ڕەفتاری ناپەسەند

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
هەڵسوکەوتی ناڕەسەن ئاماژەیە بە جۆری جیاوازی شێوە ئاڵۆزەکانی فریودان، کە لە لایەن کۆمەڵێک یەکەی ناڕەسەنی کۆنتڕۆڵکراو لە لایەن هەمان ئەو کەس یان کەسانەوە ئەنجام دەدرێن، بە مەبەستی فریودانی Meta یان کۆمەڵگەکەمان یان خۆدزینەوە لە سەپاندن بەپێی پێوەرەکانی کۆمەڵگە.
کە تێیدا بکەرانی هەڕەشەی دوژمنکارانە ناسنامەی ساختە بەکار دەهێنن بۆ بەشداریکردن لە شێوە ئاڵۆزەکانی ڕەفتاری ناڕەسەندا، بەوە بەشدار دەبن لەوەدا کە ئێمە بە ڕەفتاری ناڕەسەنی ڕێکخراو (CIB) پێناسەی دەکەین.
ئەم پێوەر و کردانەی سەپاندن بەبێ لەبەرچاوگرتنی جۆری ناوەڕۆک یان ئایدۆلۆژیا پیادە دەبن و داڕێژراون بۆ دروستکردنی شوێنێک کە خەڵکی بتوانن متمانە بەو خەڵک و کۆمەڵگانە بکەن کە کارلێکیان لەگەڵدا دەکەن.
کاتێک ئەم تۆڕانە دەناسینەوە، ئێمە ئەو هەژمار، پەڕە، گرووپ، یان یەکانەی دیکەی Meta لادەبەین کە ڕاستەوخۆ بەشدارن لە کارەکەدا. لەو حاڵەتانەدا کە ئەو کەسانە هەڵدەستن بە دروستکردن، بەڕێوەبردن، بەکارهێنان، بەئاماجگرتن، یان کۆنتڕۆڵکردنی ئەو پەڕە، گرووپ یان کۆمەڵگەیانەی کە نوێنەرایەتی ئەو یەکە ڕەسەنانە دەکەن کە خۆیان بەشدار نین لە هەڵسوکەوتە پێشێلکارەکەدا، ڕەنگە ئێمە هەنگاوەکان بگرینە بەر بۆ لاربردنی کەسە پێشێلکارەکان بەڵام ڕێگە بە کەس و کۆمەڵگە بەشدارنەبووەکان بدەین لەسەر خزمەتگوزارییەکانمان بمێننەوە.
هەرکات ڕێی تێبچێت، ئێمە دۆزینەوەکانمان دەربارەی تۆڕەکانی ڕەفتاری ناڕەسەنی ڕێکخراو (CIB) هاوبەش دەکەین لە ڕاپۆرتەکانی هەڕەشەی دوژمنکارانەماندا، کە لێرەدا دەدۆزرێتەوە. مەبەست لەم ڕاپۆرتانە لەخۆگرتنی کۆی هەموو ئەو سەپاندنانە نییە کە دەچنە ژێر سیاسەتی ڕەفتاری ناڕەسەنەوە، بەڵام بۆ هاوکاریکردنە لە دەوڵەمەندکردنی تێگەیشتنی کۆمەڵگە لە سروشتی پەرەسەندووی ئەو هەڕەشانەی ئێمە لەم پانتاییەدا ڕووبەڕووی دەبینەوە.
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
دروستکردن، بەکارهێنان یان بەکارهێنانی بانگەشەبۆکراوی سامانی ناڕەسەنی Meta (هەژمار، پەڕە، گرووپ و هتد...) بە مەبەستی:
  • فریودانی Meta یان بەکارهێنەرەکانمان دەربارەی ناسنامە، یان ڕیشەی جەماوەرێک یان ئەو لایەنەی نوێنەرایەتیی دەکەن
  • بۆ خۆلادان لە سەپاندن بەپێی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمان.
  • خراپ بەکارھێنانی سیستمەکانی هەواڵلێدانی Meta بۆ گێچەڵپێکردن، تۆقاندن یان بێدەنگکردنی ئەوانی دیکە.
بۆ ئەم پێوەرانەی کۆمەڵگە، ئێمە زانیاری و/یان سیاقی دیکەمان دەوێت تا بیسەپێنین:
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
  • ئەو لایەنانەی بەشداری دەکەن، یان بانگەشە دەکەن بەشدار بن لە ڕەفتاری ناڕەسەنی هەماهەنگیکراو، کە وەک شێوە بەتایبەت دیاریکراوکانی ڕەفتاری ناپەسەند دەناسرێن کە تێیاندا ناسنامە ساختەکان بەشێکی ناوەندی و گرنگن بۆ پڕۆسەکە و بەڕێوەبەران ڕێگەی دوژمنکارانە بەکار دەهێنن بۆ خۆلادان لە دەستنیشانکردن یان دەرکەوتن وەکو ڕەسەن؛ هەروەها
  • ئەو لایەنانەی بەشداری دەکەن، یان بانگەشە دەکەن بەشدار بن لە دەستێوەردانی دەرەکی، کە وەک ڕەفتاری ناپەسەندی ڕێکخراو دەناسرێت کە تێیدا بەڕێوەبەرانی تۆڕەکە لە هەمان وڵاتی ئەو جەماوەرە نین کە پڕۆسەکە دەیانکاتە ئامانج
  • ئەو حکومەتانەی کە بلۆککردنی درێژخایەنی تۆڕە کۆمەڵاتەییەکانیان پیادە کردووە کە فەرمانگە، دەزگا، یان باڵیۆزخانەکانیان بەکار بهێنن بۆ نکۆڵیکردن لە بەکارهێنانی فشار یان ڕووداوی توندوتیژی لە سیاقی هێرش دژی یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتێکی دیکە کە پێشێلی بەندی 2(4)ی دەستوورنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە پەیوەست بە ڕەفتاری بێبنەما
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە