتگوزارییە نایاساییە ناوچەییەکان
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە