لە Meta، ئێمە پابەندین بەوەی توانای خۆدەربڕین بدەینە خەڵکی و بە سەلامەتی بیانهێڵینەوە.

لە 2016وە، ئێمە ستراتیژییەک بەکار دەهێنین پێی دەگوترێت «لابردن، کەمکردنەوە، ئاگادارکردنەوە» بە بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک لە ناو تەکنەلۆژیاکانی Metaدا.
ئەمە مانای ئەوەیە کە ئێمە ئەو ناوەڕۆکە زیانبەخشانە لادەبەین کە پێچەوانەی سیاسەتەکانمانن، بڵاوبوونەوەی ئەو ناوەڕۆکە کێشەسازانە کەم دەکەینەوە کە سیاسەتەکانمان پێشێل ناکەن، هەروەها خەڵکی لە سیاقی زیاتر ئاگادار دەکەینەوە تا بتوانن بڕیار بدەن کرتە لەسەر چی بکەن، چی بخوێننەوە یان هاوبەشی بکەن.
بۆ هاوکاریکردنی ئەم ستراتیژییە، ئێمە چەند سیاسەتێکمان هەیە کە باسی ئەوە دەکەن چی لە تەکنەلۆژیاکانماندا ڕێگەپێدراوە و چی ڕێگەپێدارو نییە. تیمەکەمان پێکەوە کار دەکەن بۆ پەرەپێدانی سیاسەتەکانمان و سەپاندنیان. بەم شێوەیەک کار دەکات.

1

ئێمە هەماهەنگی لەگەڵ پسپۆڕە جیهانییەکانی بواری تەکنەلۆژیا، سەلامەتی گشتی و مافەکانی مرۆڤ دەکەین بۆ دروستکردن و نوێکردنەوەی سیاسەتەکانمان.

2

ئێمە تایبەتمەندی بۆ سەلامەتی دروست دەکەین، تا خەڵکی بتوانن هەواڵ لە ناوەڕۆک بدەن و هەژمارەکان بلۆک بکەن، بیشارنەوە یان شوێنیان نەکەون.

3

ئێمە بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و پێداچوونەوە لەلایەن مرۆڤەوە سیاسەتەکانمان دەسەپێنین.
ئێمە خەڵکی بە سەلامەتی دەهێڵینەوە و وا دەکەین خەڵکی ئێمە بە لێپرسراو بزانن لە ڕێگەی هاوبەشکردنی سیاستەکانمان، ڕاپۆرتەکانی سەپاندن و شەفافیەت.
policy-image
سیاسەتەکانمان
سیاسەتەکانمان پێناسەی ئەوە دەکەن کە چی لە فەیسبووک ڕێگەپێدراوە و چی ڕێگەپێدراو نییە. ئەگەر ناوەڕۆکێک پێچەوانەی سیاسەتەکانمان بێت، ئێمە ڕێکاری لەسەر دەگرینە بەر.
enforcement-image
سەپاندنی ئێمە
ئێمە هەموو ڕۆژێک لە فەیسبووک و ئینستاگرام تەکنەلۆژیا و تیمی پێداچوونەوە بەکار دەهێنین بۆ دیاریکردن، پێداچوونەوە و گرتنەبەری ڕێکار بۆ ملیۆنان ناوەڕۆک.
transparency-reports-image
ڕاپۆرتەکانی شەفافیەتی ئێمە
ئێمە ڕاپۆرتی ناوەناوە بڵاو دەکەینەوە تا ئەوە بە خەڵکی پێشان بدەین کە ئێمە چۆنین لە سەپاندنی سیاسەتەکانماندا.
ranking-image
شێوازی مامەڵەکردنی ئێمە بۆ ڕوونکردنەوەی پلەبەندکردن
سیستمەکانی ژیریی دەستکرد (AI) زانیاریی دەدەن بە پڕۆسەی پلەبەندکردنی ناوەڕۆکی زۆرێک لە ئەزموونەکان لەسەر بەرهەمەکانی Meta، لەوانە بینینی فیدی فەیسبووک، تەماشاکردنی ڕیڵەکانی سەر ئینستاگرام یان گەڕان بە Marketplaceـی فەیسبووکدا.
دوایین نوێکردنەوەکان