ڕووتی، گێچەڵپێکردن و، چەوساندنەوەی سێکسیی منداڵ

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆک یان چالاکییەک نادەین کە لە ڕووی سێکسییەوە منداڵان دەچەوسێنێتەوە یان دەیانخاتە مەترسییەوە. کاتێک ئێمە بە چەوساندنەوەی ئاشکرای منداڵان دەزانین، هەواڵی لێ دەدەین بۆ ناوەندی نیشتیمانی بۆ منداڵانی ونبوو و چەوسێنراوە (NCMEC) بە گوێرەی یاسا پیادەکراوەکان. ئێمە دەزانین کە هەندێک جار خەڵکی بە مەبەستێکی باشەوە وێنەی بێ‌ بەرگی منداڵەکانیان هاوبەش دەکەن؛ لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە بە گشتی ئەو وێنانە لادەبەین بە هۆی ئەگەری بەدڕەفتاری لەلایەن کەسانی دیکەوە و بۆ هاوکاریکردن لە ڕێگریکردن لە ئەگەری ئەوەی خەڵکانی دیکە وێنەکان بەکار بهێننەوە یان بە خراپی سوودی لێ وەربگرن.
ئێمە لەگەڵ پسپۆڕانی دەرەکیشدا کار دەکەین، لەوانە بۆردی چاودێریی سەلامەتیی Meta، بۆ گەنگەشەکردن و بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانمان و سەپاندنیان پەیوەست بە کێشەکانی سەلامەتی سەرهێڵەوە، بە تایبەت پەیوەندیدار بە منداڵانەوە. زیاتر بزانە دەربارەی ئەو تەکنەلۆژیایەی بەکاری دەهێنین بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە دژی چەوساندنەوەی منداڵان.
ئەمانە پۆست مەکە:
چەوساندنەوەی سێکسیی منداڵ
ناوەڕۆک، چالاکیی، یان کارلێککردنەکان کە هەڵدەستێت بە هەڕەشەکردن، پێشاندان، ستایشکردن، پێدانی ڕێنمایی بۆ، لێدواندانی مەبەستدار بۆ، دانپێدانان بە بەشداریکردن لە، یان هاوبەشکردنی بەستەری چەوساندنەوەی سێکسیی منداڵان (لە نێویاندا کەسانی ڕاستەقینەی تەمەنی پێنەگەیشتوو، مەلۆتکە، یان ساوا، یان پێشاندانە ناڕاستەقینەکان بە لێکچوونێکی مرۆڤەوە، وەک لە هونەر، ناوەڕۆکی بەگەڕخراوی ژیریی دەستکرد، کارەکتەرە خەیاڵکردەکان، بووکەڵە، هتد). ئەمەش ئەمانە و شتی دیکەش دەگرێتەوە:
  • سەرجێیی سێکسی
    • سەرجێیی سێکسی یان سێکسی دەمی بەئاشکرا، کە بە چوونەناوەوە یان بەرکەوتنی دەم یان ئەندامی زاوزێ بە ئەندامی زاوزێ یان کۆمی کەسێکی تر پێناسە دەکرێت، کە تێیدا لانیکەم ئەندامی زاوزێ یان کۆمی کەسێک دیارە.
    • سەرجێی سێکسیی یان سێکسی دەمی ناڕاستەوخۆ، لەوانە کاتێک بەریەککەوتنەکە خەریکە ڕوو بدات یان ڕاستەوخۆ دیار نییە.
    • وروژاندنی کۆئەندامی زاوزێ یان کۆم، لەوانە کاتێک چالاکییەکە خەریکە ڕوو بدات یان ڕاستەوخۆ دیار نییە.
    • هەریەک لەوانەی سەرەوە کە ئاژەڵێک تێیدا بەشدار بێت.
