هاوکاریکردنی تازەلاوان بۆ بینینی ناوەڕۆکی شیاو بەپێی تەمەن

نوێکراوەتەوە ‎‎٢٠٢٦ ئایار ٤‎‎
ئێمە دەمانەوێت تازەلاوان ئەزموونی سەلامەت و ئەرێنییان لەسەر فەیسبووک و ئینستاگرام هەبێت، ئەمەش هاوکاریکردنیان لە گەڕان و پشکنینی ئارەزوومەندییەکانیان کاتێک ناوەڕۆکێکیان پێشان دەدەین کە بۆ تەمەنیان شیاوە، دەگرێتەوە. ئێمە بە سێ ڕێگەی سەرەکی کار دەکەین بۆ ڕێگریکردن لە تازەلاوان لە بینینی ناوەڕۆکی نەشیاو: لابردنی ناوەڕۆک بە تەواوی کاتێک ڕێساکانمان پێشێل دەکات، شاردنەوەی جۆری دیاریکراوی ناوەڕۆکی تایبەت بە پێگەیشتوان یان ناوەڕۆکی هەستیار لە تازەلاوان، هەروەها هەبوونی پێوەرێکی توندتر بۆ ئەو شتانەی پێشنیاری دەکەین.
ئێمە بەردەوامین لە گەشەپێدانی شێوازی مامەڵەکردنمان بۆ هاوکاریکردن لە دڵنیابوونەوە لە دابینکردنی ئەزموونێکی سەلامەت و شیاو بەپێی تەمەن بۆ تازەلاوان و، هەروەها تێهەڵکێشکردنی باشترین توێژینەوە و ڕێنمایی پسپۆڕی کە ڕێی تێ بچێت تاوەکو دایبابان لە دڵنیاییدا بن. هەروەها ویستمان زیاتر هاوتەریب بین لەگەڵ پێوەرێکی سەربەخۆ کە لای خێزانەکان ئاشنایە، بۆیە پێداچوونەوەمان بۆ ڕێبەرییەکانی شیاوێتی بەپێی تەمەن کرد - ئەو ڕێبەرییانەی ئەوە دیاری دەکەن کە چ ناوەڕۆکێک لە تازەلاوان دەشارینەوە و خۆمان بەدوور دەگرین لە پێشنیارکردنی بۆیان - بە بەراوردکردن بە هەڵسەنگاندنەکانی فیلم بۆ تەمەنی 13+ ساڵان و فیدباکی دایباب. ئەمەش واتە ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە تازەلاوان ناوەڕۆکێک لەسەر ئینستاگرام و فەیسبووک ببینن کە بە گشتی هاوشێوەیە لەگەڵ ئەوەی لە فیلمێکی شیاو-بەپێی-تەمەندا دەیبینن، بە شێوەی بنەڕەت.
هەر بەو شێوەیەی کە ڕەنگە هەندێک ناوەڕۆکی ئاماژدەر ببینیت یان هەندێک زمانی توند ببیستیت لە فیلمێکی هەڵسەنگێندراوی شیاو بۆ تەمەنی 13+ ساڵاندا، دەکرێت تازەلاوان ناوەناوە شتێکی هاوشێوەی ئەوە لەسەر ئینستاگرام و/یان فەیسبووک ببینن - بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی هەموو ئەو کارانەی کە لە تواناماندایە بۆ ئەوەی ئەم حاڵەتانە تا دەکرێت دەگمەن بن. ئێمە دەزانین کە هیچ سیستمێک بێخەوش نییە و پابەندین بە بەرەوپێشچوون بەپێی کات.
کۆمەڵێک جیاوازیی زۆر هەیە لە نێوان تۆڕی کۆمەڵایەتی و فیلمەکاندا. ئێمە لەگەڵ ڕێکخراوی وێنەی جووڵاو (MPA)دا کارمان نەکردووە لە کاتی نوێکردنەوەی ڕێکخستنەکانی ناوەڕۆکمان و ئەوان لە ئینستاگرام و/یان فەیسبووک هەڵسەنگاندن بۆ ناوەڕۆک ناکەن، هەروەها ئەوان بە هیچ شێوەیەک پاڵپشتی یان پەسەندی ڕێکخستنەکانی ناوەڕۆکی ئێمە ناکەن. بەڵکو ئێمە ئیلهاممان لە ڕێبەرییە گشتییەکانی ڕێکخراوی وێنەی جووڵاو (MPA)، کە لە ئێستادا بۆ دایبابان ئاشنان، هەروەها لە فیدباکی دایبابانەوە وەرگرتووە. سیستمەکانی چاودێریکردنی ناوەڕۆکی ئێمە هەمان شت نین لەگەڵ دەستەیەکی هەڵسەنگاندنی فیلم، بۆیە ڕەنگە ئەزموونەکە تەواو هاوشێوە نەبێت.
چەندین چینی پاراستن
بۆ هەموان: ئێمە ئەو ناوەڕۆکانە لادەبەین کە پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمان پێشێل دەکەن. هەروەها ئێمە پێوەرێکی بەرزترمان هەیە بۆ جۆری ئەو ناوەڕۆکەی پێشنیاری دەکەین.
❌ ئەو ناوەڕۆکانەی لایاندەبەین
پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمان جۆری ئەو ناوەڕۆکانەی ئێمە لەسەر فەیسبووک و ئینستاگرام ڕێگەیان پێ نادەین دەخەنە ڕوو. ئێمە ئەم ناوەڕۆکە بە تەواوی بۆ هەموان - لە نێویاندا تازەلاوان - لادەبەین هەرکات لێی ئاگادار بووین. کاتێک ئێمە ناوەڕۆکێک لادەبەین کە ڕێساکانمانی پێشێل کردووە، ڕەنگە پیادەکردنی بەئاگاهێنانەوەش ئەنجام بدەین بۆ ئەو هەژمارەی ناوەڕۆکەکەی هاوبەش کردووە و، ئەو هەژمارانەش ناکارا دەکەین کە چەندبارە یان بە توندی سیاسەتەکانمان پێشێل دەکەن. ئەم سیاسەتانە بۆ پاراستنی هەموان لە کۆمەڵگەکەماندا، لە نێویاندا تازەلاوان، داڕێژراون.
جۆرەکانی ئەو ناوەڕۆکانەی بە تەواوەتی لایاندەبەین ئەمانە دەگرنەوە، بەڵام سنووردار نین تەنها بۆ ئەمانە:
ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکێک نادەین کە بکرێت گێچەڵ بە خەڵکی بکات یان بیانچەوسێنێتەوە، وەک ئەو پۆستانەی هانی چالاکیی سێکسیی ناڕەزامەندانە دەدەن، یان هاوبەشکردن یان داواکردنی بابەتی گێچەڵکردنی سێکسیی بەرامبەر منداڵ. بۆ نموونە، ئێمە ئەمانە دەسڕینەوە:
❌ پۆستێک کە لەشفرۆشی بەردەست دەخات یان داوا لە خەڵکی دەکات بابەتی پۆڕنیان بۆ بنێرن.
❌ وێنەی کەسێک لە کردەیەکی سۆزداری یان سێکسیدا، کە بەبێ ڕەزامەندیی خۆیان هاوبەش کراوە.
❌ پۆستێک کە بابەتی گێچەڵکردنی سێکسی بە منداڵ یان بابەتی وێنەیی منداڵانی ڕووت بەردەست دەخات یان داوا دەکات.
ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکێک نادەین کە پیاهەڵدان یان برەودان بە خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردن ئەنجام دەدات، لە کاتێکدا هێشتا دەرفەت دەدەینە خەڵکی تا قسە دەربارەی ئەزموونەکانی خۆیان بکەن و داوای پاڵپشتی بکەن. بۆ نموونە، ئێمە ئەمانە دەسڕینەوە:
❌ پۆستێک کە بە ئەرێنی دەربارەی خۆکوژی، خۆبریندارکردن، یان ناڕێکیی خواردن دەدوێت.
❌ چیرۆکێک کە خۆبریندارکردنی بێزراو پێشان دەدات.
❌ سەرنجێک کە گاڵتە بە کەسک دەکات بۆ هەبوونی ناڕێکیی خواردن.
ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکێک نادەین کە دەکرێت ژینگەیەکی بێزارکردن و بێبەریکردن دروست بکات، لە نێویاندا گەڕپێکردن و هەراسانکردن. بۆ نموونە، ئێمە ئەمانە دەسڕینەوە:
❌ پۆستێک کە وتەی نامرۆڤانە دژی خەڵکی بەکار دەهێنێت لەسەر بنەمای نەژاد، ئایین، ڕەچەڵەک، ناسنامەی جێندەری، یان ئاڕاستەی سێکسییان.
❌ سەرنجێک کە گاڵتە بە قوربانیانی دەستدرێژیی سێکسی دەکات.
❌ پۆستێک کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی زانیارییە ناسێنەرەوە کەسییەکان دەکات (وەک ژمارەی پاسپۆرت) یان هانی هەراسانکردن دژی کەسێک دەدات..
ئێمە ڕێگە بە کڕین، فرۆشتن، یان بازرگانیکردن بە هەندێک لە کاڵا و خزمەتگوزارییە سنووردارکراوەکان لەسەر پلاتفۆڕمەکانمان نادەین. هەروەها ئێمە ڕێگە بە خەڵکی نادەین کە برەو بە جۆری دیاریکراوی ماددەکان بدەن یان ڕێنمایی بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانیان بەردەست بخەن. بۆ نموونە، ئێمە ئەمانە دەسڕینەوە:
❌ چیرۆکێک کە کڕین، فرۆشتن، یان بازرگانیکردن بە جۆرە جیاوازەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە بەردەست دەخات.
❌ پۆستێک کە بۆ کڕین، فرۆشتن یان بازرگانیکردن بە تووتن، نیکۆتین، یان خواردنەوە کحولییەکانەوە دەگەڕێت.
❌ سەرنجێک کە پارچەی چەکی چاپکراوی سێ ڕەهەندی بەردەست دەخات.
ئێمە هەندێک چاوپۆشی ئەنجام دەدەین بۆ ئەو بازرگانییە یاساییانەی بە شێوەی یاسایی جۆری دیاریکراوی کاڵا سنووردارکراوەکان بەردەست دەخەن.
ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکی بێزراوی توند، یان ناوەڕۆکێک کە ڕەنگە هەڕەشە بۆ سەلامەتی کەسی دروست بکات، نادەین، وەک هەڕەشەکانی توندوتیژی دژی خەڵکی. بۆ نموونە، ئێمە ئەمانە دەسڕینەوە:
❌ پۆستێک کە هەڕەشەی کوشتن یان ڕفاندنی کەسێکی دیکە دەکات، یان پۆستێک کە هانی ئەوانی دیکە دەدات بۆ ئەنجامدانی توندوتیژی.
❌ ڤیدیۆیەکی بێزراو کە کەسێک پێشان دەدات لە کاتی بریندارکران یان سوتاندنی سەختدا.
ئێمە چاوپۆشیکردنی دیاریکراو ئەنجام دەدەین بۆ ناوەڕۆکی بێزراو لە حاڵەتە پزیشکییەکاندا یان کاتێک بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری هاوبەش کراوە. کاتێک ئێمە ڕێگە بە ناوەڕۆکی بێزراو دەدەین، بە پەیامی ئاگادارکردنەوە دایدەپۆشین تا خەڵکی بەر لەوەی کرتەی لەسەر بکەن بزانن کە ناوەڕۆکەکە ڕەنگە هەستیار بێت.
ئێمە پێشاندانی ڕووتی یان چالاکیی سێکسی و هەروەها زمانی سێکسیی ئاشکرا سنووردار دەکەین. بۆ نموونە، ئێمە ئەمانە دەسڕینەوە:
❌ وێنە یان ڤیدیۆیەک کە ڕووتی و چالاکی سێکسیی ڕوون لەخۆ دەگرن، لە نێویاندا کاتێک لە لایەن ژیریی دەستکردەوە دروست کراون.
❌ چیرۆکێک بە باسکردنی ڕوون یان بێزراوی پێکەوەبوونی سێکسییەوە (مەگەر ئەوەی گاڵتەئامێز یان تەنزئامێز بێت).
ئێمە لەوە تێدەگەین کە ڕەنگە ڕووتی بۆ هۆکاری جۆراوجۆر هاوبەش بکرێت، لەوانە وەک شێوەیەکی ناڕەزایەتی، بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی دۆزێک، یان بۆ مەبەستە پەروەردەیی یان پزیشکییەکان. کاتێک گونجاوە و ئەم جۆرە مەبەستە ڕوونە، ئێمە ڕێگە بەم ناوەڕۆکە دەدەین.
بۆ تەواوی وردەکارییەکان لەسەر ئەو ناوەڕۆکانەی ئێمە لایان دەبەین، پێوەرەکانی کۆمەڵگەی ئێمە ببینە.
🛡️ ئەو ناوەڕۆکانەی خۆمان لە پێشنیارکردنیان بەدوور دەگرین
ئێمە لە شوێنەکانی وەک ڕیڵی ئینستاگرام یان تێگەڕاندا یان فیدی فەیسبووک پێشنیارەکان دەخەینە ڕوو بۆ هاوکاریکردنی خەڵکی لە دۆزینەوەی ناوەڕۆکی نوێ کە ڕەنگە ئارەزوومەندی بن. ئێمە ڕێبەرییەکانمان هەیە دەربارەی جۆری ئەو ناوەڕۆکەی کە دەکرێت پێشنیار بکرێت و، خۆمان بەدوور دەگرین لەو پێشنیارکردنانەی کە دەکرێت ئاست-نزم، پەسەندنەکراو، یان بە تایبەت هەستیار بن—تەنانەت ئەگەر ناوەڕۆکەکە هێندەی ئەوە توند نەبێت کە لایببەین. ئەمە لەبەر ئەوەیە کە ئێمە پێمان وایە دەبێت پێوەری توندترد هەبێت لە کاتی پێشاندانی ناوەڕۆک بە خەڵکی لەو هەژمارانەوە کە بڕیاریان نەداوە شوێنیان بکەون.
⚠️ ناوەڕۆکی دیکە کە بۆ تازەلاوان دەیانشارینەوە
تازەلاوان: ئێمە پاراستنی زیاتر دابین دەکەین بۆ تازەلاوانی خوار 18. ئێمە ناوەڕۆکی زیاتر دەشارینەوە، جگە لەوەی کە بۆ هەموانی لادەبەین، هەروەها خۆمان بەدوور دەگرین لە پێشنیارکردنی ناوەڕۆک بۆ تازەلاوان کە بۆ کەسانی گەورەساڵان بۆ پێشنیارکردن دەشێن. ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە تازەلاوان بە شێوەیەکی بنەڕەتی ناوەڕۆکێک لەسەر ئینستاگرام و فەیسبووک ببینن کە بە گشتی هاوشێوەیە لەگەڵ ئەوەی لە فیلمێکی شیاو-بەپێی-تەمەندا دەیبینن. تازەلاوان تەنها بە ڕێگەپێدانی دایباب دەتوانن دەستیان بە ڕێکخستنێکی سێیەم و ئاسانکارتر بگات کە پێی دەگوترێت ناوەڕۆکی زیاتر. لە ئینستاگرام، تازەلاوان یان دایبابانیان دەشتوانن بەشدار بن لە ڕێکخستنێکی توندتردا کە پێی دەگوترێت ناوەڕۆکی سنووردارکراو، هەروەها تازەلاوان تەنها بە ڕێگەپێدانی دایباب دەتوانن دەستیان بە ڕێکخستنێکی سێیەم و ئاسانکارتر بگات کە پێی دەگوترێت ناوەڕۆکی زیاتر.
13+ (بنەڕەت): لە ڕێکخستنی ناوەڕۆکی 13+ ساڵان ئیلهام لە هەڵسەنگاندنەکانی فیلم بۆ تەمەنی 13+ ساڵان و فیدباکی دایباب وەرگیراوە و بە شێوەیەکی بنەڕەتی بۆ تازەلاوان کارا کراوە. ئێمە لە سەرتاسەری جیهاندا کارمان لەگەڵ پسپۆڕانی لاواندا کردووە بۆ باشتر تێگەیشتن لە جۆرەکانی ئەو ناوەڕۆکانەی کە ڕەنگە بۆ کەسانی پێگەیشتوو شیاو بن، بەڵام لە سەروو پێگەیشتوویی تازەلاوانی خوار 18 ساڵن، ئێمەش پێداچوونەوەمان کرد بۆ ئەو ڕێبەرییانەی ناوەڕۆکی شیاو بەپێی تەمەن بە بەراوردکردن بە هەڵسەنگاندنەکانی فیلم بۆ تەمەنی سەروو 13 ساڵان و فیدباکی دایباب. لەم ڕێکخستنەدا، ئێمە ناوەڕۆکی زیاتر لە تازەلاوان دەشارینەوە جگە لەوانەی کە خۆمان بۆ هەموانی لادەبەین. ئەمەش واتە لە کاتێکدا هێشتا کەسانی تەمەنی پێگەیشتوو دەستیان بەم ناوەڕۆکانە دەگات، تازەلاوان ناتوانن بیانبینن یان کارلێکیان لەگەڵ بکەن، تەنانەت ئەگەر ناوەڕۆکەکە لە لایەن هەژمارێکەوە کە ئەوان شوێنی کەوتوون لە فید یان چیرۆکەکانیاندا هاوبەش کرابێت. هەروەها ئێمە ڕێگری لە تازەلاوان دەکەین لە دۆزینەوە، شوێنکەوتن و کارلێککردن لەگەڵ ئەو هەژمارانەی کە بە شێوەی سەرەکی ناوەڕۆکێک هاوبەش دەکەن شیاو نییە بۆ هەندێک تەمەن.
کرتە لێرە بکە بۆ بینینی هەندێک لەو ناوەڕۆکانەی ئێمە لە تازەلاوانی دەشارینەوە لەم ڕێکخستنە بنەڕەتییەدا
ئێمە هەندێک ناوەڕۆکی پەیوەندیدار بە خۆکوژی یان خۆبریندارکردنەوە دەشارینەوە بۆ پاراستنی تازەلاوان لەو بابەتانەی ئەگەری ئەوەیان هەیە خەمهێن یان هەستیار بن. بۆ نموونە، ئێمە سنووردارکردن بەپێی تەمەن پیادە دەکەیەن بۆ:
⚠️ پۆستێک تێیدا کەسێک باسی ئەزموونی کەسیی خۆی دەکات لەگەڵ خۆکوژی، خۆبریندارکردن یان ناڕێکیی خواردندا، جگە لە سیاقی چاکبوونەوەدا.
⚠️ وێنە یان ڤیدیۆیەک کە خەڵکی لە نەخۆشخانەیەکدا لە کاتی کوشتنی بەبەزەییانە یان خۆکوژیی هاوکاریکراودا پێشان دەدات.
⚠️ چیرۆکێک کە تێیدا کەسێک باسی هەڵسوکەوتی توندی لەدەستدانی کێشی خۆیان دەکەن.
ئێمە ئەو ناوەڕۆکانە لە تازەلاوان دەشارینەوە کە دەکرێت کاریگەرییان لەسەر دابنێت بۆ بەشداریکردن لەو چالاکییانەدا کە بە ئەگەر زیانبەخشن. بۆ نموونە، ئێمە سنووردارکردن بەپێی تەمەن پیادە دەکەیەن بۆ:
⚠️ پۆستێک کە فرۆشتنی تووتن، بەرهەمەکانی نیکۆتین، خواردنەوە کحولییەکان، یان چەک بەردەست دەخات کاتێک لە لایەن بازرگانییەکی فرۆشگەی یاساییەوە هاوبەش کراوە.
⚠️ چیرۆکێک کە هانی خەڵکی دەدات بۆ بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان (ناسراویشن بە ئیسنۆجینەکان) یان بەرهەمە حەشیشییەکان.
⚠️ ئەو وێنانەی شێوازی دروستکردنی خواردنەوە کحولییەکانی تێدایە.
⚠️ پۆستێک کە بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانی دابەزاندنی کێش دەفرۆشێت.
ئێمە زۆربەی بابەتە وێنەییە بێزراو و بێزارکەرەکان لە تازەلاوان دەشارینەوە، تەنانەت ئەگەر بۆ کەسانی گەورەساڵ بە پەیامی ئاگادارکردنەوەوە ڕێگەی پێ بدەین. بۆ نموونە، ئێمە سنووردارکردن بەپێی تەمەن پیادە دەکەیەن بۆ:
⚠️ وێنەی کەسێکی زۆر سووتاو، کە ئێمە بۆ کەسانی گەورەساڵ بە پەیامی ئاگادارکردنەوە دایدەپۆشین.
⚠️ وێنە یان ڤیدیۆی تەقەکردن، دڕندەیی، یان پێکدادانی کوشندەی ئۆتۆمبێل.
