گەڕپێکردن و هەراسانکردن

وردەکارییەکانی سیاسەت

گۆڕینی تۆمار
پاساوی ڕێسا
گەڕپێکردن و هەراسانکردن لە زۆر شوێن و بە زۆر شێوە ڕوو دەدەن هەر لە هەڕەشەکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاریی کەسیی ئاسان-بۆ-ناسینەوەوە تا ناردنی نامەی هەڕەشەئامێز و ئەنجامدانی پەیوەندیی بەدنیازانەی نەخوازراو. ئێمە ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە قبووڵ ناکەین چونکە ڕێگری لەوە دەکات خەڵکی لە فەیسبووک، ئینستاگرام و Threads هەست بە سەلامەتی و ڕێزلێگیراوی بکەن.
ئێمە کەسە ناسراوەکان لە کەسە تایبەتەکان جیا دەکەینەوە چونکە دەمانەوێت ڕێگە بە گفتوگۆکردن بدەین کە زۆر جار لێدوانی ڕەخنەئامێزی ئەو کەسانەی تێدایە کە لە هەواڵەکاندا دەخرێنە ڕوو یان ئەوانەی جەماوەرێکی گشتیی بەرفراوانیان هەیە. سەبارەت بە کەسە ناودارەکان، ئێمە ئەو هێرشانە لادەبەین کە توندن، هەروەها هەندێک هێرشیش کە تێیدا کەسە ناسراوەکە لە پۆست یان سەرنجەکەدا نیشان کراوە. ئێمە کەسانی ناودار پێناسە دەکەین بە بەرپرسە حکومییەکانی ئاستی دەوڵەت و نیشتیمانی، بەربژێرە سیاسییەکان بۆ ئەو پێگانە، ئەو کەسانەی لە تۆڕە کەمەڵایەتییەکان زیاتر لە یەک ملیۆن هەوادار یان شوێنکەوتوویان هەیە و ئەو کەسانەی کە ڕێژەیەکی زۆری هەواڵ دەربارەیان دەکرێت.
سەبارەت بە کەسە تایبەتەکان، ڕێکاری پاراستنمان زیاتر دەڕوات: ئێمە ئەو ناوەڕۆکە لادەبەین کە مەبەست لێی بەکەمدانان یان شەرمەزارکردنە، لەوانە، بۆ نموونە، بانگەشەکان دەربارەی چالاکیی سێکسیی کەسێک. ئێمە ئەوە دەزانین کە گەڕپێکردن و هەراسانکردن دەکرێت کاریگەرییەکی سۆزەکی زیاتری لەسەر کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو هەبێت، هەربۆیە سیاسەتەکانمان پاراستنێکی توندکراو دەخاتە بەردەست بۆ هەرکەسێک تەمەنی لە خوار 18وە بێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی بەکارهێنەر.
سیاق و مەبەست گرنگن، هەروەها ئێمە ڕێگە بە خەڵکی دەدەین بابەت پۆست و هاوبەش بکەن گەر ڕوون بێت کە شتێک هاوبەش کراوە بۆ سەرکۆنەکردن یان ڕاکشێانی سەرنج بۆ گەڕپێکردن و هەراسانکردن. لە حاڵەتی دیاریکراودا، پێویست دەکات کەسەکە خۆی هەواڵ بدات چونکە ئەوە هاوکاریی ئێمە دەکات تێبگەین کە کەسی بەئامانجگیراو هەست دەکات گەڕی پێ دەکرێت یان هەراسان دەکرێت. سەرباری هەواڵدان لەم هەڵسوکەوت و ناوەڕۆکانە، ئێمە هانی خەڵکی دەدەین کە ئامرازە بەردەستەکان لە پلاتفۆڕمەکانمان بەکار بهێنن بۆ هاوکاریکردن لە ڕێگریکردن لێی.