  • منداڵان بە ئامرازی سێکسییەوە، لەوانە، بەڵام شتی دیکەش دەگرێتەوە،:
    • کۆتوبەندەکان
    • نیشانەکانی ورووژان
    • تیشکخستنەسەر ئەندامانی زاوزێ یان کۆم
    • ئامادەیی کەسانی گەورەساڵی ورووژاو
    • ئامادەیی کەلوپەلی گەمەی سێکسی یان بەکارهێنانی هەر کەلوپەلێک بۆ وروژاندن یان چێژی سێسکی، یان گێچەڵی سێکسی
    • جلوبەرگی بەسێکسیکراو
    • خۆڕووتکردنەوە
    • ژینگەی بەستەیجکراو (بۆ نموونە، لەسەر جێخەوێک) یان تۆمارکردنی پیشەییانە (کوالێتی/فۆکەس/گۆشە)
    • ماچکردن بە دەمی کراوەوە
    • وروژاندنی گۆی مەمکی مرۆڤ یان گوشینی مەمکی مێینە (جگە لە حاڵەتی شیرپێدان)
    • ئامادەیی پاشماوەکانی چالاکیی سێکسی
  • ناوەڕۆکێک کە منداڵانی تێدایە لە سیاقێکی خولیای سێکسیدا
  • ناوەڕۆکێک کە هەڵدەستێت بە پاڵپشتیکردن، برەودان، داکۆکیکردن یان هاندانی بەشداریکردن لە منداڵبازیدا مەگەر ئەوەی بابەتەکە بێلایەنانە لە سیاقێکی تەندروستیدا گەنگەشەی لەسەر کرابێت
  • ناوەڕۆکێک کە بە ناو یان وێنە قوربانییە گریمانەکراوەکانی چەوساندنەوەی سێکسیی منداڵان دەناسێنێت یان گاڵەتەیان پێ دەکات
ئاسانکاریکردن
ناوەڕۆکێک کە ئاسانکاریی بۆ ناوەڕۆک یان چالاکیی سێکسی دەکات کە منداڵان پێشان دەدات یان بەشداری پێ دەکات، کە پێناسە کراوە بە:
  • بابەتی گێچەڵی سێکسی بە منداڵ (CSAM)
  • بابەتی وێنەیی ڕووتی منداڵانی ڕاستەقینە یان ناڕاستەقینە
  • بابەتی وێنەیی بەسێکسیکراوی منداڵانی ڕاستەقینە یان ناڕاستەقینە
مامەڵەکردنی نەشیاو لەگەڵ منداڵان
ناوەڕۆکێک کە مامەڵەکردنی نەشیاو لەگەڵ منداڵان پێک دەهێنێت یان ئاسانکاری بۆ دەکات، وەک:
  • پرسیاربۆکردن، ڕێکخستن یان پلاندانان بۆ پێکەوەبوونی سێکسیی لەگەڵ منداڵاندا
  • پاڵپێوەنانی منداڵان بۆ بەشداری لە چالاکیی سێکسی لە ڕێگەی گفتوگۆی سێکسی یان بەردەستخستن، پێشاندان، بەدەستهێنان یان داواکردنی بابەتی سێکسیی بۆ منداڵان یان لە منداڵانەوە، لە ڕێگەی بەرکەوتنی مەبەستدار یان لە نامە تایبەتەکاندا
  • بەشداربوون لە گفتوگۆی سێکسی لە نامەی تایبەتدا لەگەڵ منداڵاندا
  • بەدەستهێنان یان داواکردنی بابەتی سێکسی لە منداڵان لە نامەی تایبەتدا
بابەتی وێنەیی سۆزداری چەوسێنەر و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی تایبەت
ناوەڕۆکێک کە هەوڵ دەدات منداڵانی ڕاستەقینە بچەوسێنێتەوە لە ڕێگەی:
  • بەزۆر وەرگرتنی پارە، قازانج یان بابەتی وێنەیی سۆزداری بە هەڕەشەوە بۆ ئاشكراکردنی بابەتی وێنەیی ڕاستەقینە یان دروستکراو یان زانیاریی سۆزداری
  • هاوبەشکردن، هەڕەشەکردن، یان دەربڕینی مەبەست بۆ هاوبەشکردنی گفتوگۆی تایبەتی سێکسی یان بابەتی وێنەیی ڕاستەقینە یان دروستکراوی سۆزداری
بەسێکسیکردنی منداڵان
  • ناوەڕۆک (لەوانە وێنە، ڤیدیۆ، هونەری جیهانی ڕاستەقینە، ناوەڕۆکی دیجیتاڵ، خستنەڕووی زارەکی) کە منداڵانی ڕاستەقینە و ناڕاستەقینە بەسێکسی دەکات
  • گرووپ، پەڕە و پەڕەی کەسیی تەرخانکراو بۆ بەسێکسیکردنی منداڵانی ڕاستەقینە یان ناڕاستەقینە
ڕووتیی منداڵ
ناوەڕۆکێک کە ڕووتیی منداڵی ڕاستەقینە یان ناڕاستەقینە دەخاتە ڕوو بە جۆرێک ڕووتی پێناسە کراوە بە:
  • وێنەی نزیکی ئەندامی زاوزێی منداڵانی ڕاستەقینە یان ناڕاستەقینە
  • ساوای ڕووتیی ڕاستەقینە یان ناڕاستەقینە، کە ئەمانە پێشان دەدات:
    • کۆئەندامی زاوزێی بینراو، تەنانەت کاتێک بە بەرگی ڕووتەنک داپۆشراوە یان شاراوەتەوە
    • کۆمی دیار و/یان وێنەی نزیکی سمتی تەواو ڕووت
  • کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتووی ڕووتی ڕاستەقینە یان ناڕاستەقینە، کە ئەمان پێشان دەدات:
    • کۆئەندامی زاوزێی دیار (لەوانە کۆئەندامی زاوزێ کە بە مووی ئاسایی یان بەرگی ڕووتەنک شاراوەتەوە)
    • کۆمی دیار و/یان وێنەی نزیکی سمتی تەواو ڕووت
    • گۆی مەمکی مێینەی دیار
    • نەپۆشینی جلوبەرگ لە سەرەوە تا پێ - تەنانەت ئەگەر کۆئەندامی زاوزێ یان گۆی مەمکی مێینە دیار نەبێت
  • مەگەر ئەوەی بابەتە وێنەییە ناڕاستەقینەکە بۆ مەبەستە تەندروستییەکانە یان پێشاندانێکی ناسێکسیی ڕووتیی منداڵە لە هونەری جیهانی ڕاستەقینەدا
گێچەڵی ناسێکسی بەرامبەر منداڵ
ڤیدیۆ و وێنە کە گێچەڵی ناسێکسیی ڕاستەقینە یان ناڕاستەقینە بەرامبەر منداڵ پێشان دەدات بەبێ لەبەرچاوگرتنی مەبەستی هاوبەشکردن، مەگەر ئەوەی بابەتە وێنەییەکە بەشێک بێت لە هونەری جیهانی ڕاستەقینە، کارتۆن، فیلم یان یارییە ڤیدیۆییەکان
ناوەڕۆکێک کە هەڵدەستێت بە ستایشکردن، پاڵپشتیکردن، برەودان، داکۆکیکردن، پێدانی ڕێنمایی بۆ یان هاندانی بەشداریکردن لە گێچەڵی ناسێکسی بەرامبەر منداڵ
سەرباری لابردنی ئەو هەژمارانەی کە سیاسەتەکانی ئێمە بۆ چەوساندنەوەی سێکسی، گێچەڵ و ڕووتی منداڵ پێشێل دەکەن، ئەنجامدەرانی پێداچوونەوە و سیستمە خۆکارەکانمان زنجیرەیەکی بەرفراوانی ئاماژەکان لەبەرچاو دەگرن بۆ هاوکاریکردن لە ڕێگریکردن لە ئەگەرەکانی کارلێکردنە نەخوازراو و ناسەلامەتەکان.
  • دەکرێت ئێمە هەژمارەکان ناکارا بکەین یان دەستگەیشتن بە بەرهەم و تایبەتمەندییەکان بۆ کەسانی گەورەساڵان سنووردار بکەین (وەک توانای شوێنکەوتنی هەژمارە دیاریکراوەکان) لەسەر بنەمای کارلێککردنەکانیان لەگەڵ هەژمارەکانی دیکە، گەڕانەکان بۆ یان کارلێککردنەکان لەگەڵ ناوەڕۆکی پێشێلکار (وەک بەدڵبوون یان پاشەکەوتکردن)، یان ئەندامبوون لەو کۆمەڵگانەدا (وەک گرووپەکان) کە ئێمە بە هۆی پێشێلکردنی سیاسەتەکانمانەوە لامانبردوون.
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە پەیامی ئاگادارکردنەوە دادەنێین تا خەڵکی ئاگادار بن کە ناوەڕۆکەکە ڕەنگە بێزارکەر بێت و توانای بینینی ناوەڕۆکەکە سنووردار دەکەین بۆ کەسانی پێگەیشتووی تەمەنی هەژدە و بەرەوژوور:
  • ئەو ڤیدیۆ و وێنانەی کە ئەفسەرانی پۆلیس یان کارمەندانی سەربازی پێشان دەدەن لە کاتی گێچەڵی ناسێکسی بەرامبەر منداڵدا
  • ڤیدیۆ یان وێنەی گێچەڵی ناسێکسی بەرامبەر منداڵ، کاتێک ڕێکارەکانی سەپاندنی یاسا، لایەنەکانی پاراستنی منداڵ، هاوبەشی سەلامەتی متمانەپێکراو داوا دەکەن کە ئێمە ناوەڕۆکەکە لەسەر پلاتۆڕمەکە واز لێ بهێنین بۆ مەبەستی بەپەلەی گەڕاندنەوەی منداڵێک بۆ سەلامەتی
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە پەیامی ناوەڕۆکی هەستیار دادەنێین تا خەڵکی ئاگادار بن کە ناوەڕۆکەکە ڕەنگە بۆ هەندێک کەس بێزارکەر بێت:
  • ڤیدیۆ و وێنەی هەڵکێشانی منداڵێک لە ئاو لە سیاقی سرووتە ئاینییەکاندا
بۆ ئەم پێوەرانەی کۆمەڵگە، ئێمە زانیاری و/یان سیاقی دیکەمان دەوێت تا بیسەپێنین:
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە پەیامی هۆشداری دادەنێین تا خەڵکی ئاگادار بن کە ناوەڕۆکەکە ڕەنگە هەستیار بێت:
  • بابەتی وێنەیی پۆستکراو لەلایەن ئاژانسێکی هەواڵەوە کە ڕووتی منداڵ پێشان دەدات لە سیاقی، قاتوقڕی، جینۆساید، تاوانەکانی جەنگ، یان تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتی، مەگەر ئەوەی نووسینێکی پێشێلکاری لەگەڵدا بێت یان لە سیاقێکی پێشێلکاردا هاوبەش کرابێت، لەو حاڵەتانەدا ناوەڕۆکەکە لادەبرێت
ڕەنگە ئێمە بابەتی وێنەیی لابەرین کە قۆناغی پاش گێچەڵی ناسێکسی بەرامبەر منداڵ پێشان دەدات کاتێک لەلایەن هاوبەشەکانی میدیای هەواڵ، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، یان هاوبەشە متمانەپێکراوەکانی تری سەلامەتییەوە هەواڵی لێ دەدرێت.
ڕەنگە ئێمە ناوەڕۆکێک لاببەین کە قوربانیانی گریمانەکراوی چەوساندنەوەی سێکسیی منداڵ دەناسێنێت لە ڕێگەی ئامرازەکانی جگە لە ناو و وێنە ئەگەر ناوەڕۆکەکە زانیاری تێدا بوو کە ئەگەری هەبوو ببێتە هۆی ناسێنەری کەسەکە.
ڕەنگە ئێمە ناوەڕۆکێک لابەرین کە بۆ مەبەستی ناساندنی کەسێکی تەمەنی پێنەگەیشتوو دروست کراوە ئەگەر مەترسییەک بۆ سەر سەلامەتیی کەسی تەمەنی پێنەگەیشتوو هەبێت ئەوەش کاتێک لەلایەن سەپێنەری یاسا، حکومەت، هاوبەشی متمانەپێکراوەوە داوا دەکرێت یان ناوەڕۆکەکە خۆهەواڵدانە لەلایەن کەسی تەمەنی پێنەگەیشتوو خۆیەوە یان سەرپەرشتیاری یاسایی/دایبابی کەسی تەمەنی پێنەگەیشتووەوە
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
داتا
نوێترین ڕاپۆرتی سەپاندنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمان ببینە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە پەیوەست بە ڕووتی، توندوتیژی و چەوساندنەوەی سێکسیی منداڵ
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە