پەیوەندیی دەنگیی ڕاپۆرتدراو بۆ ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی کوردستانی عێراق

نوێکراوەتەوە ‎‎٢٠٢٥ ئاب ٢٢‎‎
2025-019-FB-UA
ئەمڕۆ، 27ـی شوباتی 2025، دەستەی چاودێریی کەیسێکی هەڵبژارد کە لەلایەن بەکارهێنەرێکی فەیسبووک تانەی لێ درابوو دەربارەی کلیپێکی دەنگیی کە لەلایەن دەزگایەکی میدیایی بەرچاوی کوردستانی عێراق پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکرابۆوە. کلیپەکە، وێنەی سەرکردەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (ی.ن.ک)، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی خرابووە سەر، وا دەردەکەوێت پێکەوە گفتوگۆ دەربارەی ساختەکردنی هەڵبژاردن بکەن. ژێرنووسەکەی نووسرابوو کلیپەکە “گفتوگۆیەکی تۆمارکراوە” دەربارەی “پلانە شوومەکانیان” بۆ هەرێمی کوردستان. بەپێی ڕاپۆرتەدانەکە، ئەو دەزگا میدیاییەی کلیپە دەنگییەکەی بڵاوکردووەتەوە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە (پ.د.ک) - کە یەکێکە لە دوو حیزبە سەرەکییەکانی هەرێمەکە. پێداچوونەوەکانی دەنگەکە پێشنیازی ئەوە دەکەن کە بە دیجیتاڵی دروستکرابێت یان گۆڕانکاریی تێدا کرابێت.
مێتا یەکلای کردەوە، بەپێی ستانداردکانی کۆمەڵگەی فەیسبووک، پۆستەکە پێشێلی سیاسەتیی زانیاریی هەڵەی نەکردووە، و ناوەرۆکەکان لانەبرد.
بەپێی سیاسەتی زانیاریی هەڵە، ئەو ناوەرۆکانە لادەبەین کە بە ئەگەری زۆرەوە بەشداریی ڕاستەوخۆن لە دەستوەردانی پرۆسەی سیاسی. سەرەڕای ئەوە، ڕەنگە نیشانەی زانیارییبەخش لەسەر ئەو دەنگە بەدیجیتاڵی دروستکراوانە یان گۆڕدراوانە دابنێین کە لە ڕاستی دەچین و دەبنە “کەرەستەی دیاریکراوی مەترسیی باڵا بۆ هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی لەسەر بابەتێکی گشتیی گرنگ.” ئێمە نیشانەمان لەسەر هەندێک لەو پۆستانە دانا کە دەنگەکەیان تێدا بوو، ئاگاداریی دەدا کە ناوەرۆکەکە ڕەنگە بەدیجیتاڵی دروستکرابێت یان گۆڕانکاریی تێدا کرابێت تا لە ڕاستی بچێت، بەڵام لەسەر هەموو پۆستەکان دانەنرا بۆ بەدووربوون لە نیشانەی هەڵە.
ئێمە بڕیاری دەستەکە جێبەجێ دەکەین کە گفتوگۆ لەسەری تەواو کرا، و بەو پێیە پۆستەکە نوێدەکەینەوە. تکایە ماڵپەڕی دەستەکە ببینە سەبارەت بە بڕیارەکە کاتێک دەری دەکەن.
پوختەی هەڵبژاردنی کەیسی دەستەکە بخوێنەرەوە
بڕیاری کەیسەکە
ئێمە لە 19ـی حوزەیرانی 2025، پێشوازی لە بڕیاری دەستەی چاودێری دەکەین لەسەر ئەم کەیسە. دەستەکە بڕیارەکەی مێتای ڕەتکردنەوە کە نیشانەی لەسەر هەموو نموونەکانی ئەو ناوەرۆکە لەسەر فەیسبووک نەداوە.
مێتا لە ماوەی 7 ڕۆژدا پابەندی بڕیاری دەستەکە دەبێت.
کاتێک لە ڕووی تەکنیکی و کارەوە گونجاوە، ئێمە کار لەسەر ئەو ناوەرۆکانەیی دیکەیش دەکەین کە هاوشێوەن و هەمان سیاقیی ناوەرۆکی ئەم کەیسەیان هەیە. بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە پۆستی ژووری هەواڵـی ئێمە بخوێنەرەوە کە چۆن بڕیارەکانی دەستەکە جێبەجێ دەکەین.
دوای پێداچوونەوە بە ڕاسپاردەکانی دەستەکە، ئێمە بە وەڵامدانەوەی سەرەتایی ئەم ڕاسپاردانە، ئەم پۆستە نوێدەکەینەوە.
ڕاسپاردەکان
ڕاسپاردەی 1 (جێبەجێکردن بە بەش بەش)
بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی نیشانەکانی “مەترسیی باڵا” بەتەبایی لەسەر هەموو ناوەرۆکە دەستکاریکراوە هاوشێوەکان یان لەیەکچووەکان دادەنرێت، مێتا دەبێت نیشانەی پەیوەندیدار لەسەر هەمان میدیای دەستکاریکراو لەسەر پلاتفۆڕمەکانی دابنێت، بە لەخۆگرتنی هەموو ئەو بۆستانەی دەنگە دەستکاریکراوەکەی ئەم حاڵەتەیان تێدایە.
دەستەکە ڕەچاوی ئەوە دەکات ئەم ڕاسپاردانە جێبەجێکرابن کاتێک مێتا پرۆسەیەکی ڕوون بۆ دەستنیشانکردن و دانانی تەبای نیشانەی “مەترسیی باڵا” لەسەر هەموو حاڵەتەکانی میدیا دەستکاریکراوەکان لەسەر هەموو پلاتفۆڕمەکان بە دەستەکە دەدات.
لێدوانی پابەندی: بەم دواییانە بەپێی ڕەهەندەکانی ئەم ڕاسپاردە، ڕێبەریی ناوخۆیی خۆمان نوێکردەوە، و ئێستا ڕەچاوی بنیاتنانی ناوەڕۆکەکە دەکەین، کاتێک کە نیشانەی مەترسی باڵا لە سەر ناوەڕۆکەکە دادەنێین. ئەم پرۆسەیە ڕێگە بە دانانی نیشانە لە ناوەرۆکە هاوشێوەکان خۆش دەکات کە بۆ سەرکۆنەکردن و بەدرۆخستنەوە بەرزنەکراونەتەوە.
ڕەچاوکردنەکان: بەپێی ڕاسپاردەکانی پێشوو لە دەستەی چاودێری و بۆچوونی خاوەن پشکە پسپۆڕەکان، ئێمە نیشانەی مەترسیی باڵا لەسەر ئەو ناوەرۆکانە دادەنێین کە دەتوانن ڕای گشتی لەسەر بابەتێکی گرنگ هەڵبخەڵەتێنن. ئەم نیشانە بەرچاوەی دیکە ڕەنگە هاوشان لەگەڵ نیشانەکانی زانیاریی ژیریی دەستکرد کە لەسەر ئەو ناوەرۆکانە دایدەنێین زیاد بکرێت بۆ ئەوەی دیدگای زیاتر بە بینەر بدات. ئێمە بەم دواییانە ڕێبەریی ناوخۆیی خۆمان نوێکردەوە بۆ ئەوەی، لە کاتی یەکلاکردنەوەی ئایا نیشانەی مەترسیی باڵا پێویستە یان نا، نیشانە بخەینە سەر وێنە لەبەرگیراوەکان و ناوەرۆکە هاوشێوەکان. سەرەڕای ئەوە، ئێمە درک بەوە دەکەین ناوەرۆکی هاوشێوە ڕەنگە لە سیاقێکی سەرکۆنەکردن یان بەدرۆخستنەوە بڵاوکرابێتەوە و لە ئێستادا نیشانە ناخرێتە سەر ئەو حاڵەتانە. بۆ نموونە، ئەگەر بەکارهێنەرێک ڤیدیۆیەیەکی بە ژیریی دەستکرد دروستکراوی سەرکردەیەکی جیهانی بڵاوبکاتەوە کە شتێک دەڵێت لە ڕاستیدا نەیوتووە، بەڵام بەکارهێنەر بە ڕوونی دەڵێت “ئاشکرایە ئەم ڤیدیۆیە بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە و ساختەیە،” ئێمە بە پێویستی نازانین نیشانە بخەینە سەر ئەو حاڵەتە، چونکە دڵنیاکردنەوەی ڕەوان لە ژێر ڤیدیۆکە کە دەڵێت بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە، واتە توانای کەمتررە لە هەڵخەڵەتاندنی ڕای گشتی.
بە رەچاوکردنی نوێکردنەوەکانی ئەم دواییەی ڕێبەریی ناوخۆییان، ئێمە وا دەبینین بەو ڕاسپاردەیە جێبەجێ کراوە.
وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ شەفافیی هەڵبژاردن و بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بەکارهێنەران لە میدیا دەستکاریکراوەکانی سەر پلاتفۆڕمەکانی مێتا ئاگاداردەکرێنەوە پێش هەڵبژاردن، مێتا دەبێت دڵنیابێتەوە لەوەی نیشانەی زانیاریبەخش بۆ میدیا دەستکاریکراوەکان لەسەر فەیسبووک، ئیستاگرام و سرێدس بەهەمان ئەو زمانەی بەکارهێنەر لەسەر پلاتفۆڕمەکە هەڵیبژاردووە، نیشان دەدرێت. دەستەکە ڕەچاوی ئەوە دەکات ئەم ڕاسپاردانە جێبەجێکرابن کاتێک مێتا زانیاریی، لە ناوەندی شەفافی، دەربارەی ئەو زمانانەی کە پاڵپشتیی نیشانەکانی میدیای دەستکراوکراو بۆ بەکارهێنەرەکانی پلاتفۆڕمەکانی دەدات.
لێدوانی پابەندی: لە ئێستادا، ئێمە بە زیاتر لە 70 - کە زۆربەی ئەو زمانانەی تێدایە کە لە کرۆکی خزمەتگوزارییەکانمان بەردەستن، پاڵپشتیی لە نیشانە زانیاریبەخشەکان دەکەین، وەک نیشانەی “مەترسیی باڵا”. ئێمە درک بەوە دەکەین ملیاران بەکارهێنەری ئێمە بە چەندین زمانی جۆراوجۆر قسە دەکەن، و ئێمە پابەندین باشترکردنی دادپەروەری لە نێوان زمانە بەکارهێنراوەکانی ئەپەکانمان و ئەوانەی نیشانەی زانیاریبەخشیان پێ دەنووسرێن.
ڕەچاوکردنەکان: ئێمە لە ئێستادا لەیبڵی زانیارییەکانمان بە چەند زمانێک دابین کردووە، بە درککردن بە هەمەڕەنگیی بنکەی بەکارهێنەرەکانمان زمانتا ئەو ڕادەیەی گونجاوە، ئێمە بەبەردەوامی سیستمەکانمان بەرەوپێش دەبەین بۆ بەستانداردکردنی ئەزموونی زمانی بەکار‌هێنەرانمان.
سیستمی ئێستای ئێمە بە ڕێگەدان بە تیمە ناوخۆییەکان، بە پرۆسەیەک کە لەلایەن بەڕێوەبەری وەرگێڕانی تایبەت بەڕێوە دەبرێن، بۆ داواکاردنی پاڵپشتیی وەرگێڕان بۆ بەرهەم و خاسێتەکانمان، بە لەخۆگرتنی نیشانە زیانیاریبەخشەکان، پاڵپشتیی ڕەستپێڕاگەیشتنی جیهانی بکەن. بەڕێوەبەرانی وەرگێڕان داواکارییەکان دەدەن بەو پسپۆڕانەی بە بەرهەم، خاسێت یان بوارەکە ئاشنان. لە ڕێگەی ئەم سیستمەوە، داواکارییەکانی وەرگێڕان لەسەر بنەمای چەندین پێوەر دەخرێنە کاری لەپێشینە. ئەم تیمانە بە هەرەوەزی کاردەکەن بۆ بەدەستهێنانی فیدباکی وەرگێڕان لەسەر داوکارییەکان تا بزانن دەستەواژەکان بەباشی لە زمانە جیاوازەکاندا وەرگێڕدراون یان نا. هەروەها، ئەم پرۆسەیە ڕێبەری و پرۆتۆکۆڵ بۆ داواکارییەکانی وەرگێڕانی خاسێتەکان دابین دەکات، وەک لەپێشینە دانان و ماوەی تەواوکرن و ڕادەستکردن.
هەرچەندە لە ئێستادا چەندین خاسێت وەردەگێڕین، بە لەخۆگرتنی نیشانەکان، بەڵام نیشانەکان بۆ هەموو زمانە پاڵپشتیکراوەکان وەرناگێڕین. سیستم هەنووکەیی ئێمە وەها دروستکراوە داواکارییەکانی وەرگێڕان بەڕێوە ببات و لەپێشینەیان دابنێت تا دڵنیابێتەوە دانانی نیشانە پەیوەندیدارەکان لەسەر هەموو پلاتۆڕمەکانمان تەبان و لە ڕووی زمانەوانییەوە ڕەنگدانەوەی تۆن و زاراوەن. هەڵسەنگاندنی زیاتر بۆ باشترکردنی ئەمە ئەنجام دەدەین. لە نێوان تیمەکاندا هەوڵ بۆ هەماهەنگی دەدەین تا دڵنیابینەوە دادپەروەریی زیاتر لە نێوان زمانەکان - کە بەکارهێنەرانی هەموو پلاتفۆڕمەکانمان هەڵیدەبژێرن- دەبێت و وەرگێڕان بۆ نیشانە زانیاریبەخشەکانمان دەکرێت. لە ڕاپۆرتەکانی داهاتووماندا بۆ دەستەی چاودێریی، گۆڕانکاریی زیاتر دەربارەی ئەم هەوڵە دەخەینەڕوو.