فێڵ، نەخوازراو و ڕێکاری هەڵخەڵەتێنەر
وردەکارییەکانی سیاسەت
گۆڕینی تۆمار
ئەمڕۆ
٢٠٢٥ حوزەیران ٧
٢٠٢٤ تشرینی یەکەم ٣
٢٠٢٤ تەمووز ١٩
٢٠٢٣ ئاب ٥
٢٠٢٢ نیسان ٢٩
٢٠٢١ کانوونی یەکەم ٢٤
٢٠٢١ تشرینی دووەم ٢٥
٢٠٢١ تشرینی یەکەم ٢٩
٢٠٢١ ئاب ٢٧
٢٠٢٠ ئایار ٥
٢٠٢٠ کانوونی یەکەم ١٨
٢٠٢٠ تشرینی دووەم ١٩
٢٠١٩ کانوونی یەکەم ١٧
٢٠١٩ ئەیلوول ٤
پاساوی ڕێسا
ئامانجی ئێمە پاراستنی بەکارهێنەران و بازرگانییەکانە لەوەی فێڵیان لێ بکرێت و پارە، موڵک و زانیارییەکانیان ببرێت. ئەو ئامانجە بەدی دەهێنین لە ڕێی لابردنی ئەو ناوەڕۆک و بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڵسوکەوتانەی کە بە مەبەست هۆکاری هەڵخەڵەتاندن دادەنێن - وەک خراپ نوێنەرایەتیکردنی بەئەنقەست، زانیاریی دزراو و بانگەشەی گەورەکراو - بۆ هەڵخەڵەتاندن یان فێڵکردن لە بەکارهێنەران و بازرگانییەکان، یان بۆ ڕاکێشانی بەشداریکردن. ئەمە ناوەڕۆکێکیش دەگرێتەوە کە دەخوازێت هەماهەنگی بکات بۆ یان برەو بدات بەم چالاکییانە بە بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکانی ئێمە. ئێمە ڕێگە بە خەڵک دەدەین هۆشیاریی بەرز بکەنەوە و ئەوانی تر پەروەردە بکەن، هەروەها سەرکۆنەی ئەو چالاکییانە بکەن.
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات فێڵ لە بەکارهێنەران و/یان کۆمپانیاکان بکات یان فریویان بدات بە ڕێگەی:
فێڵ و فریوەکانی قەرز
ناوەڕۆکێک کە:
- قەرز پێشکەش دەکات کە داوای پارەدانی پێشەکی لە بەکارهێنەر دەکات بۆ وەرگرتنی قەرزەکە.
- قەرز پێشکەش دەکات بە گەرەنتی یان نزیک لە گەرەنتی پەسەندکردن، چ بە ڕاشکاوی دەربڕدرابێت یان بە شاراوەیی لە سیاقەکە تێگەیشتنی بۆ بکرێت (وەک بانگەشەی پەسەندکردنی قەرز بەبێ داواکردنی زانیاری دارایی).
- تێبینی: ئێمە چاو بۆ ئاماژەکانی دیکەش دەگێڕین بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا لایەنێک ناوەڕۆکێکی ڕەوا و نافریودەر پۆست دەکات، وەک ئەوەی کاتێک لایەنێکی پشتڕاستکراوەیە و بانکێک یان دامەزراوەیەکی داراییە.
فێڵ و فریوەکانی قومارکردن
ناوەڕۆکێک کە:
- خزمەتگوزاریی قومارکردن بە پارەی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات («پارەی ڕاستەقینە» دراوی دونیای ڕاستەقینەیە کە دەکرێت بۆ کڕینی کاڵا یان خزمەتگوزاری لە دونیای ڕاستەقینەدا بەکار بهێندرێت، لەوانە دراوە نەتەوەییەکانی وەک دۆلاری ئەمریکی و دراوی مەجازی وەک بیتکۆین):
- بە گرنتیکردنی بردنەوەوە.
- ئاماژە دەکات یان دان بەوەدا دەنێت کە ئەنجامی یارییەک یان پێشبڕکێیەکی ساختە کردووە.
- داوا لە خەڵک دەکات بۆ ڕێگەدان بە جێگیرکردنی پێشکاتی ئەنجامەکان یان بە دوای یارمەتی یان ڕێنماییدا دەگەڕێت بۆ چۆنیەتی دیاریکردنی پێشوەختەی ئەنجامی پێشبڕکێیەک یان یارییەک.
یارییە گازینۆییە کۆمەڵایەتییەکان کە هانی قومارکردن دەدەن بەبێ پێشکەشکردنی دەرفەتێک بۆ بردنەوەی پارەی ڕاستەقینە کە دەچنە ژێر پێوەرەکانی کۆمەڵگە بۆ کاڵا و خزمەتگوزاریی سنووردارکراو.
فێڵ و فریوەکانی وەبەرهێنان و دارایی
- دەرفەتەکانی وەبەرهێنان. ناوەڕۆکێک کە:
- دەرفەتی وەبەرهێنان پێشکەش دەکات کە قازانجی وەبەرهێنانەکە گەرەنتی کراوە یان بێ مەترسییە.
- دەرفەتی وەبەرهێنان پێشکەش دەکات کە بەشێکی یان هەموو قازانجی وەبەرهێنانەکە یان قەرەبووکردنەوە لەسەر بنەمای ڕاکێشانی کەسانی ترە بۆ بەشداریکردن لە پلانەکەدا.
- دەرفەتی وەبەرهێنان پێشکەش دەکات کە دەرفەتەکە لە جۆری «خێرا-دەوڵەمەند-ببە»یە و/یان بانگەشە دەکات کە وەبەرهێنانێکی بچووک دەکرێت ببێت بە بڕێکی زۆر.
- زیادکردنی کاش/پارە. ناوەڕۆکێک کە:
- ئۆفەرەکان بۆ گۆڕینی بڕێکی دیاریکراوی پارە بۆ بڕێکی گەورەتر دەکات لە ڕێگەی زیادکردن یان فێڵکردن یان ستراتیژییەک کە بە ڕوونی ئاماژە بە «زیادکردنی کاش»، «زیادکردنی پارە»، یان دەستەواژەی هاوشێوە دەکات.
فێڵ و فریوەکانی گواستنەوە یان سپیکردنەوەی پارە
- گواستنەوەی پارە. ناوەڕۆکێک کە:
- گواستنەوەی پارە پێشکەش دەکات یان داوای دەکات (کە دەبێت هۆی ئەوەی قوربانی بەبێ ئەوەی بزانێت بەشداری بکات لە سپیکردنەوەی پارە بە پێشکەشکردنی پارە یان پشکی قازانج لە بەرامبەر ڕێگەدان بەوانی دیکە بۆ بەکارهێنانی هەژماری بانکییان یان گواستنەوەی پارە لەبری ئەوانی دیکە).
- گواستنەوەی پارە پێشکەش دەکات یان داوای دەکات لە ڕێگەی پێشکەشکردنی دامەزراندنەوە بۆ پەسەندکردن و گواستنەوەی پارە بۆ لایەنەکانی سێیەم بە بەکارهێنانی هەژماری بانکیی قوربانی.
- سپیکردنەوەی پارە. ناوەڕۆکێک کە:
- داخوازی یان داوای ئاسانکاریکردن بۆ سپیکردنەوەی پارە دەکات یان پێشکەشی دەکات، کە هەوڵێکە تا وا بکات ئەو پارەیەی بە نایاسایی بەدەست هاتووە ڕەوا دەربکەوێت بە شاردنەوەی سەرچاوەی پارەکە لە ڕێگەی زنجیرەیەکی ئاڵۆزی مامەڵەی داراییەوە، لە نێویاندا لە ڕێگەی ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
- ویستنی گواستنەوەی بڕە پارەکان لە ڕێگەی سویفت (کۆمەڵەی تەلەکۆمیونیکەیشنی دارایی جیهانیی نێوانبانکی) یان شێوازی هاوشێوە،
- ویستن یان پێشکەشکردنی وردەکارییەکان لەسەر ئەو هەژماری بانکانیانەی بەردەستن بۆ پاڵپشتیکردنی وەرگرتن یان گواستنەوەی کاش.
فێڵ و فریوەکانی ناسنامەی ناڕەسەن
ناوەڕۆکێک کە:
- هەوڵ دەدات بۆ فێڵکردن یان فریودانی بەکارهێنەران بە خستنەڕووی ناڕاستی ناسنامەی ئەنجامدەری پۆست یان سروشتی داواکارییەک:
- فێڵ و فریوەکانی خێرخوازی، کە بریتین لە داواکارییە فریودەرەکان بۆ پارە یان بەخشین بۆ دۆزە خێرخوازییەکان پێکەوە لەگەڵ بانگەشەی ئەوەی کە بەخشینەکە بەپەلەیە و زانیارییەکانی ئەو شوێنە، وەک هەژمارەکانی بانک، لەخۆ دەگرێت کە دەکرێت پارەی بۆ بنێدرێت.
- فێڵ و فریوەکانی ڕۆمانسیەت، کە بریتین لە هەوڵە فریودەرەکان بۆ دروستکردنی پەیوەندیی ڕۆمانسیی سەرهێڵ لە ڕێگەی ویستنی پێکەوەیی یان پەیوەندیی ناسێکسی و لە بەرامبەردا پارە یان هاوتاکەی پێشکەش دەکات یان داوای دەکات.
- فێڵ و فریوەکانی بازرگانی/لایەنی سەقامگیر، کە بانگەشەکردنی ناڕاست لەخۆ دەگرێت بۆ نوێنەرایەتیکردن، یان قسەکردن بە ناوی، لایەن یان بازرگانییەکی سەقامگیر، وەک هەوڵێک بۆ فێڵکردن یان فریودان.
فێڵ و فریوەکانی بەرهەم و خەڵات
- فێڵ و فریوەکانی پاڵپشتیی دارایی حکومی. ناوەڕۆکێک کە:
- بە شێوەی ناڕاست پارەی پاڵپشتییەکانی حکومەت یان هەر سەرچاوەیەکی دیکەی پاڵپشتیی دارایی حکومەت پێشکەش دەکات. ئێمە چەندین ئاماژە لەبەرچاو دەگرین بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی کە ئایا لایەنێک ناوەڕۆکێکی یاسایی و ڕاستودروست پۆست دەکات، وەک کاتێک ناوەڕۆکەکە لەلایەن یەکەیەکی پشتڕاستکراوەوەیە.
- فێڵ و فریوەکانی بابەتی بەرجەستە، ڕۆحی یان ئیلومیناتی. ناوەڕۆکێک کە:
- پاداشتی بەرجەستە پێشکەش دەکات، وەک پارە، کاڵا، یان خزمەتگوزاری کە بەهایەکی دراوییان هەیە لەوانە دراوی فیزیکی، دیجیتاڵی و مەجازی، هەروەها کاڵا و خزمەتگوزارییە فیزیکی یان دیجیتاڵییەکان بۆ ئەندامبوون یان پەیوەندیکردن بە کۆمەڵەیەک، ڕێبازێک، مەزهەبێکی ئایینی (بۆ نموونە، برایەتیی ئیلومیناتی).
- پاداشتی بەرجەستە پێشکەش دەکات بۆ بەکارهێنانی سیحری ڕەش یان جادوو یان شتە سیحراویەکان (بۆ نموونە، جادوو، کەرەستەی بەختی باش، چاوەزار، نیشانە، دەرماناو، جزدانی سیحراوی و هتد.).
- فێڵ و فریوەکانی دەستەبەری. ناوەڕۆکێک کە:
- دەستەبەریی ناڕاست یان بە داشکاندێکی زۆرەوە پێشکەش دەکات بە داواکارییەکانەوە بۆ کرێیەکی پێشەکی (کرێی بەڕێوەبردن، بارمتە، یان شتێکی دیکە)
- دەستەبەری ناڕاست بە داشکاندێکی زۆرەوە پێشکەش دەکات بە بەڵێنی پاشەکەوتی زۆرەوە لەسەر دەستەبەرییەکە بەراورد بە دابینکارانی ئاسایی دەستەبەری (لانیکەم 30% کەمتر).