هەروەها ئێمە ناوەندی ڕێگریکردن لە گەڕپێکردنمان هەیە کە سەرچاوەیەکە بۆ تازەلاوان، دایبابان، هەروەها پەروەردەکاران کە بەدوای پاڵپشتیکردنەوەن بۆ کێشەکانی پەیوەندیدار بە گەڕپێکردن و کێشەوبەرەکانی تر. ناوەندەکە ڕێنوینی هەنگاوبەهەنگاو بەردەست دەخات، لەوانە زانیاریی دەربارەی چۆنیەتی دەستکردن بە گفتوگۆی گرنگ دەربارەی گەڕپێکردن. لێرە، زیاتر بزانە دەربارەی ئەوەی ئێمە چی دەکەین بۆ پاراستنی خەڵکی لە گەڕپێکردن و هەراسانکردن.
تێبینی: ئەم سیاسەتە بەسەر ئەو کەسانەدا پیادە نابێت کە بەشێکن لە ڕێکخراوە ناودێرکراوەکان لە ژێر سیاسەتی ڕێکخراو و کەسە مەترسیدارەکان یان ئەو کەسانەی بەر لە 1900 مردوون.
پلەی 1: پاراستنە گەردوونییەکان بۆ هەموان
  • هەموان پارێزراون لە:
    • پەیوەدنییەکی نەخوازراوە کە:
      • چەندبارەیە، یان
      • لە ڕووی سێکسییەوە هەراسانکارە، یان
      • ئاڕاستە کراوە بۆ ژمارەیەکی فراوانی خەڵک بەبێ داواکاریی پێشینە.
    • بانگەوازەکان بۆ خۆبریندارکردن یان خۆکوژیی کەسێکی دیاریکراو یان کۆمەڵە کەسێک.
    • هێرشەکان لەسەر بنەمای ئەزموونیان بۆ دەستدرێژیی سێکسی، چەوساندنەوەی سێکسی، هەراسانکردنی سێکسی، یان گێچەڵی خێزانی.
    • لێدوانە مەبەستدارەکان بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکی سێکسی یان لایەنداریکردن بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکی سێکسیدا.
    • لێدوانی توندی بەسێکسیکراو.
    • فۆتۆشۆپ و وێنەکێشانی بەسێکسیکراوی ئابڕووبەر
    • هێرشەکان بۆ سەر کەسێک لە ڕێگەی زاراوە ئابڕووبەرەکانی پەیوەندیدار بە چالاکیی سێکسییەوە (بۆ نموونە: سۆزانی، قەحبە).
    • بانگەشەکان کە کارەساتێکی توندوتیژ ڕووی نەداوە.
    • ئەو بانگەشانەی دەڵێن کەسەکان درۆ دەکەن دەربارەی قوربانیبوونیان لە کارەساتێکی توندوتیژ یان هێرشێکی تیرۆرستیدا، لەوانە بانگەشەکان کە ئەو کەسانە:
      • وا خۆیان دەردەخەن یان وا دەنوێنن کە قوربانییەکی ڕووداوێکی دیاریکراون، یان
      • پارەیان پێ دراوە یان دانراون تا خەڵکی بەلاڕێدا ببەن دەربارەی ڕۆڵەکەیان لە ڕووداوەکەدا.
  • هەڕەشەکان بۆ ئاشکراکردنی ژمارە تەلەفۆنی تایبەت، ناونیشانی نیشتەجێبوون، ئیمەیڵ یان تۆماری پزیشکی کەسێک (وەک ئەوەی لە سیاسەتی پێشێلکردنی تایبەتمەندێتیـدا پێناسە کراوە).
  • بانگەوازەکان بۆ، یان لێدوانە مەبەستدارەکان بۆ بەشداریکردن لە، گەڕپێکردن و/یان هەراسانکردن.
  • ناوەڕۆکێک کە سووکایەتی دەکات یان بێزراوی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو کەسانی کە پێشانداراون لە کاتی، یان ڕێک پاش، سووڕی مانگانە، میزکردن، ڕشانەوە، یان پیساییکردن
  • هەموان پارێزراون لەمانەی خوارەوە، بەڵام بۆ گەورەساڵە ناودارەکان، دەبێت بە مەبەست کرابنە ئامانجی:
    • بانگەوازکردنەکان بۆ مەرگ یان لێدوانەکان بۆ پاڵپشتیی تووشکردن یان پەرەپێدانی دۆخێکی تەندروستی.
    • دەربڕینی خۆشی یان گاڵتەکردن بە مەرگ یان دۆخی تەندروستی.
    • بانگەشەکردنەکان دەربارەی نەخۆشییە بە-سێکس گواستراوەکان.
    • لێدوانەکانی بەکەمدانان دەربارەی ڕواڵەتی جەستەیی.
پلەی 2: پاراستنەکانی دیکە بۆ هەموو کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو، گەورەساڵانی تایبەت و کەسانی ناوداری چوارچێوە سنووردار (بۆ نموونە، ئەو کەسانی ناوبانگی سەرەکییان سنووردارە بۆ کاری چالاکوانی، ڕۆژنامەوانی، یان ئەوانەی بە هۆکاری خۆنەویست بەناوبانگ بوون):
  • سەرباری پاراستنە گەردوونییەکان بۆ هەموان، هەموو کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو (کەسانی تایبەت و کەسانی ناودار)، گەورەساڵانی تایبەت و کەسانی ناوداری چوارچێوە سنووردار پارێزراون لە:
    • بانگەشەکردنەکان دەربارەی چالاکیی سێکسی، جگە لە حاڵەتەکانی تاوانبارکردن دژی گەورەساڵان (بەرکەوتنی سێکسیی ناڕەزامەند).
    • ناوەڕۆکێک کە گەورەساڵێکی دیکە بەسێکسی دەکات (بەسێکسیکردنی کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو باسی لێوە کراوە لە چەوساندنەوە، گێچەڵ و ڕووتیی منداڵ).
  • هەموو کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو (کەسانی تایبەت و کەسانی ناودار)، گەورەساڵانی تایبەت و کەسانی ناوداری چوارچێوە سنووردار) پارێزراون لەمانەی خوارەوە، بەڵام بۆ کەسانی ناوداری تەمەنی پێنەگەیشتوو، دەبێت بە شێوەیەکی مەبەستدار کرابنە ئامانجی:
    • بەراوردکاریی نامرۆڤانە (بە شێوەی نووسراو یان بینراو) بە یان دەربارەی:
      • ئاژەڵ و مێرووەکان، لە نێویاندا بوونەوەری نزمتر لە مرۆڤ، کە لە ڕووی کلتوورییەوە بە نزمتر دادەنرێن:
      • بەکتریا، ڤایرۆس، میکرۆب و نەخۆشییەکان.
      • شتە بێگیانەکان، لە نێویاندا زبڵ، چڵک، پیسایی.
  • ناوەڕۆکێک کە وا دەستکاری کراوە تا تیشک بخاتە سەر تایبەتمەندییە دیاریکراوە جەستەییەکان (لووت، گوێ و شتی لەو جۆرە)، یاخود بیخاتە بازنەوە یان بە پێچەوانەوە بە شێوەیەکی نەرێنی سەرنجیان بۆ ڕابکێشێت.
  • ناوەڕۆکێک کە لەسەر بنەمای ڕواڵەتی جەستەیی یان خەسڵەتی کەسایەتی پلەبەندیان دەکات.
  • ناوەڕۆکێک کە بێڕێزی بەو کەسانە دەکات کە لە کاتێکدا گەڕپێکردنی جەستەییان پێ دەکرێت پێشان دراون (جگە لە سیاقەکانی وەرزشی هونەری جەنگی).
پلەی 3: پاراستنی زیاتر بۆ کەسانی تایبەتی تەمەنی پێنەگەیشتوو، گەورەساڵانی تایبەت، هەروەها ئەو کەسانەی تەمەنی پێنەگەیشتوو کە بەبێ خواستی خۆیان بەناوبانگ بوون:
  • سەرباری هەموو ئەو پاراستنانەی لە سەرەوە ئاماژەیان پێ درا، هەموو کەسانی تایبەتی تەمەنی پێنەگەیشتوو، گەورەساڵانی تایبەت (دەبێت خۆیان هەواڵ بدەن)، هەروەها ئەو کەسانەی تەمەنی پێنەگەیشتوو کە بەبێ خواستی خۆیان بەناوبانگ بوون پارێزراون لە:
    • جنێوی ئاڕاستەکراو.
    • باگەشەکردنەکان دەربارەی تێوەگلانە ڕۆمانسییەکان، ئاڕاستەی سێکسی یان ناسنامەی جێندەری.
    • بانگەواز بۆ کردار، لێدوانی مەبەستدار، لێدوانی هیواخواز یان مەرجدار، یان لێدوانەکانی داکۆکیکردن یان پاڵپشتیکردنی وەدەرنان.
    • بانگەشەکردنەکانی کەسایەتی نەرێنی یان بێتوانایی، جگە لە سیاقی تاوانبارکردنە تاوانکارییەکان یان هەڵسەنگاندنە بازرگانییەکان دژی کەسانی گەورەساڵان.
    • دەستەواژەکانی سووکایەتی، بێزراوی، یان ناوەڕۆکێک کە هەبوونی کەسێک ڕەت دەکاتەوە جگە لە سیاقی تاوانبارکردنە تاوانکارییەکان دژی کەسانی گەورەساڵان.
  • کاتێک خۆیان هەواڵ دەدەن، کەسانی تایبەتی تەمەنی پێنەگەیشتوو، گەورەساڵانی تایبەت، هەروەها ئەو کەسانەی تەمەنی پێنەگەیشتوو کە بەبێ خواستی خۆیان بەناوبانگ بوون پارێزراون لە:
    • گەڕپێکردن بە گێڕانەوەی کەسی یەکەم.
    • بابەتی وێنەیی دەستکاریکراوی نەخوازراو.
    • بەراوردکردن بە کەسانی تری گشتی، خەیاڵی یان تایبەت لەسەر بنەمای ڕواڵەتی جەستەیی.
    • بانگەشەکردنەکان دەربارەی ناسنامەی ئایینی یان کفرکردن.
    • بەراوردکردنەکان بەو ئاژەڵ یان مێروانەی کە لە ڕووی کلتوورییەوە بە نزمتر لە ڕووی ژیری و جەستەییەوە دانانرێن («پڵنگ،» «شێر»).
    • وەسفی جەستەیی ئەرێنی یان بێلایەن.
    • بانگەشەکردنەکانی کەسایەتی یان بێتوانایی نا-نەرێنی.
    • هێرشەکان لە ڕێگەی زاراوە سوکایەتیئامێزەکانی پەیوەندیدار بە نەبوونی چالاکیی سێکسییەوە.
پلەی 4: پاراستنی زیاتر تەنها بۆ کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو:
  • کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو زۆرترین پارێزگاری بەدەست دەهێنن لە سیاسەتی ئێمەدا. سەرباری هەموو ئەو پاراستنانەی لە سەرەوە ئاماژەی پێ درا، کەسانی تایبەتی تەمەنی پێنەگەیشتوو لەمانەش پارێزراون:
    • تاوانبارکردنەکان دەربارەی هەڵسوکەوتی تاوانکارانە یان نایاسایی.
    • ڤیدیۆی گەڕپێکردنی جەستەیی دژی کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو کە لە هەر سیاقێکدا هاوبەش کراوە.
    • زاراوە ئابڕووبەرەکانی پەیوەندیدار بە جنێوی بەجێندەرکراوی مێینەوە.
گەڕپێکردن و هەراسانکردن لە ڕێگەی پەڕە، گرووپ، بۆنە و نامەکانەوە
  • پاراستنەکانی پلەی 1 تا 4 بەسەر پەڕە، گرووپ، بۆنە و نامەکانیشدا دەسەپێنرێن.
بۆ ئەم پێوەرانەی کۆمەڵگە، ئێمە زانیاری و/یان سیاقی دیکەمان دەوێت تا بیسەپێنین:
ئەمانە ئەنجام مەدە:
  • پۆستکردنی ناوەڕۆکێک کە کەسانی تایبەت بە ئامانج دەگرێت لە ڕێگەی پەڕە، گرووپ و بۆنەی نەخوازراوەوە. ئێمە ئەم ناوەڕۆکە دەسڕینەوە کاتێک لە لایەن کەسی بەئامانجگیراو یان نوێنەری ڕێگەپێدراوی بەئامانجگیراوەوە هەواڵی لێ دەدرێت.
  • پۆستکردنی ئەو ناوەڕۆکەی لە سەرەوە باس کراوە کە بە پێچەوانەوە پێویست بە بەئامانجگیراوەکە دەکات تا هەواڵ لە ناوەڕۆکەکە بدات یان ناوەڕۆکەکە نیشانەیە بۆ ئەوەی کە دانەری پۆست ڕاستەوخۆ بەئامانجگیراوەکە بە ئامانج دەگرێت (بۆ نموونە: بەئامانجگیراوەکە لە پۆست یان سەرنجەکەدا نیشان کراوە). ئێمە ئەم ناوەڕۆکە لادەبەین ئەگەر پشتڕاستکردنەوەمان لەلایەن بەئامانجگیراو یان نوێنەری ڕێگەپێدراوی بەئامانجگیراوەوە (زیندوو یان کۆچکردوو) هەبێت کە ناوەڕۆکەکە نەخوازراوە.
  • پۆستکردنی بانگەوازکردن یان دەربڕینی مەبەست بۆ بەشداریکردن لە هەوڵسوکەوتێکدا کە بەپێی سیاسەتەکانمان دەچێتە خانەی گەڕپێکردن و هەراسانکردنەوە. ئێمە ئەم ناوەڕۆکە لادەبەین ئەگەر پشتڕاستکردنەوەمان لەلایەن بەئامانجیگراو یان نوێنەری ڕێگەپێدراوی بەئامانجیگراوەوە هەبێت کە ناوەڕۆکەکە نەخوازراوە.
  • پۆستکردنی ناوەڕۆکێک کە کەسێکی ناودار بە شێوەی سێکسی بەکار دەهێنێت. ئێمە ئەم ناوەڕۆکە لادەبەین ئەگەر پشتڕاستکردنەوەمان لەلایەن بەئامانجیگراو یان نوێنەری ڕێگەپێدراوی بەئامانجیگراوەوە هەبێت کە ناوەڕۆکەکە نەخوازراوە.
  • دەستپێشخەریکردن بۆ پەیوەندییەک کە لە ڕووی سێکسییەوە کەسی وەرگر هەراسان دەکات. ئێمە هەر ناوەڕۆکێک لادەبەین کە لە سیاقێکی نەخوازراودا هاوبەش کراوە کاتێک پشتڕاستکردنەوەمان لە وەرگرەکەوە، یان نوێنەرێکی ڕێگەپێدراوی وەرگرەکەوە، هەیە کە پەیوەندییەکە نەخوازراوە.
  • هەراسانکردنی بەکۆمەڵی ئاڕاستەکراو دەسڕینەوە کاتێک:
    • بەئامانجگرتنی، لە هەر ڕێگەیەکەوە، ‹ئەو کەسانەی لەژێرمەترسیی توندبووەوەی دەرهێڵدان›، کە پێناسە دەکرێت بە:
      • بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤ
      • کەسانی تەمەنی پێنەگەیشتوو
      • قوربانیانی ڕووداو/کارەساتی توندوتیژ
      • کەسانی ناوداری ئۆپۆزیسیۆن لە وڵاتە مەترسیدارەکاندا لە ماوەی هەڵبژاردنەکاندا
      • بەرپرسانی هەڵبژاردن
      • نەیارانی حکومەت کە لەسەر بنەمای دۆخی نەیارییان کراونەتە ئامانج
      • کەمینە نەژادی و ئاینییەکان لە ناوچە ململانێدارەکاندا
      • ئەندامی گرووپێکی ژێر-مەترسیی ناودێرکراو و ناسراو
    • بەئامانجگرتنی هەر کەسێک لە ڕێگەی ئامرازە کەسییەکانەوە، لەوانە سندووقی نامە یان پەڕە کەسییەکان، لە ڕێگەی:
      • ئەو ناوەڕۆکەی سیاسەتەکانمان بۆ گەڕپێکردن و هەراسانکردن بۆ کەسانی تایبەت پێشێل دەکات یان،
      • ناوەڕۆکی نەخوازراو کە لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە پارێزراوەکانە
  • ناکاراکردنی ئەو هەژمارانەی بەشدارن لە هەراسانکردنی بەکۆمەڵ وەک بەشێک لە هەریەک لە
    • ئەو تۆڕە حکومی یان پەیوەست بە حکومیانەی کە هەر کەسێک بە هەر ئامرزاێک دەکەنە ئامانج.
    • ئەو تۆڕە ڕیکلامیانەی کە هەر کەسێک بە هەر ئامرزاێک دەکەنە ئامانج لە ڕێگەی:
      • ئەو ناوەڕۆکەی سیاسەتەکانمان بۆ گەڕپێکردن و هەراسانکردن بۆ کەسانی تایبەت پێشێل دەکات یان،
      • ناوەڕۆکێک کە ئەو کەسانە دەکاتە ئامانج لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە پارێزراوەکانیان، یان،
      • ناوەڕۆک یان هەڵسوکەوتێک کە بەپێچەوانەوە لە سیاقی ناوچەییەدا بە نەخوازراو دادەنرێت
ئەزموونەکانی بەکارهێنەر
هەندێک نموونە ببینە دەربارەی ئەوەی سەپاندن بۆ خەڵکی لە فەیسبووک چۆن دەردەکەوێت، وەک: چۆن دەردەکەوێت کە هەواڵ لە شتێک بدەیت کە پێت وایە نابێت لە فەیسبووک هەبێت، کە پێت بگوترێت تۆ پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانت پێشێل کردووە و کە پەیامێکی ئاگادارکردنەوە ببینیت دەربارەی ناوەڕۆکێکی دیاریکراو.
تێبینی: ئێمە هەمیشە لە بەرەوپێشچوونداین، بۆیە ئەوەی تۆ لێرەدا دەیبینیت ڕەنگە کەمێک کۆن بێت بەراورد بەوەی ئێمە ئێستا بەکاری دەهێنین.
ئەزموونی بەکارهێنەر
هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیوەندیکردنی دوای-هەواڵلێدان
ئەزموونی بەکارهێنەر
ئەزموونی سڕینەوە
ئەزموونی بەکارهێنەر
پەیامەکانی ئاگادارکردنەوە
داتا
نوێترین ڕاپۆرتی سەپاندنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمان ببینە
سەپاندن
ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا و بۆ هەموان لەسەر فەیسبووک هەمان سیاسەتی کارمان هەیە.
تیمەکانی پێداچوونەوە
تیمە جیهانییەکەمان کە لە زیاتر لە 15,000 کارمەندی پێداچوونەوە پێک دێت هەموو ڕۆژێک کار دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی لە فەیسبووک بە سەلامەتی بمێننەوە.
بەشداریی خاوەن بەرژەوەندی
پسپۆڕ، کەسانی ئەکادیمی، ڕێکخراوی ناحکومی، سیاسەتداڕێژەرانی دەرەوە هاوکارن لە دەوڵەمەندکردنی پێوەرەکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک.
یارمەتی بەدەست بهێنە پەیوەست بە گەڕپێکردن و هەراسانکردن
بزانە دەتوانیت چی بکەیت کاتێک شتێک لەسەر فەیسبووک دەبینیت کە پێچەوانەی پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمانە.
سەردانی ‹ناوەندی یارمەتی›ـمان بکە