ئێمە ناوەڕۆکی دیکەش لە تازەلاوان دەشارینەوە کە ڕووتی یان چالاکیی سێکسیی ئاشکرایان تێدا نییە بەڵام دەکرێت وا دابنرێت کە لە ڕووی سێکسییەوە ئاماژەدەرن. بۆ نموونە، ئێمە سنووردارکردن بەپێی تەمەن پیادە دەکەیەن بۆ:
⚠️ پۆستێک کە شتێکی نزیک لە ڕووتیی تێدایە وەک ڕووتیی داپۆشراو بە ڕووکاری دیجیتاڵی.
⚠️ وێنەیەکی نزیککراوە لەسەر سمتی کەسێک.
⚠️ چیرۆکێک بە زمانی سێکسیی ئاماژەدەرەوە کە باسی پێکەوەبوونی سێکسی دەکات، لە نێویاندا بەکارهێنانی لێکچواندنە سێکسییەکان.
بۆ تەواوی وردەکارییەکان لەسەر ئەو ناوەڕۆکانەی ئێمە لایان دەبەین، پێوەرەکانی کۆمەڵگەی ئێمە ببینە.
هەروەها ئێمە خۆمان بەدوور دەگرین لە پێشنیارکردنی جۆری زیاتری ناوەڕۆک، تەنانەت ئەگەر هاوتاش بێت لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانی فیلم بۆ تەمەنی سەروو 13 ساڵان و فیدباکی دایباب. زۆرێک لەو ناوەڕۆکانەی ئێمە بۆ کەسانی پێگەیشتوو خۆمان بەدوور دەگرین لە پێشنیارکردنیان لە تازەلاوان دەشاردرێنەوە، بەڵام سەبارەت بە تازەلاوان زیاتر دەڕۆین و خۆمان لە پێشنیارکردنی جۆری زیاتری ناوەڕۆک بەدوور دەگرین - وەک وێنە یان ڤیدیۆ کە دەکرێت بە سێکسیی نائاشکرا، جنێوی توند، یان نمایشی مەترسیدار، وەک بازدان لە بەرزاییەوە، دابنرێت.
ناوەڕۆکی سنووردارکراو: لەسەر ئینستاگرام، بۆ ئەو دایبابانەی کۆنتڕۆڵی زیاتر بە باشتر دەزانن، ئێمە ڕێکخستنێکی نوێ و سنووردارکەرترمان خستووەتە ڕوو کە پێی دەگوترێت ناوەڕۆکی سنووردارکراو. کاتێک ڕێکخستنی ناوەڕۆکی سنووردارکراو کارا کراوە، ئێمە پاڵێوەکانی ناوەڕۆکمان بە بەهێزتر پیادە دەکەین بۆ شاردنەوەی ناوەڕۆکی زیاتر لە ئەزموونی هەژماری تازەلاو. هەروەها ئێمە ئەنجامەکانی گەڕان زیاتر سنووردار دەکەین و، توانای تازەلاوان ناکارا دەکەین بۆ بینین، دانان و بەدەستگەیشتنی سەرنجەکان لەژێر پۆستەکاندا.
ناوەڕۆکی زیاتر: تازەلاوان دەتوانن ڕێکخستن بگۆڕن بۆ 'ناوەڕۆکی زیاتر' تەنها بە ڕێگەپێدانی دایبابێک، کە دایبابان تەنها لە ڕێگەی سەرپەرشتیی دایبابەوە دەتوانن دابینی بکەن. لەم ڕێکخستنەدا، تازەلاوان سوودمەند دەبن لە پاراستنە خۆکارەکان کە ناوەڕۆکی زیاتر لە تازەلاوان دەشارنەوە وەک لەوەی ئێمە لە کەسانی پێگەیشتووی دەشارینەوە و، ئێمە هێشتا ناوەڕۆکێک بە تەواوەتی لادەبەین ئەگەر پێوەرەکانی کۆمەڵگە پێشێل بکات. لەگەڵ ئەوەشدا، تازەلاوان پێشنیاری هەندێک ناوەڕۆکیان بۆ دەکرێت کە لە ڕێکخستنەکانی 13+ و ناوەڕۆکی سنووردارکراودا بۆیان ناکرێت و، ئێمە تەواوی ئەو هەژمارانە ناشارینەوە کە ناوەڕۆکی نەشیاو بەپێی تەمەن هاوبەش دەکەن. ڕێکخستنی ناوەڕۆکی زیاتر سنووردارکردنە توندترەکەی ناوەڕۆک پیادە ناکات بەسەر پەخشی ڕاستەوخۆ، سەرنجەکان و، گەڕاندا کە بەشێکن لە ڕێکخستنەکانی 13+ و ناوەڕۆکی سنووردارکراو.
خۆبواردن: کۆمەڵێک جیاوازیی زۆر هەیە لە نێوان تۆڕی کۆمەڵایەتی و فیلمەکاندا. ئێمە لەگەڵ ڕێکخراوی وێنەی جووڵاو (MPA)دا کارمان نەکردووە لە کاتی نوێکردنەوەی ڕێکخستنەکانی ناوەڕۆکمان و، ئەوان لە ئینستاگرام و فەیسبووک هەڵسەنگاندن بۆ ناوەڕۆک ناکەن و، هەروەها ئەوان بە هیچ شێوەیەک پاڵپشتی یان پەسەندی ڕێکخستنەکانی ناوەڕۆکی ئێمە ناکەن. بەڵکو ئێمە ئیلهاممان لە ڕێبەرییە گشتییەکانی ڕێکخراوی وێنەی جووڵاو (MPA)، کە لە ئێستادا بۆ دایبابان ئاشنان، هەروەها لە فیدباکی دایبابانەوە وەرگرتووە. سیستمەکانی چاودێریکردنی ناوەڕۆکی ئێمە هەمان شت نین لەگەڵ دەستەیەکی هەڵسەنگاندنی فیلم، بۆیە ڕەنگە ئەزموونەکە تەواو هاوشێوە نەبێت.
چۆنیەتی هەواڵدان لە ناوەڕۆکی پێشێلکار
ئێمە بە سەختی کار دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ناوەڕۆکانەی ڕێساکانمان پێشێل دەکەن و، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیاکەمان بە شێوەی پێشگیرانە زۆربەی ئەو ناوەڕۆکانە دەدۆزینەوە کە لایاندەبەین بەر لەوەی هەواڵیان لێ بدرێت بۆ ئێمە. ئەگەر شتێکت بینی کە بەسەرماندا تێپەڕیبوو، تکایە هاوکاربە لەوەی پلاتفۆڕمەکانمان ببنە شوێنێکی سەلامەتتر بە هەواڵلێدانیان لەسەر هەرکام لە فەیسبووک یان ئینستاگرام. هەموو هەواڵلێدانەکان نەناسراون.
سەرچاوەی زیاتر
پێوەرەکانی کۆمەڵگەکەمان وردەکارییەکان لەسەر جۆرەکانی ئەو ناوەڕۆکانەی لایان دەبەین و بەپێی تەمەن سنوورداریان دەکەین لە هەر بوارێکی سیاسەتدا لەخۆ دەگرێت. بۆ خوێندنەوەیان، کرتە لێرە بکە.
ئێمە پەرەمان بە تەکنەلۆژیایەک داوە کە بە شێوەی پێشگیرانە کەسانی گەورەساڵ بە ئەگەر گوماناوی دەستنیشان دەکات، وەک کەسێکی گەورەساڵ کە چەندبارە لە لایەن تازەلاوانەوە بلۆک کراوە یان هەواڵی لێ دراوە، یان ئەگەر کەسێکی گەورەساڵ چەندبارە بۆ ناوەڕۆکی پێشێلکار بگەڕێت. ئێمە کەسانی گەورەساڵی گوماناوی بۆ تازەلاوان پێشنیار ناکەین و، تازەلاوان بۆ کەسانی گەورەساڵی گوماناوی پێشنیار ناکەین. دەتوانیت لێرەدا زیاتر دەربارەی ئەمە بخوێنیتەوە.
دەتوانیت زیاتر بخوێنیتەوە دەربارەی ئەو ڕێگایانەی لێیەوە هاوکار دەبین لە هێشتنەوە کۆمەڵگەکەمان بە سەلامەتی لە ناوەندی سەلامەتیماندا و، ئەو ڕێگایانەی لێیەوە پاڵپشتیی تازەلاوان و خێزانەکان دەکەین لە ناوەندی خێزانماندا.