- تێبینی: ئێمە چاو بۆ ئاماژەکانی دیکەش دەگێڕین بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا لایەنێک ناوەڕۆکێکی ڕەوا و نافریودەر پۆست دەکات، وەک ئەوەی کاتێک لایەنێکی پشتڕاستکراوەیە و بانکێک یان دامەزراوەیەکی داراییە
- فێڵ و فریوەکانی کار ناوەڕۆکێک کە:
- هەلی کار پێشکەش دەکات بە ناساندنێکی ناڕوون و دەرفەتەکانی خێرە-دەوڵەمەند-ببە کە بەڵێنی پارە دەدات بە کات یان هەوڵێکی کەم.
- هەلی کار پێشکەش دەکات بەبێ ناساندنی کار، هەر بە سادەیی بە ئاماژەدان بە دەرفەتەکانی کار.
- دەرفەتی کارکردن لە ماڵەوە پێشکەش دەکات بەڵام ناونیشانی کارەکە ئەوە دەگەیەنێت کە فەرمانبەرەکە ناتوانێت لە ماڵەوە کارەکە بکات.
- هەلی کار پێشکەش دەکات بە بەڵێنی پێشەکیی مووچەوە.
- هەلی کاری گرەنتیکراو پێشکەش دەکات.
- هەلی کار پێشکەش دەکات بە داواکردنی کرێی پێشەکییەوە بەبێ ئەوەی کارەکە بەدەست هاتبێت.
- تێبینی: ئێمە چاو بۆ ئاماژەکانی دیکەش دەگێڕین بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا لایەنێک ناوەڕۆکێکی ڕەوا و نافریودەر پۆست دەکات، وەک ئەوەی کاتێک لایەنێکی پشتڕاستکراوەیە
- فێڵ و فریوەکانی لابردنی قەرز و چارەسەرکردنی نمرەی متمانە. ناوەڕۆکێک کە:
- بەڵێن دەدات بۆ سڕینەوە یان کۆتاییهێنان یان کەمکردنەوەی قەرز بە بڕێکی دیاریکراو لە ماوەیەکی دەستنیشانکراودا.
- بەڵێن دەدات بۆ وەستاندنی یان سڕینەوەی وەرگرتنی قەرزەکان یان داواکارییە یاساییەکان.
- بەڵێن دەدات بە لێخۆشبوون یان هەڵوەشاندنەوەی قەرز لە ڕێگەی «بەرنامەی حکومەتی نوێ» یان گۆڕانکاریی لە یاسا یان لێدوانی هاوشێوە.
- بەڵێن دەدات بۆ سڕینەوە یان لابردنی زانیارییەکانی نمرەی متمانە لای ئامادەکارانی ڕاپۆرتی متمانە و دروستکردنی «ناسنامەی متمانە»ی نوێ.
- تێبینی: ئێمە چاو بۆ ئاماژەکانی دیکەش دەگێڕین بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە لایەنێک ناوەڕۆکێکی ڕەوا و نافریودەر پۆست دەکات، وەک ئەوەی کاتێک لایەنێکی پشتڕاستکراوەیە و بانکێک یان دامەزراوەیەکی داراییە
- فێڵ و فریوەکانی بەخشین. ناوەڕۆکێک کە:
- خەڵاتی پارەی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات کە لە بەرامبەردا بەکارهێنەران پێویستە ئەمانەی خوارەوە ئەنجام بدەن:
- تۆمارکردن لە بەستەرێکی دەرەوەی ماڵپەڕدا.
- هاوبەشکردنی زانیارییە ناسێنەرەوە کەسییەکان یان زانیاریی کەسیی دیکە.
- پەیوەندیکردن لە دەرەوەی پلاتفۆڕم یان لەسەر پلاتفۆڕم لە ڕێگەی نامەی تایبەتەوە.
- هیچ شتێک ئەنجام نەدەن.
- فێڵ و فریوەکانی کرێی پێشەکی. ناوەڕۆکێک کە:
- بەڵێنی ناڕاستی پارە دەدات لە بەرامبەر کرێ/گواستنەوەی ئەلیکترۆنی/پارەدانی پێشەکیدا.
فێڵ و فریوەکانی بەڵگەنامە ساختەکان
- بەڵگەنامەی ساختە و دەستکرد. ناوەڕۆکێک کە:
- داواکاریی، دروستکردن، فرۆشتن، کڕین، یان بازرگانیکردن بە بەڵگەنامە ساختە یان دەستکردەکانەوە پێشکەش دەکات.
- فرۆشتنی ڤیزا و گرین کارت پێشکەش دەکات.
- گرەنتیی پەسەندکردنی ڤیزا یان گرین کارت دەکات.
- توانای ئەوە دەداتە بەکارهێنەران کە پەسەندکردنی ڤیزا بەدەست بهێنن بەبێ پێداویستییە ئاساییەکان.
- دراوی ساختە یان تەزویر. ناوەڕۆکێک کە:
- فرۆشتن، کڕین یان بازرگانیکردن بە دراوی ساختە یان تەزویرەوە پێشکەش دەکات، جگە لە دراوی یارییە تەختەییەکان (وەک پارەی یاریی مۆنۆپۆلی) ئەگەر سیاقێکی ڕوون هەبوو کە بۆ مەبەستەکانی یاریی تەختەییە.
- ڤۆوچەری ساختە یان تەزویر. ناوەڕۆکێک کە:
- هاوبەشکردن، فرۆشتن، کڕین، یان بازرگانیکردن بە ڤۆوچەری ساختە یان تەزویرەوە پێشکەش دەکات.
- هەڵدەستێت بە دانپێدانان بە، برەودان بە، یان داواکردنی بەکارهێنانی کۆبۆن یان ڤۆوچەری فیزیکی یان دیجیتاڵی بۆ بەدەستهێنانی نرخێکی نائاسایی بە هەرکام لە:
- بەکارهێنانی کۆبۆن یان ڤۆوچەر بۆ کڕینی ئەو شتانەی کە بۆ ئەو کۆبۆن یان ڤاوچەرانە نابن؛ یان
- بە بەکارهێنانی کۆبۆن یان ڤاوچەری بەسەرچوو.
- بڕوانامەی خوێندن یان پیشەیی ساختە یان تەزویر. ناوەڕۆکێک کە:
- فرۆشتن، کڕین یان بازرگانیکردن بە بڕوانامەی خوێندن یان پیشەیی ساختە یان تەزویرەوە پێشکەش دەکات.
فێڵ و فریوەکانی زانیاری، کاڵا یان خزمەتگوزارییە دزراوەکان
- فێڵ و فریوەکانی بەکارهێنانی ساختەکارانەی کارت. ناوەڕۆکێک کە:
- کڕین، فرۆشتن یان بازرگانیکردن بە کارتی متمانە (credit card)ی دزراو یان ئامرازە داراییەکانی تر لەخۆ دەگرێت کە دەتوانرێت بۆ کڕینی ڕێگەپێنەدارو بەکار بهێنرێت (کە بە «بەکارهێنانی ساختەکارانەی کارت (carding)»یش ناسراوە).
- فێڵ و فریوەکانی زانیارییە ناسێنەرەوە کەسییەکان. ناوەڕۆکێک کە:
- کڕین، فرۆشتن، یان بازرگانیکردن بە زانیارییە ناسێنەرەوە کەسییەکان یان زانیارییە کەسییەکانی دیکە پێشکەش دەکات جگە لەو کاتەی زانیارییەکان هیی کەسایەتییەکی خەیاڵییە.
- فێڵ و فریوەکانی هەڵسەنگاندنی ساختە. ناوەڕۆکێک کە:
- بانگەواز دەکات بۆ کڕین، فرۆشتن یان بازرگانیکردن بە هەڵسەنگاندن/ڕیزبەندکردنی بەرهەم.
- بە ئاشکرا یان بە ناڕاستەوخۆ هانی بەکارهێنەران دەدات بۆ پێدانی هەڵسەنگاندن لە بەرامبەر داشکاندن، پێدانەوەی پارە یان کاڵای بێبەرامبەردا.
- فێڵ و فریوەکانی بەشداریکردن ناوەڕۆکێک کە:
- کڕین، فرۆشتن یان بازرگانیکردن بە زانیارییە پێویستەکان بۆ خزمەتگوزارییەکانی بەشداریکردن پێشکەش دەکات (زانیارییەکانی چوونەژوورەوە بۆ خزمەتگوزارییە سەرهێڵەکان کە پێویستیان بە پارەدانی چەندبارە هەیە لە ماوەی دیاریکراودا) بە ئاماژەدان بە خزمەتگوزارییەکی بەپارەی سەرهێڵ، جا یان بە ناوهێنانی یان بە هاوبەشکردنی لۆگۆکەی.
- تێبینی: ئێمە چاو بۆ ئاماژەکانی دیکەش دەگێڕین بۆ دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا لایەنێک ناوەڕۆکێکی ڕەوا و نافریودەر پۆست دەکات، وەک ئەوەی کاتێک لایەنێکی پشتڕاستکراوەیە و بانکێک یان دامەزراوەیەکی داراییە.
- فێڵ و فریوەکانی قۆپیکردن. ناوەڕۆکێک کە:
- هاوبەشکردن، فرۆشتن، بازرگانیکردن، یان کڕینی ئەمانە لەخۆ دەگرێت:
- پەڕاو یان وەڵامەکانی تاقیکردنەوەکانی داهاتوو.
- ئەو بەرهەم یان خزمەتگوزارییانەی توانای قۆپیکردن لە تاقیکردنەوەکاندا بەردەست دەخەن.
- ئەو بەرهەم یان خزمەتگوزارییانەی کە توانای دەرچوون لە پشکنینی مادەی هۆشبەردا بە شێوازێکی ڕێگەپێنەدراو بەردەست دەخەن
فێڵ و فریوەکانی بەکارهێنانی ڕێگەپێنەدراوی ئامێرەکان
- فێڵ و فریوەکانی دەستێوەردانی بەلاڕێدابەر لە ئامێرەکاندا. ناوەڕۆکێک کە
- بانگەواز دەکات بۆ کڕین، فرۆشتن، یان بازرگانیکردن بەو ئامێرانەوە کە بە شێوەی بەلاڕێدابەر دەستێوەردانیان تێدا کراوە یان گۆڕانکاریان تێدا کراوە یان پێوانەی ساختەیان هەیە.
- هەڵدەستێت بە داننان بە، برەودان بە یان داواکردنی بەکارهێنانی دەستێوەردانی فیزیکیی بەلاڕێدابەرانەی ئامێرەکان بۆ دەستخستنی نرخی نادروست.
- فێڵ و فریوەکانی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی. ناوەڕۆکێک کە
- ئەو بەرهەمانە پێشکەش دەکات یان داوایان دەکات کە ئاسانکاری دەکەن یان دەبنە پاڵنەر بۆ ناوەڕۆکی دیجیتاڵی بە شێوازێکی ڕێگەپێنەداراو. ئەوەش ئەمانە دەگرێتەوە، بەڵام تەنها سنووردار نین بۆ ئەمانە: ئامێری بۆ-زیادکراوی پەخشکردن، ئامێری تەواو بارکراو/کۆدی (KODI) و خزمەتگوزارییەکانی کۆدی.
کردە فریودەر و بەلاڕێدابەرەکان
- کردە بەلاڕێدابەرە تەندروستییەکان. ناوەڕۆکێک کە
- برەو دەدات بە بانگەشە یان گەرنتیکردنە تەندروستییە ناڕاست یان بەلاڕێدابەرەکان لە سیاقی دابەزاندنی کێشدا بە بەکارهێنان تاکتیکەکانی کرتەتەڵە، وەک بەکارهێنانی زمانی هەستبزوێن کە بانگەشەی زیادەڕۆ یان لەڕادەبەدەر دەکات.
بۆ ئەم ناوەڕۆکانەی خوارەوە، ئێمە توانای بینین سنووردار دەکەین بۆ کەسانی گەورەساڵان، تەمەنی 18 و بەرەوژوور:
ناوەڕۆکێک کە
- بەڵێن بدەن بە ئەنجامی دیاریکراوی دابەزاندنی کێش لە کاتێکی دیاریکراودا بەبێ بوونی زمانێکی شیاو یان خۆبواردن.
سەرەڕای ئەوانەی سەرەوە، ئێمە ناوەڕۆکێک قەدەغە ناکەین کە هەڵدەستێت بە ئیدانەکردن، هۆشیارکردنەوە یان فێرکردنی کەسانی دیکە سەبارەت بە فێڵ و فریوەکان، بەبێ ئەوەی یان زانیاری هەستیار ئاشکرا بکات یان برەو بە فێڵ و فریوەکان بدات
بۆ ئەم پێوەرانەی کۆمەڵگە، ئێمە زانیاری و/یان سیاقی دیکەمان دەوێت تا بیسەپێنین:
- دەکرێت ئێمە ناوەڕۆکێک لاببەین کە:
- فێڵ/فریو لەخۆ دەگرێت کە لەلایەن لایەنێکی متمانەپێکراوەوە هەواڵی لێ دراوە.
- پەیوەندی هەیە بە بەرتیل یان لێدەرکێشانەوە.
- کە ڤاکسین پێشکەش دەکات وەک هەوڵێک بۆ فێڵکردن و فریودانی ئەوانی دیکە.
- کە هەوڵدەدات کەسایەتییەکی ساختە دابڕێژێت، خۆی وەک کەسێکی بەناوبانگ دەربخات، یان بەبێ مۆڵەت وێنەی کەسێکی بەناوبانگ بەکار بهێنێت وەک هەوڵێک بۆ فێڵکردن یان فریودان.
- کە بەرهەم یان خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات یان داوای دەکات کە بۆ ئاسانکاریکردنی بینین یان تۆمارکردنی نهێنیی تاکەکان داڕێژراون، بۆ نموونە، کامێرای سیخوڕی، شوێنپێهەڵگری مۆبایل (لەوانەش ئەوانەی ڕێگە بە شوێنپێهەڵگرتنی ژمارەی تەلەفۆنی نەناسراو دەدەن)، یان ئامێری چاودێریکردنی شاراوەی تر.
- کە دەرفەتی وەرگرتنی داواکاری یاسایی دەڕەخسێنێت بۆ خەڵکی تا بەشداری لە داوای یاسایی پێکەوەییدا بکەن بە خۆکردن بە لایەنێکی حکومی یان دەزگایەکی هەواڵ، بە بەکارهێنانی زمانی هەستبزوێن، یان بە بەکارهێنانی بانگەشەی زیادەڕەو.
- کە ئەو ئۆفەرانەی بەشداریکردن پێشکەش دەکات کە هانی بەکارهێنەران دەدەن بۆ دانانی زانیارییە کەسییەکان.
- ئێمە ڕێگە بە لایەنەکان نادەین کە بەشداری بکەن یان بانگەشە بۆ بەشداریکردن بکەن لە ڕەفتاری ڕێکخراوی فێڵ یان فریوەکاندا، لەوانەش بەکارهێنانی چەند هەژمارێک لەسەر خزمەتگوزارییەکانمان پێکەوە بۆ ئەنجامدانی ڕەفتاری فریودەر.
لە هەندێک حاڵەتدا، ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکێک دەدەین کە ڕەنگە بە پێچەوانەوە پێوەرەکانی کۆمەڵگە پێشێل بکات کاتێک ئەوە دیاری کراوە کە ناوەڕۆکەکە تەنزئامێزە. تەنها ئەو کاتە ناوەڕۆکێک ڕێگەی پێ دەدرێت کە پێکهاتە پێشێلکارەکانی ناوەڕۆکەکە گاڵتەی پێ کراوە یان دراوەتە پاڵ کەسێک یان شتێکی دیکە بۆ ئەوەی گاڵتەی پێ بکرێت یان ڕەخنەی لێ بگیرێت.
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە لە کاتی تەڵەکەبازی، فێڵ و کردارە فریودەرەکان.
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە