پێشێلکاریی خاوەندارێتیی هزریی لایەنی سێیەم

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
Meta بە شێوەیەکی جددی مافی خاوەندارێتیی هزری وەردەگرێت و پابەندە بە پارێزگاریکردنی لەو مافانە، لە هەمان کاتدا برەو دەدات بە گوزارشتکردن، داهێنان و تازەگەری لە ڕووبەرێکدا کە لەسەر بنەمای متمانەی کۆمەڵگە بنیاد نراوە.
لەبەر ئەو هۆکارە، ئێمە سیاسەتێک جێبەجێ دەکەین دژی پۆستکردنی ئەو ناوەڕۆکانەی پێشێلی مافی خاوەندارێتیی هزریی کەسێکی دیکە دەکەین، لە نێویدا مافی لەبەرگرتنەوە، نیشانەی بازرگانی، یان مافە یاساییەکانی دیکە. ئێمە لە ڕاپۆرتی شەفافیەتی خاوەندارێتیی هزریماندا زانیاریی دەربارەی ڕاپۆرتەکانی خاوەندارێتیی هزری کە بەدەستمان دەگات بڵاو دەکەینەوە.
بۆ هەواڵدان لە ناوەڕۆکێک کە وا هەست دەکەیت مافەکانی خاوەندارێتیی تۆ پێشێل دەکات، تکایە سەردانی ناوەندی یارمەتیی خاوەندارێتیی هزریی ئێمە بکە، سەردانی پەڕەی پاراستنی بازرگانی بکە یان بیر لە پێشکەشکردنی داواکاری بکەرەوە بۆ دەستگەیشتن بە پاراستنی مافەکانی براند.
لەگەڵ بەدەستگەیشتنی هەواڵلێدانێک لەلایەن هەڵگرێکی مافەکانەوە یان نوێنەرێکی ڕێگەپێدراوەوە، ئێمە ناوەڕۆکێک لادەبەین یان سنووردار دەکەین کە بەشدارە لە:
  • سەرپێچیکردنی مافی لەبەرگرتنەوە.
  • سەرپێچیکردنی هێمای بازرگانی.
  • فرۆشتن یان برەودان بە کاڵای ساختە
  • پێوەبەندکردنی ناڕاست لەگەڵ براند
  • هەر پێشێلکاری یان سەرپێچییەکی دیکەی مافی خاوەندارێتیی هزری یان هەر مافێکی تری موڵکداری
هەروەها ئێمە ناوەڕۆکێک لا دەبەین کە:
  • هێماگەلێک لەخۆ بگرێت کە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی ناوەڕۆکەکە کاڵای ساختەی براندکراو دەفرۆشێت یان برەوی پێ دەدات
  • بەستەری دەرەوەی پلاتفۆرمەکە لەخۆ بگرێت بۆ ئەو ماڵپەڕانەی تەرخانن بۆ فرۆشتن یان برەودان بە کاڵای ساختەی گومانلێکراو
  • کاڵای ساختەی گومانلێکراو بفرۆشێت یان برەوی پێ بدات کە بە تەواوی هاوشێوە یان زۆر لێکچوونی هەبێت لەگەڵ ناوەڕۆکێک کە پێشتر هەواڵی لێ دراوە وەک کاڵای ساختە لە لایەنی خاوەنمافێکەوە.
  • پێشێلکاریی مافی خاوەندارێتیی گومانلێکراو هاوبەش بکات، برەوی پێ بدات یان ئاسانکاریی بۆ بکات.
ئێمە ئەو هەژمارانە لادەبەین کە:
  • بە شێوەیەکی بەردەوام پێشێلی ئەم سیاسەتە بکەن.
ئێمە ڕێگە بەو ناوەڕۆکانە دەدەین کە دەسەڵاتیان پێ دراوە لە لایەن خاوەنماف و پەیڕەوی بەهاکانی بەکارهێنانی دادپەروەرانە دەکەن.
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی وەربگرە دەربارەی پێشێلکاریی خاوەندارێتیی هزریی لایەنی سێیەم
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە