ئاسایشی ئەلیکترۆنی

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
ئێمە لەوە تێدەگەین کە سەلامەتی بەکارهێنەرانمان ئاسایشی زانیارییە کەسییەکانیان، هەژمارەکانیان، پەڕەی کەسی و ئەو یەکانەی دیکەی Meta دەگرێتەوە کە ڕەنگە بەڕێوەی ببەن، هەوەها بەرهەم و خزمەگوزارییەکانمان بە شێوەیەکی فراوانتر. هەوڵەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیارییە هەستیارە کەسییەکان یان بەشداربوون لە دەستگەیشتنی ڕێگەپێنەدارو بە ڕێگا فریودەر یان دەستدرێژکەرەکان مەترسیدارن بۆ ئەو کەشە ڕەسەن، کراوە و سەلامەتەی ئێمە دەمانەوێت بەهێزی بکەین.
ئێمە ڕێگە نادەین بە:
هەوڵ بۆ دەستبەسەرداگرتن یان دەستڕاگەیشتن بە هەژمارەکان بە شێوازی ڕێگەپێنەدراو، لەوانە:
  • دەستگەیشتن بە هەژمارەکان، پەڕە کەسییەکان یاخود پێکهاتەکانی دیکەی Meta لە لایەن کەسێکەوە کە هیی خۆی نین لە ڕێگەی ئامرازە فریودەرەکانەوە یان بەبێ ڕێگەپێدانی ئاشکرا لە لایەن خاوەنی هەژمار، پەڕەی کەسی، یان پێکهاتەکەوە.
  • پەیداکردن، بەدەستهێنان یان داواکردنی زانیاریی چوونەژوورەوەی بەکارهێنەرێکی دیکە، یان زانیاریی هەستیاری دیکەی بەکارهێنەر بە مەبەستی دەستڕاگەیشتنی ڕێگەپێنەدراو، بەم تاکتیکانەی خوارەوەش:
    • تۆڕەماسی، کە دەناسرێت بە کردەی دروستکردنی پەیوەندی یان ماڵپەڕ کە وا دروستکراون وەک پەیوەندی و ماڵپەڕی دیکەی متمانەپێکراو و ناوبانگ باش دەربکەون، ئەمەش بە مەبەستی پەیداکردنی زانیاریی هەستیاری بەکارهێنەر لە ڕێگەی فێڵکردنەوە.
    • ئەندازیاریی کۆمەڵایەتی، وەک هەوڵی بەردەوام یان چەندبارەبووەوە بۆ چنینەوە یان دەستخستنی وەڵام بۆ پرسیارە باوەکانی گەڕاندنەوەی هەژمار.
    • زیانەواڵە، نیمچە زیانەواڵە، نەرمەکاڵای سیخوڕی و کۆدی دیکەی بەدنیازانە، وەک لە خوارەوە باس کراوە.
هەوڵدان بۆ هاوبەشکردن، پەرەپێدان، لەخۆگرتن یان بڵاوکردنەوەی کۆدی بەدنیاز یان زیانبەخش، بەمانەشەوە:
  • هاندان یان فریودانی بەکارهێنەران بۆ داگرتن یان کارکردن بەو فایل، ئەپ یان بەرنامانەی کە ئاسایشی سەرهێڵ یان داتای بەکارهێنەر پێشێل دەکەن، کە ئەمانە دەرگێتەوە و سنوورداریش نییە بەمانەوە:
    • زیانەواڵە، کە دەناسرێت بە کۆد یان نەرمەواڵەیەک کە دیزاینکرابێت بۆ زیانگەیاندن یان بەدەستهێنانی دەستڕاگەیشتنی ڕێگەپێنەدراو بە سیستمێک. ئەمە ئەو پڕۆگرامانەش دەگرێتەوە کە دیزاین کراون بۆ زیانگەیاندن بە سیستمەکانی کۆمپیوتەر، هەروەها ئەو نەرمەواڵانەش کە پارە لە قوربانییەکان دەکێشنەوە، وەک دزییەواڵە.
    • نەرمەواڵەی سیخوڕی، کە دەناسێنرێت بەو کۆد یان نەرمەواڵەیەی داتای بەکارهێنەران کۆدەکاتەوە و دەینێرێت بۆ لایەنی سێیەم بەبێ پرسکردنی هۆشیارانە بە بەکارهێنەر، یاخود ئەو داتایانە بۆ مەبەستی نایاسایی (بۆ نموونە، کێشانەوەی ڕەسمی ڕووت، هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی تایبەت، دەستڕاگەیشتنی نایاسایی بە سیستمەکان).
    • نیمچە زیانەواڵە، کە دەناسێنرێت بە کۆد یان نەرمەواڵەیەک کە بەکارهێنانی ڕەقەواڵە یان نەرمەواڵەیەک لەکار دەخات و ڕەنگە لابردنی لە سیستمی کۆمپیوتەر یان تۆڕێک قورس بێت.
  • دروستکردن، هاوبەشکردن، یان میوانداریکردنی نەرمەکاڵای بەدنیاز لەوانە درێژکراوەکانی وێبگەڕ و ئەپڵیکەیشنەکانی مۆبایل، لە ناو یان دەرەوەی پلاتفۆڕمەکە کە بەکارهێنەران یان بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانمان دەخاتە مەترسییەوە.
  • هەڕەشەکردن، دانپێدانان، کاراکردنی هاککردن، لەوانە لە ڕێگەی هاوبەشکردن یان ڕیکلامکردن بۆ نەرمەواڵە، کۆرس یان بەرهەمگەلێک کە ڕێگە بە خەڵک دەدەن بچنە ناو سیستمەکانی ئاسایشەوە، بەو نەرمەواڵانەشەوە کە هانی هاککردنی نەرمەواڵە یان زانیاریی بنەڕەتی دەدەن
  • دابینکردنی ژێرخانی سەرهێڵ، لەوانە خزمەگوزارییەکانی میوانداریکردنی وێب، سێرڤەرەکانی سیستمی ناوی دۆمەین و تۆڕی ئینتەرنێتی ڕیکلام کە بەستەرە پێشێلکارەکان کارا دەکەن بە جۆرێک کە زۆرینەی ئەو بەستەرانە لە خزمەتگوزارییەکانی ئێمە بەشەکانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی یان بابەتی نەخوازراو لە پێوەرەکانی کۆمەڵگە پێشێل دەکەن.
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە پەیوەست بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە