پاساوی ڕێسا
ئێمە پێشاندانی ڕووتی یان چالاکیی سێکسی سنووردار دەکەین چونکە خەڵکی ناو کۆمەڵگەکەمان ڕەنگە هەستیار بن بەو جۆرە ناوەڕۆکە، بە دیاریکراوی بە هۆی پاشخانی کلتووری یان تەمەنەوە.
ئێمە لەوە تێدەگەین کە ڕەنگە ڕووتی بۆ هۆکاری جۆراوجۆر هاوبەش بکرێت، لەوانە وەک شێوەیەکی ناڕەزایەتی، بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی دۆزێک، یان بۆ مەبەستە پەروەردەیی یان پزیشکییەکان. کاتێک گونجاوە و ئەم جۆرە مەبەستە ڕوونە، ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکەکە دەدەین. بۆ نموونە، لە کاتێکدا ئێمە هەندێک وێنەی مەمکی مێینە سنووردار دەکەین کە گۆی مەمک لەخۆ دەگرێت، بەڵام ڕێگە بە وێنەکانی دیکە دەدەین، لەوانە ئەو وێنانەی کردەی ناڕەزایەتی پێشان دەدەن، ئەو ژنانەی چالاکانە سەرقاڵی شیرپێدانن و وێنەی برینداریی پاش لابردنی مەمک (کە هەندێک جار شاشەیەکی ئاگادارکردنەوەی هەستیار و سنووردارکردن لەسەر بنەمای تەمەنی بۆ دادەنرێت). هەروەها ڕێگە بە هونەری ناو جیهانی واقیعی دەدەین کە ڕووتی پێشان دەدەن، وەک فۆتۆی نیگار، پەیکەر و هتد (کە هەندێک جار شاشەیەکی ئاگادارکردنەوەی هەستیار یان سنووردارکردن بەپێی تەمەنی بۆ دادەنرێت). ئێمە پەنا دەبەینە بەر سڕینەوەی بابەتە وێنەییە سێکسییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هاوبەشکردنی ناوەڕۆکی ناڕەزامەند یان خوار تەمەنی ڕێگەپێدراو.
لە ژێر ئەم سیاسەتەدا، ئێمە ڤیدیۆ و وێنەی ڕاستەقینەی ڕووتی و چالاکیی سێکسی، وێنە ڕووتی و چالاکیی سێکسیی دروستکراو بە ژیریی دەستکرد یان کۆمپیوتەر لادەبەین، بەبێ گوێدان بەوەی "ڕاستەقینە" دەردەکەون یان نا (وەک ئەوەی لە کەسێکی ڕاستەقینە بچێت). وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێ درا، ئێمە ڕێگەپێدانی وریایانە دەدەین بۆ هونەری جیهانی واقیعی و ناوەڕۆکی دیاریکراوی پزیشکی، پەروەردەیی یان زیادکردنی هۆشیاری، ئەمانەش بە وردەکارییەوە لە سیاسەتەکەدا باس کراون.
ئێمە ڕێگە بەم ناوەڕۆکانەی خوارەوە نادەین بۆ هەموو بەکارهێنەران:
ڕووتیی گەورەساڵان
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی/دیجیتاڵیی ڕووتیی گەورەساڵان، ئەگەر ئەمانە بخاتە ڕوو:
کۆئەندامی زاوزێی دیار (لەوانە کۆئەندامی زاوزێ کاتێک بە مووی کۆئەندامی زاوزێ یان ڕووپۆشی دیجیتاڵی شاراوەتەوە)
کۆمی بینراو و/یان گرتەی نزیکی سمتی بینراو
گۆی مەمکی مێینەی بینراو، جگە لە شیرپێدان، یان سیاقی کردەیەکی دەربڕینی ناڕەزایی
ڤیدیۆی فۆتڕیالیستی/دیجیتاڵی کە تیشک دەخاتە سەر ناولینگ، مەمکی مێینە، یان کۆم کە بەبێ ئاگاداریی کەسە پێشاندراوەکانی ناوی تۆمار کراو
تێبینی ئەوە بکە کە بە هەندێک سنووردارکردنەوە، دەکرێت ئێمە ڕێگە بە پێشاندانەکانی ڕووتی گەورەساڵان بدەین لە سایقی تایبەتی دیکەدا، وەک سیاقە پزیشکی یان تەندروستییەکان ئەمە لە بەشەکانی خوارەوەدا بە وردەکاریی زیاترەوە باس کراوە.
چالاکیی سێکسیی گەورەساڵان
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی/ دیجیتاڵیی چالاکیی سێکسیی گەورەساڵان، لەوانە:
چالاکیی سێکسی یان وروژاندنی ئاشکرا:
سەرجێیی سێکسی یان سێکسی دەمی بەئاشکرا، کە بە چوونەناوەوە یان بەرکەوتنی دەم یان ئەندامی زاوزێی کەسێک بە ئەندامی زاوزێ یان کۆمی کەسێکی تر، یان ئەندامانی زاوزێی دانراو لەسەر یان لەناو کەرەستەی گەمەی سێکسی، دیاری دەکرێت، کە تێیدا لانیکەم ئەندامی زاوزێ یان کۆمی کەسێک دیارە.
وروژاندنی ئاشكرای ئەندامی زاوزێ یان کۆمی کەسێک، کە دیاری دەکرێت بە وروژاندنی، یان تێکردنی ئامێری گەمەی سێکسی بۆناو کۆئەندامی زاوزێ یان کۆم، کە تێیدا بەرکەوتن بە کۆئەندامی زاوزێ یان کۆم بە ڕاستەوخۆ دیارە
چالاکیی سێکسی یان وروژاندنی نائاشکرا
سەرجێیی سێکسی یان سێکسی دەمی ناڕاستەوخۆ، کە بە چوونەناوەوە یان بەرکەوتنی دەم یان ئەندامی زاوزێی کەسێک بە ئەندامی زاوزێ یان کۆمی کەسێکی تر دیاری دەکرێت، کە تێیدا ئەندامی زاوزێ یان کۆم و/یان تێچوون یان بەرکەوتنەکە بە ڕاستەوخۆ دیار نییە.
وروژاندنی نائاشکرای ئەندامی زاوزێ یان کۆمی کەسێک، کە دیاری دەکرێت بە وروژاندنی، یاخود دانانی ئامێری گەمەی سێکسی لە سەروو یان تێکردنی ئامێری گەمەی سێکسی بۆ ناو کۆئەندامی زاوزێ یان کۆمی کەسێک، یان ئەندامانی زاوزێی دانراو لەسەر یان لەناو کەرەستەی گەمەی سێکسی، کە تێیدا کۆئەندامی زاوزێ یان کۆم، وروژاندن، دانان، و/یان تێکردنەکە ڕاستەوخۆ دیار نییە
چالاکیی سێکسیی نزیک لە ڕوودان، کە دیاری دەکرێت بەو شێوەوەستانانەی کە پێشێنیاری ئەوە دەکەن بەرکەوتن خەریکە ڕوو دەدات لە نێوان دەست، دەم یان کۆئەندامی زاوزێی کەسێک و ئەندامی زاوزێ یان کۆمی کەسێکی دیکەدا.
چالاکیی سێکسی یان وروژاندنی دیکە:
ڕەپبوون
ئامادەیی پاشماوەکانی چالاکیی سێکسی
کەرەستەی گەمەی سێکسی کە خرابێتە سەر یان ناو دەم
وروژاندنی گۆی مەمکی دیاری مرۆڤ
گووشینی مەمکی مێینە، کە پێناسە دەکرێت بە جووڵەی گرتن بە پەنجەی چەماوەوە کە ئاسەوار و گۆڕانی ڕوونی شێوەی مەمکەکان پێشان دەدات. ئێمە ڕێگە بە گووشین دەدەین لە سایقی شیرپێداندا.
بابەتی وێنەیی فۆتڕیالیستی/دیجیتاڵی یان هونەری دنیای ڕاستەقینە کە خولیای سێکسیی دەخاتە ڕوو بە لەخۆگرتنی ئەمانەی خوارەوە:
ئەو کردانەی کە ئەگەری ئەوەیان هەیە سەر بکێشن بۆ مردنی کەسێک یان ئاژەڵێک
پارچەپارچەکردن
مرۆخۆری
پیسایی، میز، تف، چڵم، پیسار یان ڕشانەوە
گیانەوەربازی
سێکس لەگەڵ مەحرەم
BDSM (کۆیلەیی و دیسپلین، زاڵبوون و ملکەچبوون، سادیزم و مازۆخیزم)، تەنها کاتێک کە نیشاندەرە سێکسییەکانیش ئامادە بن
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی یان چالاکیی سێکسی یان وروژاندنی ئاشکرا لە سیاقی پزیشکی یان تەندروستیدا
دەنگی درێژکراوەی چالاکیی سێکسی
تێبینی ئەوە بکە کە بە هەندێک سنووردارکردنەوە، دەکرێت ئێمە ڕێگە بە پێشاندانەکانی چالاکیی سێکسی بدەین لە سایقی تایبەتدا، وەک سیاقە پزیشکی یان تەندروستییەکان ئەمە لە بەشەکانی خوارەوەدا بە وردەکاریی زیاترەوە باس کراوە.
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە تەوانای بینینی ناوەڕۆکەکە سنووردار دەکەین بۆ کەسانی پێگەیشتووی سەروو تەمەنی 18، هەروەها پەیامێک دادەنێین تا خەڵکی ئاگادار بن کە ناوەڕۆکەکە ڕەنگە هەستیار بێت.
بابەتی وێنەیی دیجیتاڵی یان هونەری جیهانی ڕاستەقینەی چالاکیی سێکسی یان وروژاندنی ئاشکرا لە سیاقی پزیشکی یان تەندروستیدا
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی/ دیجیتاڵی یان هونەری جیهانی ڕاستەقینەی چالاکیی سێکسی یان وروژاندنی ئاشکرا لە سیاقی پزیشکی یان تەندروستیدا
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی/دیجیتاڵی یان هونەری جیهانی ڕاستەقینەی ئەندامی زاوزێی بینراو، کۆمی بینراو، گرتەی نزیکی سمت یان گۆی مەمکی بینراوی میینە لە سیاقی نەشتەرگەریی پشڕاستکردنەوەی جێندەردا
هونەری جیهانی ڕاستەقینەی ئەندامی زاوزێی بینراو (لەوانە ئەندامی زاوزێی داپۆشراو بە ڕووپۆشی دیجیتاڵی یان تەڵخکەر و ئەندامی زاوزێی تەڵخکراو تەنها بە مووی ئەندامی زاوزێ)، کۆمی بینراو، گرتەی نزیکی سمت یان گۆی مەمکی بینراوی میینە، کاتێک ڕووتییەکە چەقی وێنەیەکە، نەک سیاقی پزیشكی یان تەندروستی
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی/دیجیتاڵیی ئەندامی زاوزێی بینراو (لەوانە ئەندامی زاوزێی داپۆشراو بە ڕووپۆشی دیجیتاڵی یان تەڵخکەر و ئەندامی زاوزێی تەڵخکراو تەنها بە مووی ئەندامی زاوزێ)، گرتەی نزیکی سمت، کۆمی بینراو یان گۆی مەمکی بینراوی میینە، کاتێک لە سیاقی قاتوقڕی، جینۆساید، تاوانەکانی جەنگ، یان تاوانەکان دژی مرۆڤایەتیدا هاوبەش کراوە
بۆ ئەم ناوەڕۆکانەی خوارەوە، ئێمە توانای بینین سنووردار دەکەین بۆ کەسانی گەورەساڵان، تەمەنی 18 و بەرەوژوور:
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی/دیجیتاڵی کە نزیک ڕووتیی تەواو دەربخات وەک ڕووتیی کاتێک بە جووڵەیەکی دیجیتاڵی یان شتێکی تەڵخ داپۆشرابێت، هەروەها حاڵەتی دیاریکراوی ڕووتیی کاتێک بە جلوبەرگی تەنک داپۆشرا بێت.
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی/دیجیتاڵیی خەڵکی کاتێک ناولینگ، سمت یان مەمکی مێینە چەقی وێنەکەیە
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی/دیجیتاڵی یان هونەری جیهانی ڕاستەقینەی چالاکیی سێکسی یان وروژاندنی ئاشکرا، نائاشکرا یان جۆری دیکە کاتێک تەنها شێوە یان بیچمی جەستە بینراوە
هونەری جیهانی ڕاستەقینە، کاتێک
بابەتی وێنەیی کە چالاکیی سێکسی ئاشکرا، نائاشکرا یان وروژاندن پێشان بدات جگە لەوەی کاتێک لە سیاقێکی پزیشکی یان تەندروستیدا پۆست دەکرێت
بابەتی وێنەیی کە گیانەوەربازی پێشان دەدات بەو مەرجەی بێلایەنانە یان بۆ سەرکۆنەکردن هاوبەش کرابێت و ئەو کەس و ئاژەڵانەی پێشان دراون ڕاستەقینە نەبن.
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی خەیاڵکردی ناسراو بە پێشاندانی چالاکی یان وروژاندنی سێکسیی نائاشکرا یان جۆری دیکە
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی/دیجیتاڵی یان هونەری جیهانی ڕاستەقینە بە پێشاندانی:
چالاکیی پەیوەندیدار بە سێکسەوە وەک ماچکردن بە زمانی بینراوەوە یان سەمای سێکسی یان ئیرۆتیکی
خەڵکی لە کاتی هاندانی چالاکیی سێکسیدا
ئاماژەکان کە هێمان بۆ ئەندامی زاوێ، دەستپەڕ، سێکسی دەم، یان پێکەوەبوونی سێکسی
لۆگۆ، سکرینشۆت یان ڤیدیۆکلیپی ماڵپەڕە پۆڕنۆگرافییە ناسراوەکان
ناوەڕۆکێک کە دەنگی چالاکیی سێکسیی تێدا بێت
بۆ ئەم ناوەڕۆکەی خوارەوە، ئێمە پەیامێک دادەنێین تا خەڵکی ئاگادار بن کە ناوەڕۆکەکە ڕەنگە هەستیار بێت:
بابەتی وێنەیی فۆتۆڕیالیستی/دیجیتاڵی یان هونەری جیهانی ڕاستەقینە بە پێشاندانی:
ئەندامی زاوزێی بینراو (لەوانە ئەندامی زاوزێی داپۆشراو بە ڕووپۆشی دیجیتاڵی یان تەڵخکەر و ئەندامی زاوزێی تەڵخکراو تەنها بە مووی ئەندامی زاوزێ)، گرتەی نزیکی سمتی بینراو، یان کۆمی بینراو، کاتێک لە سیاقی پزیشکی یان تەندروستیدا هاوبەش کراوە. ئەمە دەکرێت، بۆ نموونە، ئەمانە بگرێتەوە:
ساتەکانی منداڵبوون یان پاش منداڵبوون
خۆپشکنین بۆ شێرپەنجە یان نەخۆشیی دیکە
گۆی مەمکی مێینەی بینراو، کاتێک لە سیاقێکی پزیشکی یان تەندروستیدا هاوبەش کراوە (لەوانە بڕینی مەمک یان تاتۆی ڕزگاربووی شێرپەنجە)
بۆ ئەم پێوەرانەی کۆمەڵگە، ئێمە زانیاری و/یان سیاقی دیکەمان دەوێت تا بیسەپێنین:
لە هەندێک حاڵەتدا، ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکێک دەدەین بۆ کەسانی تەمەنی 18 و بەرەوژوور بە نیشانەلێدانەوە کە ڕەنگە بە پێچەوانەوە پێوەرەکانی کۆمەڵگە پێشێل بکات کاتێک ئەوە دیاری کراوە کە ناوەڕۆکەکە تەنزئامێزە. تەنها ئەو کاتە ناوەڕۆکێک ڕێگەی پێ دەدرێت کە پێکهاتە پێشێلکارەکانی ناوەڕۆکەکە گاڵتەی پێ کراوە یان دراوەتە پاڵ کەسێک یان شتێکی دیکە بۆ ئەوەی گاڵتەی پێ بکرێت یان ڕەخنەی لێ بگیرێت.